شێتە

ھێشتا مێرمنداڵ بووم، کچێک کە سەرسامم بووبوو (ھەڵبەت دوای کارەساتەکە زانیم حەزی لێم بووە) چەند جارێک پێمی گوت: “شێتە!”

جاری یەکەم، قسەم نەکرد. دووەم، ددانم بەخۆمدا گرت. لە سێیەمدا، خۆم پێ نەگیرا: “وەڵا لە ھەموو ماڵباتەکەتان ژیرترم، بڕۆ ھەی شبری نەفام، ئاژداوت شێتە…” ئیتر لەو خوولەکەوە وا لووتی لێم کرد، ئێستەیش ڕاست نەبووەوە.

ھاوڕێکانم کە وەک من سەریان لێ نەشێوابوو خەریکی کتێب بن، بگرە پسپۆڕی عیشقبازی بوون، تێر سەرکۆنە و گاڵتەیان پێ کردم: ھەی نەزان، شێتە واتە بەساقەوبم سوارچاک و ئومێدی داھاتووم. دواتر بەتەواوی بۆم ڕوون بووەوە، جوانترین وشەکانی نێوان ئەو سەرەتا و نینۆک نەرمانە، بریتین لە “شێتە، ئیزعاج، ناشرین، چڵکن، بێتام…” و دەیان وشەی ئاوای بێتامی تر.

لە زانکۆ بووم، وەک ھەردەم پرسیاری ڕەقم لەمەڕ بابەتی ئایینی لە مامۆستا دەکرد کە بۆ کۆلێژی شەریعە بڤە بوون. ڕۆژێکیان مامۆستایەکمان زۆر بێزار بوو، گوتی: ئەوە تۆ شێتی؟ زۆر دڵم پێی خۆش بوو، گوتم: قوربانتم مامۆستا گیان، گەورەییی خۆتانە.

یەکێک لە ھاوڕێکانم کە چیرۆکی “شێتە”ـی دەزانی، چرپاندی بە گوێمدا: ئەمەیان واتە ئەوە تۆ گێلی!

حوزەیرانی ٢٠٢١

بڵاوکراوە لێکچووەکان

  • ئەوینێکی دواکەوتوو

    پاڵکەوتووە؛ سەری بەسەر سینگی ئەو ژنەوە ناوە کە پێی وایە ئەگەر قەدەر باشی لەگەڵ بھینایە، دەبوو ئەمە ژنی بێت. ئەو…

  • نووسەری گەورەی گەلەکەمان

    دەیناسم. ئەویش من دەناسێ. ھیچمان یەک ناناسین. ئەو بەرپرسێکی باڵایە، بەردەوام بە لێدوانی جیاواز دەردەکەوێ. ئاسایییە من بیناسم. ئەوە بۆم…

  • من کێم؟

    گوێم لە چرپە نییە، خۆمان وا بێدەنگ کردووە، وەک بڵێی ناو ئەم ئۆتۆمبێلە بارھەڵگرە مرۆڤی تێدا نییە؛ ھەر کارتۆنی سابوونی…

  • شەوێک لە بەیرووت

    کاتێک دەچیتە کتێبخانە، یان پێشانگەی کتێب، نەریتێکی باوی جوانە، چیت کڕیوە، پیشانی ھاوڕێکانتی بدەیت. لەوەیش باشتر ئەوەیە، ھەر کتێبێکت کڕی،…

  • کوڕەکەی مەلا برایم

    ھەستە کوڕم. خێراکە بانگ بدە، دەقیقەیەکیش لای داوە. بۆ دیسان دواکەوتی قەببەحەکەڵڵا. گۆچانەکەی دەستی، ھەم چاویەتی، ھەم قاچێکی دیکەیە، پێش…