ژمارە لە ڕێنووسدا

1- نووسینی ژمارە بە پیت، دەبێت بە سەربەخۆ بنووسرێت و ژمارەکان نەکرێنە یەک وشەی لێکدراو. بەم شێوەیە:

  • یەک، دوو، سێ… تا نۆ.
  • دە، یازدە، دوازدە… تا نۆزدە. ئەمانە دوو ژمارەیین، بەڵام یەک وشەن.
  • بیست و یەک، بیست و دوو، سی و چوار، شەست و حەوت… (چلونۆ، پەنجاوچوار… ئاوا هەڵەن.)
  • سەت، دوو سەت، سێ سەت و حەفتا و چوار، شەش سەت و هەشتا و دوو
  • هەزار، دوو هەزار، چوار هەزار و نۆ سەت و چل و پێنج
  • سێ ملیۆن و حەوت سەت و نەوەت و دوو هەزار و چوار سەت و سی و سێ.

2- ژمارە لەگەڵ وشەیەکی دیکەی هاومەبەست کە بەیەکەوە وشەیەکی لێکدراو دروست دەکەن و بە جیا ماناکە نابەخشن، نابێت جیا بکرێنەوە.

وەک: سێبەردان، چوارباخ، چوارچرا، پێنجقۆڵی، سێگا، حەوتسەر، دووشەممە، پێنجشەممە

3- دوو ژمارە لە تەنیشت یەک کە بۆ نزیکەیی دەنووسرێن، بەیەکەوە نالکێندرێن.

نموونەکان:

سی چل کەس دەبووین.

پازدە بیست ڕۆژی دیکەی ماوە.

چل پەنجا سەر مەڕ.

هەروەها ژمارەیەک دووبارە ببێتەوە، هەر بە جیا دەنووسرێت:

سێ سێ ڕیز بن.

یەک یەک وەرنە ژوور.

4- سەد یان سەت؟ ئێستە وشەی “سەد” باوترە. لە بنەڕەتدا وشەیەکی ئاڤێستاییی کۆنە: “SATEM – سەتێم” هەر بۆیە لە زمانە ئارییەکانی دیکەشدا هەیە. بۆ گەڕانەوە بۆ بناغەکەی، ڕاستترە بڵێین “سەت” جگە لەوەی لە زمانی فارسییش جیامان دەکاتەوە.

بڵاوکراوە لێکچووەکان

  • هەموو خاڵبەندی بە كورتی

    زۆر به‌ ساده‌یی، خاڵبه‌ندی ڕازاندنه‌وه‌ و جوانکاریی نووسینه‌، به‌ڵام چ جوانکارییه‌ک، له‌و جۆره‌ نا ئه‌گه‌ر داشی نه‌نێیت، ڕسته‌که‌ت هه‌ر ده‌خوێندرێته‌وه‌،…

  • جێگۆڕكێ بە پیت لە وشەدا

    گۆڕینی ھیچ پیتێک و جێگرتنەوەی بە پیتێکی دیکە دروست نییە. وەک جێگۆڕکێ بە پیتەکانی “ح” و “ع” لە بەشێکی ڕۆژھەڵاتی…

  • ڕسته‌سازی

    ڕسته‌سازی، به‌شی دووه‌می ڕێزمانه‌ و یه‌کێکه‌ له‌ زانسته‌ فرەوانه‌کان له‌ هه‌موو زمانێکدا. له‌م به‌شه‌دا، تیشک ده‌خه‌مه‌ سه‌ر جۆره‌کانی ڕسته‌: ئامەد…

  • خوێندنەوەی کات

    خوێندنەوەی کات، یەکێکە لەو بابەتانەی هێشتا یەکلا نەبووەتەوە. کاتژمێر، ئامێرەکەیە کە کاتی پێ دەپێورێت. زۆرێک لە نووسەران، بە ناچاری لەبەر…

  • جێناو

    جێناو (ڕاناو)، بەشێکە لە بەشەکانی ئاخاوتن، لە جێی ناوی کەسێک یان شتێک دێت و دەبێتە جێگرەوەی ناوەکە. بە شێوەی کەسی…

  • جووتەوشەی لێکدراو

    جووتەوشەی لێکدراو، یەکێکە لە تایبەتمەندییە جوانەکانی زمانی کوردی کە بە دەگمەن زمانی دیکە بەو شێوەیە بتوانێت دوو یان چەند وشەیەک…