تاوانی پیرۆز

تاوانی پیرۆز، نۆیەم كتێبی نووسەرە و سێیەم كاری ئەدەبیی چاپكراوییەتی پاش كۆمەڵەچیرۆكی “نە دەستی پێ كرد، نە تەواو دەبێ” و وەرگێڕان بۆ ڕۆمانی “ئەوان چاوەڕێی كازیوەن” كە ژاندۆست، ڕۆماننووسی ڕۆژئاوای كوردستان نووسیویەتی.

ئەم ڕۆمانەی كوردۆ شابان، ماوەی شەش ساڵ بە شێوەی پچڕ پچڕ كاری تێدا كردووە و خۆی لە دووتوێی 592 لاپەڕە دەبینێتەوە و لەلایەن ناوەندی ڕۆشنبیریی مەم و زینەوە چاپ كراوە.

ڕۆمانی تاوانی پیرۆز، ڕیالیزمە و پشتی بە تەكنیكی نوێ و فۆرمی مۆدێرن بەستووە و باس و خواسەكانیش بۆ ساڵانێكی زۆر نزیک دەگەڕێتەوە و كە لە نێوان كۆمەڵایەتی، ئەڤین، سیاسی، نەتەوەیی و بیری فەلسەفیدا ڕووداو و ئەندێشەكان جێیان بووەتەوە. ڕۆمانێكی فرەپاڵەوانە، سێ پاڵەوانی سەرەكی و چەند پاڵەوانێكی لاوەكی تێدان.

ڕۆمانەكە لەلایەن دلاوەر ڕەحیمی، نووسەر و ڕەخنەگر ئیدیت كراوە و بە ڕای بەشێک لە ڕەخنەگران كە بابەتی ڕەخنەیی جۆراوجۆریان لەسەر نووسیوە، بەرهەمێكی چڕ و پڕە و جێی بایەخە.

بڵاوکراوە لێکچووەکان

  • چۆن دەنووسن؟

    پێم وایە هەر نووسەرێک ئەم كتێبە بخوێنێتەوە، چێژی لێ دەبینێت، چونكە بەراورد لەنێوان خۆی و ئەزموونی ئەو نووسەرە مەزنانە دەكات…

  • ئەوان چاوەڕێی کازیوەن

    پێشەکیی وەرگێڕ هەر لە ڕێی واتساپەوە نامەی بۆ ناردم؛ باسی ناوەڕۆکی نوێترین ڕۆمانی خۆی کرد کە دووەم درێژترین بەرهەمییەتی لەپاش…

  • پڕ بە پێست

    پێشەکیی كتێبەكە جاری وایە کە پرسیارێکمان لێ دەکرێ و دەتوانین وەڵامی تەواوی بدەینەوە، دەبێژین: وەڵامێکی پڕ بە پێستی خۆی دایەوە….

  • ڕاستنووسی

    پێشه‌کیی چاپی یه‌که‌م ئەم کتێبەی لە بەردەستتدایە، داھێنان و ھەوێنی نووسەرێک نییە، بەڵکوو کۆکردنەوەی ھەوڵی دەیان ساڵەی پسپۆڕانی زمانە، پاشان…

  • نە دەستی پێ کرد نە تەواو دەبێ

    پێشەکیی كتێبەكە زمانی گێڕانەوە، ئەگەر بەرزترین ئاستی نووسین نەبوایە، کتێبە ئاسمانییەکان پڕیان نەدەبوو لە چیرۆکی جۆراوجۆری ئامانجدار.ھەموومان، کۆمەڵێک چیرۆک لە…