کاتێک “بێ” لەگەڵ وشەیەکی دیکەدا دێت

کاتێک “بێ” لەگەڵ وشەیەکی دیکەدا دێت، ئەگەر ناوێکت هه‌بوو و خاوەندارییەتییەکەی لێ سه‌ندرابێته‌وه‌، ئەوا پێوەی دەلکێت.

وەک: بێکەس، بێباوک، بێبار، بێکار، بێپارە، بێوڵات، بێتام.

واتە کەسێک کە کەسی نییە، کەسێک کە باوکی نییە، کەسێک کە باری نییە، کەسێک کە کاری نییە… لە زمانە ئەورووپییەکانیشدا دەکرێتە یەک وشە: بێخانوو Homeless، بێتام Tasteless…

بەڵام کاتێک “بێ” لەجێی مانای “less”  دەگۆڕێت بۆ “بەبێ without” ئەوا لێی جیا دەبێتەوە:

بێ کەس، سەری نایەوە.

بێ کار، لە ماڵ چووە دەر.

نەچم شەرتە هەتا ئەو خوارە، بێ تۆ…

بڵاوکراوە لێکچووەکان

  • قرتاندنی پیت

    قرتاندنی پیت لە زمانی کوردیدا (لە کاتی دەربڕیندا) هەر لە کۆنەوە کورد بۆ خێراگۆیی، بەپێی دەڤەرە جیاوازەکان بەکاری هێناون و…

  • پێشگر، پاشگر و لێکدراو

    له‌ ڕێنووسی ئه‌لفوبێی ئارامیدا، به‌ ته‌واوی پێشگر، پاشگر و لێکدراو له‌گه‌ڵ ئه‌لفوبێی لاتینی جیاوازن‌ و جۆریشی زۆرن‌. ئه‌م به‌شه‌م بۆیه‌…

  • ك یان ک؟

    پیتی “ک”ی کۆتايیى وشە، دەبێت بەو شێوەیە بنووسرێت نەوەک “ك”؛ ئەمەیان عەرەبییە. ئەگەر بە کۆمپیوتەر دەنووسیت، هەوڵ بدە ئەو تەختەکلیلانە…