باقه‌بێن، ئه‌حمه‌د قازی

باقه‌بێن، یه‌کێکه‌ له‌ به‌رهه‌مه‌ نه‌مره‌کانی ئه‌حمه‌د قازی، نووسه‌ر و ڕۆماننووس و وه‌رگێڕی به‌ئه‌زموونی کورد و به‌ یه‌کێک له‌ باشترین به‌رهه‌مه‌کانی ئه‌ده‌بی کورد ده‌ژمێردرێ. هه‌ڵبه‌ت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م به‌رهه‌مه‌ ڕۆمانه‌ یان ده‌چێته‌ قاڵبه‌کانی تری چیرۆکه‌وه‌، قسه‌وباسی زۆر کراوه‌، ئه‌و ڕه‌خنه‌گرانه‌ی له‌م لیسته‌دا به‌شدارییان کردووه‌ و ده‌نگیان پێ داوه‌، دیاره‌ وه‌ک ڕۆمان هه‌ژماریان کردووه‌.
دووه‌م ڕۆمان له‌ دوای گۆڕانی ئێران بۆ کۆماری ئیسلامی دوای ڕۆمانی “پێشمه‌رگه‌”ی ڕه‌حیمی قازی، ڕۆمانی “باقه‌بێن” بڵاو کراوه‌ته‌وه‌ و له‌ناو ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستاندا، به‌هایه‌کی گه‌وره‌ی هه‌یه‌.
ئەحمەد قازی (1936-2015)، شاعیر، نووسەر، وەرگێڕ، ڕۆماننووس و زمانزان، خاوه‌نی ده‌یان به‌رهه‌مه‌، باقه‌بێن یه‌کێکه‌ له‌ به‌ناوبانگترین به‌رهه‌مه‌کانی. هه‌روه‌ها وه‌رگێڕانه‌کانی ئه‌و، هه‌میشه‌ له‌ هزری خوێنه‌ردا ده‌مێنێته‌وه‌، وه‌ک وه‌رگێڕانی ڕۆمانی “دۆن کیشۆت” و “کلیله‌ دێمنه‌”. یه‌کێکیش له‌ باشترین کتێبه‌کانی، ڕێزمانی کوردییه‌ به‌ هه‌ردوو زمانی کوردی و فارسی.
ئه‌حمه‌د قازی، فارسیزانێکی ده‌گمه‌نیش بووه‌، ئه‌و کتێبانه‌ی بۆ سه‌ر زمانی فارسی وه‌رگێڕاون، ساڵانه‌ چاپ ده‌کرێنه‌وه‌. کوردی نه‌گبه‌ت نه‌بێ، نازانێ ڕێز له‌ به‌رهه‌مه‌کانی خۆی بگرێ.
به‌داخه‌وه‌ ده‌زگه‌کانی چاپ له‌ باشووری کوردستان، ئه‌م هه‌موو وه‌رگێڕانه‌ چاپ ده‌که‌ن، نایه‌ن کتێبه‌کانی پێش چه‌ند ده‌یه‌یه‌ک خوێنه‌ری کورد پێی ئاشنا بوون و هێشتا نه‌مرن، چاپ بکه‌نه‌وه‌. هیوادارم ئه‌م کارانه‌ ببنه‌ به‌شێک له‌ پڕۆژه‌ی داهاتووی ده‌زگه‌یه‌ک یان چه‌ند ده‌زگه‌یه‌کی خه‌مخۆر.

لە لیستی باشترین ڕۆمانەکانی کورد لە مێژوودا، پلەی 14ی بەدەست هێناوە.

بڵاوکراوە لێکچووەکان

  • هۆتێل ئه‌وروپا، فه‌رهاد پیرباڵ

    من له‌ خوێندنه‌وه‌ی “هۆتێل ئه‌وروپا”دا، وام هه‌ست نه‌کرد ته‌نیا ڕۆمانێک ده‌خوێنمه‌وه‌، به‌ڵکوو پێم وا بوو، به‌شێکه‌ له‌ یاداشته‌کانی فه‌رهاد پیرباڵ،…

  • منداڵانی گه‌ڕە‌ک – هیوا قادر

    پێش ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ڕۆمانه‌که‌ بدوێین، سه‌رنجی خوێنه‌ر ده‌خه‌مه‌ سه‌ر خوودی ڕۆماننووسه‌که‌. هیوا قادر، پێش ئه‌وه‌ی ڕۆماننووس بێت، شاعیره‌، بۆیه‌ هه‌میشه‌…

  • شازاده‌ و شاعیر، خوسره‌و جاف

    پێش چه‌ند ساڵێک، کورد به‌ ڕۆمانی “میرنامه‌”ی ژان دۆس، ڕۆماننووسی ناوداری ڕۆژئاوای کوردستان شاد بوو که‌ چیرۆکی ژیانی ئه‌حمه‌دی خانی…

  • پێنجه‌مین كتێب، جه‌بار جه‌مال غه‌ریب

    خوێنه‌ر ڕاهاتووه‌، كاتێك ناوی “جه‌بار جه‌مال غه‌ریب” دێ، یه‌كسه‌ر ده‌زانێ ئێمه‌ باسی شاكارێكی ئه‌و ڕۆماننووسه‌ پڕبه‌رهه‌مه‌ ده‌كه‌ین كه‌ به‌ ته‌واوی…

  • سه‌گوه‌ڕ، محه‌مه‌د موکری

    کاتێک ئه‌م ڕۆمانه‌م خوێنده‌وه‌، به‌ڕاستی وێڕای ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی ناوه‌ڕۆکه‌که‌ی نیم، به‌ تایبه‌تی ئه‌و ئه‌نجامه‌ی سه‌باره‌ت به‌ پێشمه‌رگه و‌ خه‌باتی…