بۆچی مرۆڤ ناتوانێ بێلایەن بێت؟

کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک

زۆربەی خەڵک کاتێک لەبارەی شتێکەوە دەدوێن، دەڵێن ئێمە بەبێ ھیچ کاریگەرییەک و دادپەروەرانە قسەی لەسەر دەکەین، نامانەوێ ھیچ لایەکی تەرازوو بەسەر ئەوی تردا بسەپێنین، بەڵام توێژینەوەیەک ئاشکرای دەکات، مرۆڤ ناتوانێ لە ھیچ بڕیارێکیدا تەنیا بە لۆژیک ھەڵسەنگاندن بکات و ھەر دەبێ لایەنداری کاریگەری خۆی دروست بکات.

لە توێژینەوەکەدا ئەوە دەخاتە ڕوو، ھەردەم  ھۆشیارکردنەوە و خاڵە زەقەکان زاڵن بەسەر لایەنی عەقڵ و لۆژیکدا، چونکە مێشک ناتوانێ ئەو شتانە فەرامۆش بکات کە دەیورووژێنن، بۆیە مرۆڤ توانایییەکی زۆری ھەیە لە لەبیرچوونەوەی ڕاستییەکان، بە تایبەتی ئەوانەی لەگەڵ ھۆشدارییەکاندا یەک ناگرنەوە. بۆ نموونە لە کارکردندا ھەردەم  مەیلی مرۆڤەکان بۆ لای جۆرە کارێکە کە پێشتر ئاشنای بوون و ئەزموونیان لەسەری ھەیە، ناتوانن بە ئاسانی سەرکێشی بکەن و کارێکی نوێ ھەڵبژێرن، بۆ ئایدۆلۆجیا و ئاینیش ھەر وایە، ھەردەم  مرۆڤ مەیلی بۆ لای ئەو ئاینەیە کە لە منداڵییەوە بیستوویەتی، یان ئەو لایەنە سیاسی یان کۆمەڵایەتییەی مێشکی پێی ڕاھاتووە و ناتوانێ تەنیا بە لۆجیک بڕیار لەسەر شتەکان بدات.

ستیڤانۆ بالمینتیری توێژەرێکی ئەم توێژینەوەیەیە لە زانکۆی کۆلیج لە شاری لەندەن و مامۆستای چەند پەیمانگەیەکی تایبەتیشە، ئاماژە بەوە دەکات کە تیمەکانیان گەیشتوونەتە ئەو درەئەنجامەی ھەردەم  مرۆڤ مەیلی بۆ ئەو لایەیە کە کەمترین بەرەنگاری تێدایە، چونکە مێشک ھەردەم  ڕێیە ئاسانەکە ھەڵدەبژێرێ، لە کاتێکدا لەوانەش ئەم ڕێیە تووشی خەمۆکیی داھاتووشیان بکات.

ئەم تیمە توێژەرە، بە تاقیکردنەوە لەسەر ٢٠ خۆبەخش کرد، کۆمەڵێ ھێما و ژمارەیان نیشان دان بۆ ئەوەی ھەڵیبژێرن، پاشان کۆمەڵێکی تر لە ھیمایان نیشان دان، لەگەڵ تێکەڵکردنی ھێماکانی جاری یەکەم، دەرکەوت مێشکی مرۆڤەکان ئەوەی یەکەم جار کە بینیبوویان، چونکە مێشکیان لەسەری ڕاھاتووە، ھەر ئەوانەیان ھەڵبژارد و ھیچ یەکێکیان ھێما نوێیەکانی گرووپی دووەمیان دیاری نەکرد.

لێرەدا توێژەران بە ئاسانی بۆیان دەرکەوت، بۆچی ھەندێک کەس ناتوانن بە ئاسانی فکر و بۆچوون و ئایدۆلۆجیاکەیان یان ھەر بڕوایەک کە پێشتر ھەیان بووە بیگۆڕن، چونکە یەکەم بڕوابوون لە مێشکدا دەچەسپێ و ئاسان نییە ھاتنە دەرەوەی.

بڵاوکراوە لێکچووەکان

  • ھاوڕێی ڕاستی کێیە؟

    کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک

    ھاوڕێیەتی، پێوەندییەکی کۆمەڵایەتیی نێوان دوو کەس یان زیاترە، کە لەسەر بنەمای تێگەیشتنی ھاوبەش دروست دەبێت و ئەو دوو کەسە وێڕای…

  • ئایا تەنبەڵی دەبێتە ھۆی سەرکەوتن؟

    کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک

    تەنبەڵی و ھیچنەکردن، لە مێژوودا دژایەتی کراوە و لە بەرانبەردا ئەوانەی بایەخ بە گەشەپێدانی مرۆیی و بەرزکردنەوەی ئاستی تاک دەدەن،…

  • قەیرانی نیوەی تەمەن چییە؟

    کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک

    نیوەی تەمەن، دەستەواژەیەکە بۆ تەمەنێکی دیاریکراوی مرۆڤ کە ئیدی ھەست دەکات خاڵی وەرچەرخان و قۆناغبڕییە، تێیدا زۆر کەس پێی دەڕووخێن…

  • بۆچی کاتێک دەبینە بەرپرس، دەگۆڕێین؟

    کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک

    دەیان چیرۆکی کەسایەتیی مێژووییمان بیستووە، چۆن دوای ئەوەی چوونەتە دەسەڵاتەوە، بەتەواوی ھەڵوێست و ڕەفتارەکانیان گۆڕاوە. زانایانی کۆمەڵناس و زانایانی دەروونناس…

  • ئایا مەینەتی بزوێنەری داھێنانە؟

    کاتی خوێندنەوە: < 1 خولەک

    ئایا بۆ ئەوەی لە بوارێکدا داھێنان بکەین، مەرجە کەسی خەفەتبار و شەکەت و ڕووخاوبین؟ یان بەختەوەری مەرجی داھێنانە؟دالای لاما گەورە…