هه‌وره‌کانی دانیاڵ، به‌ختیار عه‌لی

ڕۆمانی “هه‌وره‌کانی دانیاڵ”، ساڵی 2015 له‌لایه‌ن ده‌زگه‌ی چاپ و په‌خشی ئه‌ندێشه‌ به‌ تیراژی 10 هه‌زار دانه‌ به‌ قه‌باره‌یه‌کی گه‌وره‌ چاپ کرا و هه‌ر زوو گه‌یشت به‌ خوێنه‌ران و دواتر ده‌یان خوێندنه‌وه‌ی جۆراوجۆری بۆ کرا.
دوای ئه‌وه‌ی به‌شی دووه‌می ڕۆمانه‌ گه‌وره‌که‌ی به‌خیار عه‌لی به‌ناوی “که‌شتیی فریشته‌کان” بڵاو کرایه‌وه‌، ڕۆماننووس ده‌ستی به‌ نووسی ئه‌م ڕۆمانه‌ کردووه‌، ئه‌گه‌رچی خۆی ده‌ڵێ، بیرۆکه‌ی نووسینی بۆ ساڵی 1995 ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ و له‌ ماوه‌ی ئه‌و 20 ساڵه‌دا پێش ئه‌وه‌ی دایبڕێژێ، له‌ هزری خۆیدا خه‌یاڵه‌کانی کۆکردووه‌ته‌وه‌ تا بگات به‌و به‌رهه‌مه‌.
کاتێک تاقانە دەروونناسەکەی دێلاوار “سیامەندی زەریاواری” دەزانێت کە نەخۆشییەکی سەیر بڵاو بووه‌تەوە کە ھەموویان خەون بە جەللادێکی نادیارەوە دەبینن کە سەریان دەبڕێت و دوای بەئاگا ھاتنەوەیان تووشی شێتبوون و ھەڵچوونێکی کتوپڕ دەبن و یەکەم کەس لە “میرئەوداڵ”ـەوە دەست پێ دەکات.
بەھۆی ئەوەوە یەکەمین سەنتەری دەروونی لە دێلاواردا دادەنرێت و بێئیشترین کەسی تایەفەی زەریاواری بەناوی “ڕێنوار”ـەوە کە برازای سیامەندە، لەوێدا دادەمەزرێت، بۆ ئەوەی داوای لێبووردن لەو نەخۆشانە بکات کە لەلایەن کارمەندانی سەنتەرەکەوە لێیان دەدرێت بۆیە ھەموویان نازناوی “مستەر گرینۆک”ی لێ دەنێن.
دوای ماوەیەکی زۆر لە بینینی خەونەکە مامی ڕێنوار ناچاریدەکات سێ نیگارکێش بێنێت و جەللادی ناو خەونەکان بکێشنەوە. بەڵام ھەر زوو دوای بینینی نیگارەکان ھەرکەسێک لەوان بچێت دەستوبرد یەکسەر سەری دەبڕن.
ھەندێکیان ھۆیەکە دەگەڕێننەوە بۆئەوەی کە دانیاڵ” گەڕاوەتە و لە شێوەی جەللاددا خۆی پیشان دەدات. دانیاڵ ئەو کەسە بووە، تۆمه‌تبار کراوە بە تێکدانی ئاسایشی دێلاوار کە زەمینێک بووە ھیچ کەسێک خەونی تێدا نەبینیوە بەڵام دوای ھاتنی دانیال ڕۆژێک خەونێک دەبینێت کە ھەندێک ھەوری سوور باران دەبارێنن و دوای ئەوە ھەموو خەڵک دەردەکە دەگرن و ناوی لێ دەنێن “ھەورەکانی دانیاڵ”.

لە لیستی باشترین ڕۆمانەکانی کورد لە مێژوودا، پلەی 21ی بەدەست هێناوە.

بڵاوکراوە لێکچووەکان

  • گوڵی شۆڕان – عه‌تا نه‌هایی

    ڕۆمانی “گوڵی شۆڕان” به‌ ته‌واوی چیرۆکه‌که‌ی له‌ناو شاری بانه‌ ده‌سووڕێته‌وه‌، خۆیشی عه‌تا نه‌هایی له‌دایکبووی ئه‌وێیه‌، بۆیه‌ توێی خوێنه‌ر هه‌ست ده‌کهیت‌…

  • باقه‌بێن، ئه‌حمه‌د قازی

    باقه‌بێن، یه‌کێکه‌ له‌ به‌رهه‌مه‌ نه‌مره‌کانی ئه‌حمه‌د قازی، نووسه‌ر و ڕۆماننووس و وه‌رگێڕی به‌ئه‌زموونی کورد و به‌ یه‌کێک له‌ باشترین به‌رهه‌مه‌کانی…

  • چەند تابلۆیەک لە بەرگی چیرۆکدا

    لەبارەی “هۆڤ”ـی بەڵێن سابیرەوە “هۆڤ” یەکەم کۆمەڵەچیرۆکی “بەڵێن سابیر”ـی چیرۆکنووسە کە چاپی کردبێت، ئەگەرچی پێشتر چیرۆکی دیکەی هەبووە و خەڵاتی…