پاڵتاوشۆڕ، شارام قه‌وامی

رۆمانی “پاڵتۆشۆڕ” بەرهەمی ڕۆماننووسی کورد شەهرام قەوامییە، یه‌کێکه‌ له‌و ڕۆمانانه‌ی له‌ناو گه‌نجانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان جێی بایه‌خه‌ و ناوێکی زۆری هه‌یه‌، ئه‌گه‌رچی به‌داخه‌وه‌ له‌ باشووری کوردستان به‌و ڕاده‌یه‌ نه‌ناسراوه‌.
ئەم رۆمانە دیمەنی رەهەندە لێک جیاوازەکانی ژیانی مۆدێرنه‌ی لە چوارچێوەی سیستەمە نوێیەکانی دەسەڵات پیشانی خوێنەر داوە و گرێکوێرەی ستەمکاریی رۆژهەڵاتی بە پشتبەستن بە گیڕانەوەیەکی نیمچه‌ ئه‌فسانه‌یی، بە سیستەم و بەها کولتورییە تایبەتەکان گرێ داوە و تێیدا پاوانخوازی و شێوەکانی، لە بەستێنێکی مێژوویییدا بۆ خوێنەر بەرجستە کردووە.
به‌گشتی، ‎قەوامی لە بەرهەمەکانییدا هەوڵی داوە کەتنە شاراوەکانی ژیان هەڵبداتەوە. له‌م ڕۆمانه‌شدا، دۆخێکی تایبەتی شوێنێکی نادیاری هەڵسەنگاندووە کە بە هۆیەوە کۆمەڵێک راستیی ئاشکرا کردووە کە تراژیدی و کارەساتبان و بە تەنگژەی کۆمەڵایەتی وسیاسیی مرۆڤ لە سەردەمی مۆدێڕن هەژمار دەکرێن.
چیرۆکەکە بە دۆخی نالەباری سەرۆکی وڵاتێک دەست پێ دەکات کە لە زەمەنێکی تاریک و ئاڵۆزدا و گوماناویدا بەهۆش دێتەوە و سەرەڕای ئەوەی کە رووداوە تاڵەکانی بیر چووەتەوە هەوڵ دەدات دووبارە بەسەر هۆشی خۆیدا زاڵ بێت لە کاتێکدا بە تاکە شۆرتێکی رەنگ سوور بە رووتی لەسەر سیسەمەکەی راکشاوە.
شارام قەوامی، لەدایکبووی شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە و لە ئەڵمانیا دەژی، کۆمه‌ڵێ به‌رهه‌می ئه‌ده‌بی ناوازه‌ی هه‌یه‌ که‌ زیاتر له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ناسراون وه‌ک سوهەیلا، بیربا و پاڵتاوشۆڕ.

لە لیستی باشترین ڕۆمانەکانی کورد لە مێژوودا، پلەی 41ی بەدەست هێناوە.

بڵاوکراوە لێکچووەکان

  • گوڵی شۆڕان – عه‌تا نه‌هایی

    ڕۆمانی “گوڵی شۆڕان” به‌ ته‌واوی چیرۆکه‌که‌ی له‌ناو شاری بانه‌ ده‌سووڕێته‌وه‌، خۆیشی عه‌تا نه‌هایی له‌دایکبووی ئه‌وێیه‌، بۆیه‌ توێی خوێنه‌ر هه‌ست ده‌کهیت‌…

  • باقه‌بێن، ئه‌حمه‌د قازی

    باقه‌بێن، یه‌کێکه‌ له‌ به‌رهه‌مه‌ نه‌مره‌کانی ئه‌حمه‌د قازی، نووسه‌ر و ڕۆماننووس و وه‌رگێڕی به‌ئه‌زموونی کورد و به‌ یه‌کێک له‌ باشترین به‌رهه‌مه‌کانی…

  • گابۆر – سه‌ید قادر هیدایه‌تی

    ڕۆمانی گابۆر، یه‌کێکی دیکه‌یه‌ له‌و به‌رهه‌مه‌ ئه‌ده‌بییه‌ دانسقانه‌ی له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانه‌وه‌ پێشکه‌شی خوێنه‌ری کورد کراوه‌ و هه‌ر جارێک له‌ پێشانگه‌یه‌کی…

  • ئه‌ژدیها – محه‌مه‌د موکری

    پێش هه‌موو شتێک، به‌داخه‌وه‌ وێڕای ئه‌م هه‌موو ده‌زگه‌ی چاپه‌، ئه‌م ڕۆمانه‌ جارێکی تر چاپ نه‌کراوه‌ته‌وه‌ و خوێنه‌ری نوێ ئاشنای نین….

  • ته‌می سه‌ر خه‌ره‌ند، شێرزاد حه‌سه‌ن

    ڕۆمانی “ته‌می سه‌ر خه‌ره‌ند”ی شێرزاد حه‌سه‌ن، یه‌کێکه‌ له‌ به‌ناوبانگترین ڕۆمانه‌کانی نووسه‌ر و ده‌توانین بڵێین یه‌کێکه‌ له‌ به‌ربڵاوترین ڕۆمانه‌کانی مێژووی کورد…

  • شازاده‌ و شاعیر، خوسره‌و جاف

    پێش چه‌ند ساڵێک، کورد به‌ ڕۆمانی “میرنامه‌”ی ژان دۆس، ڕۆماننووسی ناوداری ڕۆژئاوای کوردستان شاد بوو که‌ چیرۆکی ژیانی ئه‌حمه‌دی خانی…