ڕێگا، محه‌مه‌د مه‌ولوود مه‌م

ڕۆمانی رێگا، ڕۆماننووس و چیرۆکنووسی ناوداری کورد محه‌مه‌د مه‌ولوود مه‌م نووسیویه‌تی، کۆتایی ساڵانی هه‌شتای سه‌ده‌ی ڕابردوو بڵاو بووه‌ته‌وه‌، به‌ڵام به‌ دیاریکراوی له‌ ساڵی 1987 له‌ نووسینی ته‌واو بووه‌.
حه‌مه‌فه‌ریق حه‌سه‌ن، چیرۆکنووس و ڕۆماننووس و ڕه‌خنه‌گری ئه‌ده‌بی، له‌سه‌ر ئه‌م ڕۆمانه‌ ده‌ڵێ: لە سەدەی ڕابوردوودا، ژمارەیەکی کەم ڕۆمانی خۆماڵی نووسراون، بە بۆچوونی من، ئەم کارەی مەم یەکێکە لە ڕۆمانە کوردییە کامڵ و دوڵەمەندەکانی ئەو سەدەیە. چۆن؟ جا من بەنیازم لێرەدا بەکورتی وەڵامی ئەم “چۆن”ە بدەمەوە. لەم کارەدا تۆ دەتوانی ژمارەیەک کورتەچیرۆک بدۆزیتەوە کە لە ڕووی هونەرییەوە کامڵن و لەم ڕۆمانەدا جێیان بۆ کراوەتەوە و مکۆم بە تەواوی دەقەکەوە پەیوەستن و کارەکەیان دەوڵەمەند کردووە، نەک بارگران. بیرت بێ، مەم بەرلەوەی ڕۆمان بنووسێ چیرۆکنووس بووە. وەک نووسەرانی دونیا دوای ئەزموونێکی زۆر لەمەڕ ئەدەبی گێڕانەوە، ئەوجا ڕۆمانی نووسیوە. بۆ دەوڵەمەندکردنی ڕۆمانەکەی، سوودی لە بەیت و گۆرانیی کوردی بینیوە. ئەو دایکی جەمال و کاوێس ئاغای هێناوە. ئەم دوو گۆرانیبێژە هەر یەکە بە شێوەی خۆی دەقەکەی بە ئاهەنگ و مۆسیقا بارگاوی کردووە. دایکی جەمال باسی ئاغاو کۆنیاک خواردنەوە دەکات. ژیانی شاهانەی بەرپرسێکی ئیداریی ئەو زەمانە بەرجەستە دەکات، کە زۆرینەی خەڵک برسی و هەژار بوون. خۆیشی میوانی مودیر بەگە. لەم لایشەوە کاوێس ئاغا هەیە، کە دەچریکێنێ و بەشێوەی خۆی مێژووی شۆڕشی شێخ مەحموودی حەفید دەگێڕێتەوە…
چیرۆکه‌که‌ له‌ زمانی پیاوێکی تێگه‌یشتووه‌وه‌ ده‌گێڕدرێته‌وه‌، یانی نووسه‌ر وای کردووه‌ که‌ لکاندنی بیر و باوه‌ڕی خۆی به‌ که‌سا‌یه‌تیی قاره‌مانی چیرۆکه‌که‌یه‌وه‌ له‌ ڕاسته‌قینه‌ دوور نه‌بن و به‌ ده‌ستکرد نه‌¬یه‌نه‌ به‌ر چاو.

لە لیستی باشترین ڕۆمانەکانی کورد لە مێژوودا، پلەی 17ی بەدەست هێناوە.

بڵاوکراوە لێکچووەکان

  • پاسه‌وانانی خودا – عه‌تا محه‌مه‌د

    ڕۆمانی “پاسه‌وانانی خودا، مێژوویه‌کی تر بۆ بینینی خۆمان” یه‌کێکه‌ له‌و ڕۆمانانه‌ی به‌ شێوه‌یه‌کی به‌رچاو بڵاو بووه‌ته‌وه‌ و گه‌یشتووه‌ته‌ ده‌ستی ڕه‌خنه‌گرانیش،…

  • پێشمه‌رگه‌، ڕه‌حیمی قازی

    کاتێک باسی ڕۆمان و چیرۆکی کوردی ده‌کرێ، یه‌کسه‌ر ئه‌وه‌ی به‌خه‌یاڵی خوێنه‌ری ڕژدا ده‌چێ، “مه‌سه‌له‌ی ویژدان”ی ئه‌حمه‌د موختار جاف، “له‌ خه‌وما”ی…

  • شازاده‌ و شاعیر، خوسره‌و جاف

    پێش چه‌ند ساڵێک، کورد به‌ ڕۆمانی “میرنامه‌”ی ژان دۆس، ڕۆماننووسی ناوداری ڕۆژئاوای کوردستان شاد بوو که‌ چیرۆکی ژیانی ئه‌حمه‌دی خانی…

  • مژاباد – ژاندۆست

    ژاندۆست، خۆی پیاوێکه‌ وه‌ک “فیۆدۆر دۆستۆیڤسکی” کاتێک خوا بڕیاری دا دروستی بکات، بۆ ئه‌وه‌ بوو ڕۆمان بنووسێ. مژاباد، یه‌کێکه‌ له‌…