خوێندنەوەی کات

خوێندنەوەی کات، یەکێکە لەو بابەتانەی هێشتا یەکلا نەبووەتەوە. کاتژمێر، ئامێرەکەیە کە کاتی پێ دەپێورێت. زۆرێک لە نووسەران، بە ناچاری لەبەر نەبوونی وشەی گونجاو و بەکارنەھێنانی وشەی بێگانە، بۆ پێواندنی کاتەکەش بەکاری دەھێنن.  ئەم گرفتە لە زمانی عەرەبیشدا هەیە. بە ئامێرەکە و پێواندنی کاتیش هەر دەگوترێ: “الساعة”. نووسەرانی کوردیش لەو ڕوانگەیەی زمانێکی زەنگینی وەک عەرەرەبی پێی چارە نەبووە، دەڵێن ئاسایییە با ئێمەش بۆ هەردووکی هەر بنووسین: کاتژمێر.

پێشنیازی “دەمژمێر” یان هەر “کات” لای بەشێک لە نووسەران پەسەندن. نموونە:

ڕۆژی شەممە، دەمژمێر: 12ی نیوەڕۆ.

ڕۆژی هەینی، کات: 6ی ئێوارە.

بەکارهێنانی وشەی “کاژێر” کە کورتکراوەی “کات + ژمێر”ـە وەک چۆن لەمێژە کورد ئەو جۆرە کورتکردنەوانەی بەکار هێناوە: نەورۆز (نوێ ڕۆژ)، ڕۆڤین (ڕۆژی ئەڤین)، ڕۆئاوا، ڕۆژاوا (ڕۆژئاوا) ئاسایی دەبوو، ئەگەر خۆی وشەی “کاژێر” مانایەکی دیکە نەبەخشێت. کاژێر لە زمانی کوردیدا مانایەکی دیکەی هەیە. تا بە وشەیەکی داتاشراوی نوێ، وشەیەکی ڕەسەن نەکوژین، باشترە بەکاری نەهێنین.

بڵاوکراوە لێکچووەکان

  • جووتەوشەی لێکدراو

    جووتەوشەی لێکدراو، یەکێکە لە تایبەتمەندییە جوانەکانی زمانی کوردی کە بە دەگمەن زمانی دیکە بەو شێوەیە بتوانێت دوو یان چەند وشەیەک…

  • ژمارە لە ڕێنووسدا

    1- نووسینی ژمارە بە پیت، دەبێت بە سەربەخۆ بنووسرێت و ژمارەکان نەکرێنە یەک وشەی لێکدراو. بەم شێوەیە: 2- ژمارە لەگەڵ…

  • پێشگر، پاشگر و لێکدراو

    له‌ ڕێنووسی ئه‌لفوبێی ئارامیدا، به‌ ته‌واوی پێشگر، پاشگر و لێکدراو له‌گه‌ڵ ئه‌لفوبێی لاتینی جیاوازن‌ و جۆریشی زۆرن‌. ئه‌م به‌شه‌م بۆیه‌…