ئاوه‌ڵکار

ئاوه‌ڵکار (ئاوه‌ڵفرمان) به‌شێکی ئاخاوتنه‌، وه‌سفی کارێک له‌ ڕسته‌دا ده‌کات و کات، شوێن، چۆنییه‌تی، چه‌ندێتی و زۆر ڕوونکردنه‌وه‌ی تر ده‌ستنیشان ده‌کات.

1- ئاوه‌ڵکار له‌ ڕووی واتاوه‌:

  • ئاوه‌ڵکاری کاتی: دوایی ده‌چم بۆ ئاهه‌نگه‌که‌.
  • ئاوه‌ڵکاری شوێنی: شیلان له‌ژێر داره‌کەدا‌ خه‌وتووه‌.
  • ئاوه‌ڵکاری چۆنیه‌تی: سۆزان جوان ده‌ڕوات.
  • ئاوه‌ڵکاری چه‌ندێتی: سۆلاڤ دیسان هات.
  • ئاوه‌ڵکاری نه‌رێیی: هه‌رگیز ناچمه‌ ئاهه‌نگه‌که‌.
  • ئاوه‌ڵکاری دڵنیایی: هه‌ڵبه‌ت کاره‌که‌ ناکه‌ین.
  • ئاوه‌ڵکاری دووباره‌کردنه‌وه‌: دیسان وانه‌که‌ ده‌ستی پێ کرد.
  • ئاوه‌ڵکاری هۆ و مه‌به‌ست: کچەکە لەخۆشیدا گریا.
  • ئاوه‌ڵکاری ڕێکخستن: قوتابییه‌کان به‌ڕیز هاتنه‌ ده‌ر.

2- ئاوه‌ڵکار له‌ ڕووی پێکهاته‌وه‌:

  • ئاوه‌ڵکاری ساده‌: خێرا، هێمن، خراپ، زۆر، ئێستا…
  • ئاوه‌ڵکاری داڕژاو: به‌ناز، بێگومان، پیاوانه‌، بێباک…
  • ئاوه‌ڵکاری لێکدراو: پۆل پۆل، ڕۆژ به‌ ڕۆژ، پڕ به‌ ده‌م، هه‌رده‌م، ئه‌مشه‌و، له‌سه‌ر لا، سه‌ره‌وخوار…

بڵاوکراوە لێکچووەکان

  • پیت

    سەرەتا دەبێت ئەوە بزانین، جۆری ئەلفوبێی  ڕێنووس، پێوەندییەکی ڕاستەوخۆی بە ڕێزمان و زمانەکەوە نییە و دەکرێت بە ھەر جۆرە ئەلفوبێیەک،…

  • خوێندنەوەی کات

    خوێندنەوەی کات، یەکێکە لەو بابەتانەی هێشتا یەکلا نەبووەتەوە. کاتژمێر، ئامێرەکەیە کە کاتی پێ دەپێورێت. زۆرێک لە نووسەران، بە ناچاری لەبەر…

  • ڕسته‌سازی

    ڕسته‌سازی، به‌شی دووه‌می ڕێزمانه‌ و یه‌کێکه‌ له‌ زانسته‌ فرەوانه‌کان له‌ هه‌موو زمانێکدا. له‌م به‌شه‌دا، تیشک ده‌خه‌مه‌ سه‌ر جۆره‌کانی ڕسته‌: ئامەد…

  • کاتێک “بە” دەچێتە سەر وشەیەک

    کاتێک “بە” دەچێتە سەر وشەیەک و دەبێتە ئاوەڵکاری ڕوونکردنەوە بۆ کارەکە، ئەوا بە وشەکەوە دەلکێت. وەک: بەدڵنیایی، بەتووڕەیی، بەخێرایی، بەشادی،…