چۆن دەنووسن؟

پێم وایە هەر نووسەرێک ئەم كتێبە بخوێنێتەوە، چێژی لێ دەبینێت، چونكە بەراورد لەنێوان خۆی و ئەزموونی ئەو نووسەرە مەزنانە دەكات كە لە ناویدا باس كراون، چۆن دەستیان بە نووسین كردووە، نەریتەكانیان چی بووە و زۆر لایەنی تر. هەروەها بۆ خوێنەرانیش بەچێژە، چونكە حەز دەكەن بزانن چۆن نووسەران گەیشتوون بەو ئاستەی ئێستەیان.
جگە لەوە، كتێبەكە پڕییەتی لە ڕێنوێنیی نووسەرە مەزنەكان لەسەر شێوازی نووسین و بەهێزكردنی ئەو توانایە. هەر بۆیە جیا لە چێژەكەی، سوودێكی گرینگیشی هەیە. من ئەم كتێبە بە درێژەی پرۆسەیەک دادەنێم بۆ هەر كەسێک كە دەیەوێت دەست بە نووسین بكات. سەرەتا كتێبی “دەخوێنمەوە كەواتە هەم” بخوێنێتەوە، بۆ ئەوەی ئاشنای ئەو جیهانە بێت و بشزانێت لە چ جۆرە كتێبێكەوە دەست پێ بكات، پاشان كتێبی “ڕاستنووسی” بخوێنێتەوە و ناوەرۆكەكەی وەک ناوی خۆی لەبەر بكات. دوای ئەوە ئەم كتێبە بخوێنێتەوە، ئیدی پێم وایە ئەركێكی گەورەم لەسەری ئاسان كردووە و خستوومەتە سەر ڕێچكەكە. ئیدی نووسەریش هەر ئەوەندەی زەحمەتە بچێتە سەر ڕێچكە، پاشان خۆی توولەڕێی خۆی دەدۆزێتەوە.

بڵاوکراوە لێکچووەکان

  • تاوانی پیرۆز

    تاوانی پیرۆز، نۆیەم كتێبی نووسەرە و سێیەم كاری ئەدەبیی چاپكراوییەتی پاش كۆمەڵەچیرۆكی “نە دەستی پێ كرد، نە تەواو دەبێ” و…

  • دەخوێنمەوە کەواتە هەمم

    پێشەکیی كتێبەكە بڕیارم دا، ناوی کتێبەکەم بەم شێوەیە بێت: “دەخوێنمەوە، کەواتە هەم”، بۆ ئەوەی سەرنجی خوێنەر یەکسەر بۆ ئەو گوتە…

  • نە دەستی پێ کرد نە تەواو دەبێ

    پێشەکیی كتێبەكە زمانی گێڕانەوە، ئەگەر بەرزترین ئاستی نووسین نەبوایە، کتێبە ئاسمانییەکان پڕیان نەدەبوو لە چیرۆکی جۆراوجۆری ئامانجدار.ھەموومان، کۆمەڵێک چیرۆک لە…

  • ئەوان چاوەڕێی کازیوەن

    پێشەکیی وەرگێڕ هەر لە ڕێی واتساپەوە نامەی بۆ ناردم؛ باسی ناوەڕۆکی نوێترین ڕۆمانی خۆی کرد کە دووەم درێژترین بەرهەمییەتی لەپاش…

  • ڕاستنووسی

    پێشه‌کیی چاپی یه‌که‌م ئەم کتێبەی لە بەردەستتدایە، داھێنان و ھەوێنی نووسەرێک نییە، بەڵکوو کۆکردنەوەی ھەوڵی دەیان ساڵەی پسپۆڕانی زمانە، پاشان…