قرتاندنی پیت

قرتاندنی پیت لە زمانی کوردیدا (لە کاتی دەربڕیندا) هەر لە کۆنەوە کورد بۆ خێراگۆیی، بەپێی دەڤەرە جیاوازەکان بەکاری هێناون و بەشێکن لە جوانکاریی زمان. لە نووسیندا، بۆ ئەوەی زمانێکی ستاندارد دروست ببێت، پسپۆڕان پێیان باشترە خۆمان لەو قرتاندنی پیتانە ڕزگار بکەین. ئەمانەی خوارەوە باوترین نموونەکانن:

  • پیتی “ت”ـی کۆتاییی کار، باشترە هەردەم بنووسرێن؛ خۆ ئەگەر نەشنووسرێن، نابێتە هەڵە.

بۆ نموونه‌: ده‌چێت: ده‌چێ، ده‌ڕوات: ده‌ڕوا، ده‌کات: ده‌کا

  • ھەر وشەیەک کە بە  “ێک” کۆتایی بێت، ئەگەر پیتی “ک” نەنووسین و ماناکەشی نەگۆڕی، هەڵەش نەبێت، ڕاستتر ئەوەیە کە بنووسرێن. وا خۆت فێر بکە، هەرگیز نەیانقرتێنیت.

وەک: کاتێک: کاتێ، بڕێک: بڕێ، چاوێک: چاوێ

  • قرتاندنی پیتی “ئـ” لە زمانی كوردیدا ڕیشەیەكی درێژی هەیە. وەک چۆن دەنووسین: ترشاو (ترش+ئاو)، کوڵاو (کوڵ+ ئاو)، باراش (بار+ ئاش)… بەو شێوەیە جوانترە بنووسین: ڕۆژاوا، خۆراوا، کاراسانی، ماڵاوایی… لەجێی: ڕۆژئاوا، خۆرئاوا، کارئاسانی، ماڵئاوایی
  • کاتێک “لە” بە “ئەوێ، ئێرە” دەلکێندرێت، “ئە، ـەئـ” دەقرتێندرین:

لە ئەوێ – ئە = لەوێ.

لە ئێرە – ـەئـ = لێرە.

بڵاوکراوە لێکچووەکان

  • کار

    کار (کردار، فرمان) بەشێکە لە بەشەکانی ئاخاوتن، ڕوودان و کاتی تێدایە. شتێک ڕووی دابێت و کاتەکەشی ڕوون بێت، ڕابردووە یان…

  • ناو

    بەشێکە لە بەشەکانی ئاخاوتن، ئەو وشەیەیە کە سەربەخۆ واتایەک دەگەیەنێت و بە کاتەوە نەبەستراوە: کاوە، ساڵ، بەرد، پیاوەتی، ھەولێر، گوڵ،…

  • وشەی دەستپێک

    ھیچ وشەیەک لە زمانی کوردیدا بە بزوێن (ا، ـە، و، وو، ۆ، ی، ێ) دەست پێ ناکات. ئەو “و“ـەی لە…

  • هەموو خاڵبەندی بە كورتی

    زۆر به‌ ساده‌یی، خاڵبه‌ندی ڕازاندنه‌وه‌ و جوانکاریی نووسینه‌، به‌ڵام چ جوانکارییه‌ک، له‌و جۆره‌ نا ئه‌گه‌ر داشی نه‌نێیت، ڕسته‌که‌ت هه‌ر ده‌خوێندرێته‌وه‌،…