خوێندنەوەی کات

خوێندنەوەی کات، یەکێکە لەو بابەتانەی هێشتا یەکلا نەبووەتەوە. کاتژمێر، ئامێرەکەیە کە کاتی پێ دەپێورێت. زۆرێک لە نووسەران، بە ناچاری لەبەر نەبوونی وشەی گونجاو و بەکارنەھێنانی وشەی بێگانە، بۆ پێواندنی کاتەکەش بەکاری دەھێنن.  ئەم گرفتە لە زمانی عەرەبیشدا هەیە. بە ئامێرەکە و پێواندنی کاتیش هەر دەگوترێ: “الساعة”. نووسەرانی کوردیش لەو ڕوانگەیەی زمانێکی زەنگینی وەک عەرەرەبی پێی چارە نەبووە، دەڵێن ئاسایییە با ئێمەش بۆ هەردووکی هەر بنووسین: کاتژمێر.

پێشنیازی “دەمژمێر” یان هەر “کات” لای بەشێک لە نووسەران پەسەندن. نموونە:

ڕۆژی شەممە، دەمژمێر: 12ی نیوەڕۆ.

ڕۆژی هەینی، کات: 6ی ئێوارە.

بەکارهێنانی وشەی “کاژێر” کە کورتکراوەی “کات + ژمێر”ـە وەک چۆن لەمێژە کورد ئەو جۆرە کورتکردنەوانەی بەکار هێناوە: نەورۆز (نوێ ڕۆژ)، ڕۆڤین (ڕۆژی ئەڤین)، ڕۆئاوا، ڕۆژاوا (ڕۆژئاوا) ئاسایی دەبوو، ئەگەر خۆی وشەی “کاژێر” مانایەکی دیکە نەبەخشێت. کاژێر لە زمانی کوردیدا مانایەکی دیکەی هەیە. تا بە وشەیەکی داتاشراوی نوێ، وشەیەکی ڕەسەن نەکوژین، باشترە بەکاری نەهێنین.

بڵاوکراوە لێکچووەکان

  • وشەی بیانی

    1-       ھەر وشەیەکی بیانی ھاتبێتە ناو زمانی کوردییەوە، دەبێت بە ئەلفوبێی کوردی بنووسرێت؛ نابێت وەک خۆی دابنرێتەوە، یان دەکرێت دەربڕینە…

  • وشەی ناسادە

    ھەموو وشەیەکی ناسادە، ناو بێت یان زاراوە، بەسەر یەکەوە، وەک یەک وشە دەنووسرێن. نموونه‌ی ناوە ناساده‌کان، وەک: ته‌قته‌ق، چه‌مچه‌ماڵ، دڵشاد،…

  • جێگۆڕكێ بە پیت لە وشەدا

    گۆڕینی ھیچ پیتێک و جێگرتنەوەی بە پیتێکی دیکە دروست نییە. وەک جێگۆڕکێ بە پیتەکانی “ح” و “ع” لە بەشێکی ڕۆژھەڵاتی…

  • وشەی دەستپێک

    ھیچ وشەیەک لە زمانی کوردیدا بە بزوێن (ا، ـە، و، وو، ۆ، ی، ێ) دەست پێ ناکات. ئەو “و“ـەی لە…