ڕۆمانێک گەورەیی و پەنهانییەکانی کتێبخانەمان بۆ دەردەخات

ئەگەر لەو خوێنەرانەیت کە تا ئێستە تەنیا ڕۆمانی ڕووسی و کلاسیکیت خوێندووەتەوە، پێویستە پێت بڵێم، لەگەڵ هەڵدانەوەی یەکەم لاپەڕەی ئەم ڕۆمانەدا، خۆت بۆ شێوازێکی دیکە و نوێی گێڕانەوە ئامادە بکە. ئەمەی بەردەستە، هەرگیز لەوانە ناچێت کە پێشتر کەوتوونەتە بەر چاوت، تۆ کەوتوویتەتە جیهانێکی ئاڵۆز و پڕ لە پەنهانی، هاوشێوەی زۆربەی ئەدەب و هونەری ئیسپانی کە چێژەکەی لەو هەموو ڕووداوانەدایە کە وردە وردە خۆیان ئاشکرا دەکەن.
سێبەری با، پێمان دەڵێت، هەندێک کتێب هەیە هەرگیز لەیادگەمان ناچنە دەرەوە. خۆی یەکێکە لەو کتێبانەی ئیدی دەبێتە بەشێک لە خۆمان. کارلۆس زافۆن، نووسەری ناوداری ئیسپانی، بەم ڕۆمانە ناوی چووە ڕیزی ڕۆماننووسە مەزنەکانی دونیا و هیوا قادر، ڕۆماننووس و وەرگێڕی بەئەزموونی کوردیش توانیویەتی ئەو سەلیقەیە وەک خۆی بگوازێتەوە.
ڕۆمانەکە لەو ڕۆژەوە دەست بە گێڕانەوەکانی دەکات کە باوکی دانیال دەستی دەگرێت و دەیباتە کتێبخانەی پەرتووکە کۆن و لەبیرکراوەکان و داوای لێ دەکات کتێبێک هەڵبژێرێت. پێویستە جوان بیر بکاتەوە، ئاخر ئیدی دەبێتە کتێبی ژیانی. دانیال لەناو تەپوتۆزدا، کتێبی “سێبەری با” هەڵدەبژێرێت و بەبێ ئەوەی زانیبێتی، ئیدی کتێبەکە و نووسەرەکەی دەبنە مۆتەکە و مەتەڵی ژیانی.
ڕاستییەکەی ویستم کورتەیەکی ڕۆمانەکە باس بکەم و دواتر گوتم باشترە خوێنەر خۆی بچێتە ناوییەوە. دواجار بڕیارم دا، نەخێر، کورتەی ڕۆمانەکە لەم بابەتەدا دادەنێم. ئەوەی سەرسڕمان بوو، هەرگیز نەمتوانی کورتی بکەمەوە. بۆ ئەوەی قسەی لەسەر بکەم، پێویستە هێندەی ڕۆمانەکە بنووسم! بە ناچاری گەیشتمە ئەو بڕیارەی پێویستە ناوەڕۆکەکەی نەدرکێنم و خۆتان بیخوێننەوە.
هەندێک خوێنەر، پێیان خۆشە ئەو ڕۆمانەی دەیخوێننەوە، پڕ بێت لە دێڕی نەستەق و پەند کە بتوانیت دەری بهێنیت، من یەکێکم لەوانەی ڕۆمانێک گوتەی دانایی جوانی تێدا بێت، لەو ڕۆمانانەی تەنیا گێڕانەوەن، یان تەنیا گێڕانەوەن بە زمانی شیعر و پەمەیی، زۆرتر سەرنجم ڕادەکێشێت. سێبەری با، بۆ من و ئێوەومانان کە وەک منن، زۆر چێژی لێ دەکەن. هەندێک دێڕی تێدایە، هەرگیز لە یادگە نایەنە دەرەوە.
بۆ نموونە تۆ مرۆڤێکت، بەهۆی یانەی بەرشەلۆنەوە عاشقی ئەو شارە بوویت، پێم باشە ئەم ڕۆمانە بخوێنیتەوە، بۆ ئەوەی ڕووەکانی دیکەی ئەوێ ببینیت و زیاتر بیناسیت.

بڵاوکراوە لێکچووەکان

  • کۆبانی، ژاندۆست

    ئه‌و که‌سه‌ی ڕۆمانی “کۆبانی” نووسیوه‌، خۆی خه‌ڵکی شاره‌که‌یه‌ و کۆڵان به‌ کۆڵانی شاره‌زایه‌ و هه‌موو سه‌رده‌مه‌کانی ئه‌و شاره‌ی ئه‌زبه‌ر کردووه‌،…

  • ماچی یه‌كه‌م، كه‌ریم كاكه‌

    یه‌كێك له‌ نووسه‌ره‌ پڕبه‌رهه‌م و گه‌نجینه‌ زه‌نگینه‌كانی شاری هه‌ولێر، كه‌ریم كاكه‌ نووسه‌ر و ڕۆماننووسه‌ كه‌ به‌هۆی به‌رهه‌مه‌كانییه‌وه‌، فێری چێژی ده‌ربڕینی…

  • ڕێگا، محه‌مه‌د مه‌ولوود مه‌م

    ڕۆمانی رێگا، ڕۆماننووس و چیرۆکنووسی ناوداری کورد محه‌مه‌د مه‌ولوود مه‌م نووسیویه‌تی، کۆتایی ساڵانی هه‌شتای سه‌ده‌ی ڕابردوو بڵاو بووه‌ته‌وه‌، به‌ڵام به‌…

  • باقه‌بێن، ئه‌حمه‌د قازی

    باقه‌بێن، یه‌کێکه‌ له‌ به‌رهه‌مه‌ نه‌مره‌کانی ئه‌حمه‌د قازی، نووسه‌ر و ڕۆماننووس و وه‌رگێڕی به‌ئه‌زموونی کورد و به‌ یه‌کێک له‌ باشترین به‌رهه‌مه‌کانی…

  • پاڵتاوشۆڕ، شارام قه‌وامی

    رۆمانی “پاڵتۆشۆڕ” بەرهەمی ڕۆماننووسی کورد شەهرام قەوامییە، یه‌کێکه‌ له‌و ڕۆمانانه‌ی له‌ناو گه‌نجانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان جێی بایه‌خه‌ و ناوێکی زۆری هه‌یه‌،…