ئایا سەرنجی پیاو بۆ سنگی ئافرەت، بێڕەوشتییە؟

ئەگەر ئافرەتەکە سنگی بچووک بێت یان گەورە، ھەر سەرنجی پیاوی بۆ دەڕوات! تەنیا لەبەر ئەوەی کەمێک دەرکەوتووە یان دەریش نەکەوتووە، بەڵام گۆشەی قەبارەکەی دیارە. ئەمە بۆچی دەگەڕێتەوە، بێڕەوشتییە کە ناتوانی سەیری نەکەیت یان غەریزەیەکی مرۆیییە لە پیاودا و لە دەرەوەی ویستی خۆیەتی؟

“لاری یۆنگ” پسپۆڕی دەمار و توێژەری تەندروستی توێژینەوەیەکی نوێدا، شیکردنەوەی لەسەر ئەو دیاردەیە کردووە کە لە ھەموو پیاوێکدا ھەیە. بەپێی ئەو توێژینەوەیە، سەرنجی پیاو بۆ سنگی ئافرەت، غەریزەیەکی منداڵییە تێیدا و ھێزی بەرەوپیرچوونی تایبەتمەندییە جەستەیییەکانی ئافرەت لە پیاوانەوە، دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی پێوەندی منداڵ و دایکی کە لە شیردانی سروشتییەوە دەست پێ دەکات.

ئەم شیکردنەوەیەی نزیکە لە توێژینەوەیەکی پێشتری سیگمۆند فرۆید، پزیشک و زانای گەورەی نەمساوی.

“لاری یۆنگ” دەڵێ: منداڵ ھەر بە سروشت لەسەر سنگی دایکی ڕاھاتووە، لەو شیرەش کە دایک لە ڕێی مەمکییەوە بە کۆرپەکەی دەدا، ھۆڕمۆنی “ئۆکسیتۆسین”ی تێدایە، ئەو ھۆڕمۆنەی ناوی لێ نراوە مادەی ھۆشبەری خۆشەویستی کە توانای دایکایەتی و خۆشەویستی منداڵ بۆی بەھێز دەکات و پێوەندیی توندی نێوانیان، بۆ ئەو ھۆڕمۆنە دەگەڕێتەوە، تەنانەت کاریگەرییەکی زۆر دەکاتە سەر دۆخی دەروونی دایکەکە و ھەردەم  ھەستی ئەوەی پێ دەبەخشێ کە بتوانێ شیر بە منداڵەکەی بدات.

ئەو ھۆڕمۆنە، کاریگەرییەکی زۆر لەسەر جەستەی ژن دروست دەکات، بۆیە ھەردەم  ئافرەتان زیاتر بایەخ بە ھاوسەرەکانیان دەدەن و ھەردەم  باشتر دەزانن مامەڵە لەگەڵ بەرانبەرەکەیاندا بکەن.

ئاماژەی بەوەش داوە، لە بەرانبەردا لە کاتی سێکسیش پیاو ھەردەم  وەک ڕۆڵێکی گرینگ سەیری سنگی ھاوسەرەکەی دەکات، چونکە ھەستێکی متمانە بەخۆبوونی پێ دەبەخشێ.

بەڵام “فەران ماسیا” خانمە توێژەر لە زانکۆی “ڕۆتجەرز” لە ویلایەتی نیوجێرسیی ئەمەریکی، پێی وا نییە کە پێوەندیی ورووژاندنی پیاو کاتێک سنگی ئافرەت دەبینێ، تەنیا لەبەر ئەو ھۆکارە دێرینە بێت کە لە منداڵییەوە بۆی دروست بووە، بەڵکو کۆمەڵێ ھۆکاری تریش ھەن بۆ ئەو سەرنجدانە و لە کۆمەڵگەیەک بۆ ئەوی تر جیاوازییان ھەیە.

ماسیا پێی وایە، بەپێی داخراوی و کرانەوەی کۆمەڵگەکانیش کاریگەری لەسەر سەرنجی پیاو دروست دەکات کاتێک سنگی ئافرەت دەبینێ، ئەگەری ھەیە پیاوێکی کۆمەڵگەیەکی داخراو، زۆرتر چاوی لەسەر سنگی ئافرەت بێت لە کۆمەڵگەیەکی تر کە چاوی ڕاھاتووە ئەو دیمەنانە ببینێ.

ئەگەرچی ھێشتا لێکۆڵینەوە لەسەر ئەوە دەکرێ کە ھۆکاری چییە ھەردەم  پیاو سەرنجی بۆ لای جەستەی ئافرەت دەڕوا، بە تایبەتی بۆ سنگی، ھەموویان لەسەر ئەوە کۆکن کە غەریزەیەکی نێرینەیە و پێوەندی بە “ڕەوشت”ەوە نییە، پەروەردەی کەسەکان تەنیا دەتوانێ کۆنتڕۆڵی ئەو دۆخە بکات کە نەیەڵێ سنوور ببەزێنێ.

بڵاوکراوە لێکچووەکان

  • بۆچی مرۆڤ ناتوانێ بێلایەن بێت؟

    زۆربەی خەڵک کاتێک لەبارەی شتێکەوە دەدوێن، دەڵێن ئێمە بەبێ ھیچ کاریگەرییەک و دادپەروەرانە قسەی لەسەر دەکەین، نامانەوێ ھیچ لایەکی تەرازوو…

  • یەکەم بینین

     لە گفتوگۆیەکی خێرای نێوان من و هاوڕێیەکم لە شوێنی کارەکەمدا، گوتی: دەزانیت کاتێک سەرەتا هاتیتە ئێرە، لەناوماندا وەک مەتەڵێک و…

  • ئایا منداڵەکەت درۆزنە؟

    ڕەنگە شۆک بیت کاتێک دەبینی منداڵەکەت چیرۆکێکی خۆیت بۆ دەگێڕێتەوە و تۆش دەزانی ئەوەی دەیڵێ سەرلەبەری درۆیە، خۆ ڕەنگە زۆر…

  • مرۆڤی کۆن دڕندەتر بوون یان ئێستە؟

    دوای نیو سەتە لە پێشکەوتنی زانستی ئەنترۆپۆلیجیا و دۆزینەوەی دەیان بەڵگەی نوێ لەسەر مرۆڤی سەرەتا، دەرکەوتووە ھێشتا ئەڵقەیەکی بازنەکە بزرە…

  • چی لەسەر “تەکنۆکرات” دەزانی؟

    سەرچاوەی دارایی ھەر وڵاتێک تەنیا سامانی سرووشتی بێت، ھەرگیز لە تەکنۆکرات نزیک نابێتەوە، ئاخر یەکێک لە مەرجەکانی ئەو جۆرە دەوڵەتە…