شار – حسێن عارف

به‌ جیاوازییه‌کی ئێجگار زۆر و ده‌نگێکی بێ وێنه‌ که‌ زۆربه‌ی ڕه‌خنه‌گران کۆکن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی باشترین یان یه‌کێک له‌ باشترین ڕۆمانه‌کانی کورده‌. حسێن عارف خۆی یه‌کێکه‌ له‌ قوتابخانه‌ هه‌ره‌ کاریگه‌ره‌کانی ڕۆمانی کورد. تۆ بڵێی له‌خۆوه‌ بێت، خه‌ڵاتێکی گه‌وره‌ی ئه‌ده‌بیی وه‌ک گه‌لاوێژ که‌ تایبه‌ته‌ به‌ “چیرۆک” به‌ناوی ئه‌م که‌ڵه‌ نووسه‌ره‌وه‌ کراوه‌ و هه‌ڵگرانی ئه‌و خه‌ڵاته‌ به‌ شانازییه‌وه‌ ده‌ڵێن، ئه‌مساڵ بووینه‌ براوه‌ی خه‌ڵاتی حسێن عارف.
حسێن عارف کێیه‌؟ خۆی ئاوا وه‌ڵام ده‌داته‌وه‌: ناوی تەواوم حسەینی کوڕی وەست عارفی کوڕی مەلا عەبولڕەحمانی کوڕی محەمەد ئاغای کوڕی ئیسماعیل ئاغایە. باپیرەگەورەم دوای دامەزراندنی سلێمانی، لە قەڵا چوالانەوە هاتووه‌تە ناو شارەوە. دایکم حەبیبەی کچی مەلا ئەحمەدی کوڕی مەلا محەمەدی ناسراو بە “مەلا چایچی”ی کوڕی مەلا ‌غەفووی کوڕی مەلا مستەفایە، کە باپیرە گەورەی ئەملاشم دوای دامەزراندنی سلێمانی، لە قەڵاچوالانەوە هاتووه‌تە ناو شارەوە. ناوبانگی مەلا چایچییەکە لەوەوە هاتووە کە یەکەم کەس بووە لە ڕێی ئێرانەوە کە بۆ بازرگانی هاتوچۆی کردووە، چای هێناوەتە سلێمانییەوە و خەڵکەکەی بە خواردنەوەی ئاشنا کردووە.
له‌م گێڕانه‌وه‌یه‌ی حسێن عارف خۆیه‌وه‌ ده‌زانین، بۆچی “چیرۆکی چای شیرین”ـی نووسیوه‌!
ڕۆمانی شار، بۆ یه‌که‌مجار له‌ دوو به‌رگدا چاپ کراوه‌ و دواتر ده‌زگه‌ی ئاراس له‌ یه‌ک به‌رگدا له‌ چوارچێوه‌ی زنجیره‌ی کۆبه‌رهه‌می حسێن عارف ساڵی 2011 چاپی کردووه‌ته‌وه‌. ڕۆمانه‌که‌ ساڵانی هه‌شتای سه‌ده‌ی ڕابردوو بڵاو بووه‌ته‌وه‌ و باسی ساڵانی چل ده‌کات.
به‌لای ئه‌دیبانی که‌ ته‌مه‌نیان له‌ بواره‌که‌دا خه‌رج کردووه‌ و تا ڕاده‌یه‌کی زۆر ڕۆمانه‌کانی ئه‌م سه‌رده‌مه‌یان پێ خراپه‌، ده‌ڵێن، ڕۆمانی کوردی ته‌نیا بریتییه‌ له‌ “شار”ی حسێن عارف، “ژانی گه‌ل”ی ئیبراهیم ئه‌حمه‌د، “باقه‌بێن”ی ڕه‌حیمی قازی، “کاروانی گه‌نم”ی مه‌حه‌مه‌د مه‌ولوود مه‌م و چه‌ند دانه‌یه‌کی دیکه‌.
حسێن عارف چیرۆکنووس، ڕۆماننووس، وه‌رگێڕی به‌ناوبانگی باشووری کوردستانه‌ و هه‌ندێک به‌ باوکی ڕۆمانی کورد ناوی ده‌به‌ن و یەکێک بووه‌ لە دامەزرێنەرانی گرووپی ڕوانگە. جیا له‌ بواری ئه‌ده‌ب، له‌ سیاسه‌تیشدا ڕۆڵی هه‌بووه‌ و ماوه‌یه‌ک په‌رله‌مانتار بووه‌ و یاساناسێکی گه‌وره‌یش بووه‌.

لە لیستی باشترین ڕۆمانەکانی کورد لە مێژوودا، پلەی یەكەمی بەدەست هێناوە.

بڵاوکراوە لێکچووەکان

  • زینده‌خه‌و، فه‌تاح ئه‌میری

    یه‌کێک له‌ باشترین ڕۆماننووسه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، بریتییه‌ له‌ “فه‌تاح ئه‌میری” که‌ به‌ کوردییه‌کی پاراو و به‌ زمانێکی کوردانه‌ ڕۆمان ده‌نووسێ…

  • پاڵتاوشۆڕ، شارام قه‌وامی

    رۆمانی “پاڵتۆشۆڕ” بەرهەمی ڕۆماننووسی کورد شەهرام قەوامییە، یه‌کێکه‌ له‌و ڕۆمانانه‌ی له‌ناو گه‌نجانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان جێی بایه‌خه‌ و ناوێکی زۆری هه‌یه‌،…

  • مژاباد – ژاندۆست

    ژاندۆست، خۆی پیاوێکه‌ وه‌ک “فیۆدۆر دۆستۆیڤسکی” کاتێک خوا بڕیاری دا دروستی بکات، بۆ ئه‌وه‌ بوو ڕۆمان بنووسێ. مژاباد، یه‌کێکه‌ له‌…

  • ڕێگا، محه‌مه‌د مه‌ولوود مه‌م

    ڕۆمانی رێگا، ڕۆماننووس و چیرۆکنووسی ناوداری کورد محه‌مه‌د مه‌ولوود مه‌م نووسیویه‌تی، کۆتایی ساڵانی هه‌شتای سه‌ده‌ی ڕابردوو بڵاو بووه‌ته‌وه‌، به‌ڵام به‌…

  • سه‌گوه‌ڕ، محه‌مه‌د موکری

    کاتێک ئه‌م ڕۆمانه‌م خوێنده‌وه‌، به‌ڕاستی وێڕای ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی ناوه‌ڕۆکه‌که‌ی نیم، به‌ تایبه‌تی ئه‌و ئه‌نجامه‌ی سه‌باره‌ت به‌ پێشمه‌رگه و‌ خه‌باتی…