ناساندن بە شوێن

جۆرێک لە ناسناو لەناو کورددا، پێوەستە بە شوێنەوە، لەم کاتەدا پیتی “ی” پێوە دەلکێت.

 وەک: ئه‌حمه‌د پێنجوێنی، کارزان هه‌ولێری، سه‌عدوون شێخانی، سانا بەرزنجی…

ئه‌گه‌ر پیتی کۆتاییی شوێنه‌که‌یش بزوێن بوو، به‌ دوو “ی” دروست ده‌بێت که‌ یەکەمیان ساده‌یه‌ و ئه‌وی تر بزوێنه‌.

وەک: شه‌فیق ئه‌حمه‌دئاوایی، سه‌نگه‌ر شنۆیی، حسێن ئاکرێیی یان ئاکره‌یی، حه‌مه‌ لادێیی…

شكار كۆیی، لەم نموونەیەدا دیارە بزوێنی وشەی “كۆیە” كراوە بە “ی”، چونكە پێش بزوێنەكە پیتی “ی” هەبووە.

ئه‌گه‌ر شوێنه‌که‌ خۆی به‌ پیتی “ی” ته‌واو بوو، ئه‌وا هیچی پێویست نییه‌. وەک: کاروان سلێمانی، حه‌سه‌ن کانیماسی، ئازاد ئامێدی…

بڵاوکراوە لێکچووەکان

  • چاوگ

    چاوگ، وشەیەکە بۆ دروستکردنی کار و ناو کە لە ڕستەدا کردەوەیەک پیشان دەدات، بەڵام ئەو کردەوەیە ناخرێتە پاڵ کەسێک یان…

  • کار

    کار (کردار، فرمان) بەشێکە لە بەشەکانی ئاخاوتن، ڕوودان و کاتی تێدایە. شتێک ڕووی دابێت و کاتەکەشی ڕوون بێت، ڕابردووە یان…

  • کاتێک “بێ” لەگەڵ وشەیەکی دیکەدا دێت

    کاتێک “بێ” لەگەڵ وشەیەکی دیکەدا دێت، ئەگەر ناوێکت هه‌بوو و خاوەندارییەتییەکەی لێ سه‌ندرابێته‌وه‌، ئەوا پێوەی دەلکێت. وەک: بێکەس، بێباوک، بێبار،…

  • جێگۆڕكێ بە پیت لە وشەدا

    گۆڕینی ھیچ پیتێک و جێگرتنەوەی بە پیتێکی دیکە دروست نییە. وەک جێگۆڕکێ بە پیتەکانی “ح” و “ع” لە بەشێکی ڕۆژھەڵاتی…

  • ئاوه‌ڵکار

    ئاوه‌ڵکار (ئاوه‌ڵفرمان) به‌شێکی ئاخاوتنه‌، وه‌سفی کارێک له‌ ڕسته‌دا ده‌کات و کات، شوێن، چۆنییه‌تی، چه‌ندێتی و زۆر ڕوونکردنه‌وه‌ی تر ده‌ستنیشان ده‌کات….

  • مەنووسە، بنووسە

    –        “به‌روار” هه‌ڵه‌یه‌، “مێژوو” ڕاسته‌. په‌رله‌مانی کوردستان کردوویه‌تی به‌ “ڕێکه‌وت”، مێژوو له‌ویش ڕاستتره‌. –        “کێبڕکێ“، هه‌ڵه‌یه‌، “کێبه‌رکێ” ڕاسته‌. واته‌ کێ…