ڕسته‌سازی

ڕسته‌سازی، به‌شی دووه‌می ڕێزمانه‌ و یه‌کێکه‌ له‌ زانسته‌ فرەوانه‌کان له‌ هه‌موو زمانێکدا. له‌م به‌شه‌دا، تیشک ده‌خه‌مه‌ سه‌ر جۆره‌کانی ڕسته‌:

  • جۆره‌کانی ڕسته‌ له‌ ڕووی ناوه‌رۆکه‌وه‌:
  • ڕسته‌ی هه‌واڵگه‌یاندن: کارزان ده‌چێت بۆ قوتابخانه‌، ئازاد سەری لە نەوزاد دا، ئه‌و دوێنێ به‌یانی هات…
  • ڕسته‌ی پرسیاری: چۆن یارییه‌که‌تان برده‌وه‌؟ کێ شاری سلێمانیی دروست کرد؟…
  • ڕسته‌ی فه‌رماندان: نه‌سرین بڕۆ، هه‌ڵمه‌ت به‌رن، ده‌رگه‌که‌ داخه‌، شێرزاد دانیشه‌…
  • ڕسته‌ی سه‌رسڕمان: ئۆخه‌ی، له‌م بابه‌ته‌ ڕزگارمان بوو!
  • جۆره‌کانی ڕسته‌ له‌ ڕووی پێکهاتنه‌وه‌:
  • ڕسته‌ی ساده‌:
  • ساده‌ترین ڕسته‌: ڕۆیشت، که‌وت، برد.
  • ساده‌ی ئاسایی: سیروان وانه‌که‌ی خوێند.
  • ساده‌ی فرەوانکراو: دوێنێ ئێواره‌، ئه‌حمه‌د نانی به‌ کەوچک خوارد.
  • ڕسته‌ی لێکدراو:
  • لێکدراوی هاوڕێک:

ئامەد ڕۆیشت و داریۆ هات.

حەمە هەستا، ئینجا کەڤی هەستا.

ئاریمان و کۆساری هاتن.

  • لێکدراوی هه‌ڵبژاردن: یان بڕۆ یان دابنیشه‌. بڕۆ یان دابنیشه‌.
  • لێکدراوی پێچه‌وانه‌: ئاڵا زیره‌که‌ به‌ڵام ناخوێنێت. لیڤه‌رپوول به‌هێزه‌ به‌ڵام جامه‌که‌ ناهێنێ.
  • لێکدراوی نه‌رێیی: نه‌ ده‌ڕوات نه‌ داده‌نیشێ.

–        ڕسته‌ی ئاڵۆز:

ئه‌حمه‌د که‌ هانده‌رێکی سه‌رسه‌ختی یۆڤانتوسه‌، نه‌هاتبوو.

سلێمانی که‌ پایەته‌ختی ڕۆشنبیرییه‌، شارێکی گه‌شتیارییشه‌.

که‌ به‌هار هات ده‌چینه‌ سه‌یران.

بڵاوکراوە لێکچووەکان

  • جێناو

    جێناو (ڕاناو)، بەشێکە لە بەشەکانی ئاخاوتن، لە جێی ناوی کەسێک یان شتێک دێت و دەبێتە جێگرەوەی ناوەکە. بە شێوەی کەسی…

  • مەنووسە، بنووسە

    –        “به‌روار” هه‌ڵه‌یه‌، “مێژوو” ڕاسته‌. په‌رله‌مانی کوردستان کردوویه‌تی به‌ “ڕێکه‌وت”، مێژوو له‌ویش ڕاستتره‌. –        “کێبڕکێ“، هه‌ڵه‌یه‌، “کێبه‌رکێ” ڕاسته‌. واته‌ کێ…

  • ئاوه‌ڵناو

    ئاوەڵناو (ھاوەڵناو)، یەکێکە لە بەشەکانی ئاخاوتن، وەسفی ناوێک یان جێناوێک دەکات، بەھۆیەوە دەبێتە تەواوکەری ناو یان جێناوەکە یان تەواوکەری ئاوەڵناوێکی…

  • وشەی بیانی

    1-       ھەر وشەیەکی بیانی ھاتبێتە ناو زمانی کوردییەوە، دەبێت بە ئەلفوبێی کوردی بنووسرێت؛ نابێت وەک خۆی دابنرێتەوە، یان دەکرێت دەربڕینە…

  • پیت

    سەرەتا دەبێت ئەوە بزانین، جۆری ئەلفوبێی  ڕێنووس، پێوەندییەکی ڕاستەوخۆی بە ڕێزمان و زمانەکەوە نییە و دەکرێت بە ھەر جۆرە ئەلفوبێیەک،…