جیاوازیی”تر”ی بەراودكاری و “تر”ی نێوانگیری

به‌كارهێنانی “تر، دی، دیكه‌” سێ ئامرازی نێوانگیرین و نابێت هیچیان فه‌رامۆش بكرێن.

وشه‌كان سه‌ربه‌خۆ ده‌نووسرێن و به‌ وشه‌ی پێش و دوای خۆیانەوە نالكێن.

وه‌ک: ژه‌مێكی تر، ماڵێكی دی، پڕته‌قاڵێكی دیكه‌..

سەرنج/ “دیکە”، کەمێک لە “تر” و “دی” جیاوازە. ئەمیان کاتێک بەکار بهێنە کە هەردوو لای نێوانگیرییەکە، کتومت وەک یەک بن.

نموونەیەکی تەڕ:

ئامینێ گیان تۆ گوڵەکەمی، گوڵەکەم لە شارە

مەمکی چەپی زەردەبەیە، ئەوی دیکەی هەنارە

زەردەبەی و هەنار، هێندەی یەکن. وا دیارە ئامینە خان، سنگی بەرز بووە و خواریش نەبووە.

ئامرازی “تر، ترین”ـی به‌راوردكاری، به‌ وشه‌ی پێش خۆیانه‌وه‌ ده‌لكێن و نابێ جیا ببنه‌وه‌. زۆربەی ئەوانەی گوایە نووسەرن، نازانن “تر”ی بەراوردکاری و “تر”ی نێوانگیری جیا بکەنەوە.

وه‌ک: جوانتر، جوانترین، باشتر، چاكترین، گونجاوتر، خاوێنترین…

بڵاوکراوە لێکچووەکان

  • جێگۆڕكێ بە پیت لە وشەدا

    گۆڕینی ھیچ پیتێک و جێگرتنەوەی بە پیتێکی دیکە دروست نییە. وەک جێگۆڕکێ بە پیتەکانی “ح” و “ع” لە بەشێکی ڕۆژھەڵاتی…

  • ناساندن بە شوێن

    جۆرێک لە ناسناو لەناو کورددا، پێوەستە بە شوێنەوە، لەم کاتەدا پیتی “ی” پێوە دەلکێت.  وەک: ئه‌حمه‌د پێنجوێنی، کارزان هه‌ولێری، سه‌عدوون…

  • وشەی بیانی

    1-       ھەر وشەیەکی بیانی ھاتبێتە ناو زمانی کوردییەوە، دەبێت بە ئەلفوبێی کوردی بنووسرێت؛ نابێت وەک خۆی دابنرێتەوە، یان دەکرێت دەربڕینە…

  • ڕێزمان چییە؟

    لە قۆناغی بنەڕەتییەوە تا دوایین پۆلەکانی خوێندنگە لە باشووری کوردستاندا، ڕێزمان دەخوێندرێت و لەلایەن لێژنەیەکی پسپۆڕەوە ئامادە کراوە، بۆیە گرفتی…