زینده‌خه‌و، فه‌تاح ئه‌میری

یه‌کێک له‌ باشترین ڕۆماننووسه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، بریتییه‌ له‌ “فه‌تاح ئه‌میری” که‌ به‌ کوردییه‌کی پاراو و به‌ زمانێکی کوردانه‌ ڕۆمان ده‌نووسێ و ده‌کرێ بگوترێ، یه‌کێکه‌ له‌ بنیاتنه‌ره‌ نوێیه‌کانی ڕۆمانی کوردی و به‌رهه‌مه‌کانی له‌لای ڕه‌خنه‌گران و ئه‌دیبان جێگه‌ی بایه‌خێکی تایبه‌تن. یه‌کێکی له‌و به‌رهه‌مانه‌ بریتییه‌ له‌ ڕۆمانی “زینده‌خه‌و”.
بۆ یه‌که‌م جار ساڵی 2003 ئه‌م ڕۆمانه‌ له‌ باشووری کوردستان له‌ لایه‌ن ده‌زگه‌ی “ئاراس”ـه‌وه‌ چاپ و بڵاو کرایه‌وه‌ که‌ له‌ 264 لاپه‌ڕه‌ی قه‌باره‌ مامناوه‌ند جێی بووه‌ته‌وه‌.
ڕۆمانه‌که‌، له‌ چوارچێوه‌یه‌کی ئه‌فسانه‌دایه‌، ڕۆحێکی مردوو، له‌ جه‌سته‌یه‌کی دیکه‌دا جارێکی تر زیندوو ده‌بێته‌وه‌ که‌ ئه‌مه‌ خاڵێکی زه‌قی چیرۆکه‌که‌یه‌ و له‌ شێوه‌ی زینده‌خه‌و (حلم الیقظة‌) جێی بووه‌ته‌وه‌. کاتێک ڕۆمانه‌که‌ ده‌خوێنیته‌وه‌، به‌ ته‌واوی هه‌ست به‌ ڕاستیی ڕووداوه‌که‌ ده‌که‌یت و هه‌ست ناکه‌ی شتێکی خه‌یاڵی و سوریالی ده‌خوێنیته‌وه‌.
ڕۆمانه‌که‌ به‌ شێوه‌زاری موکریانی نووسراوه‌ و هه‌ندێک له‌ ده‌ربڕینه‌کانی ئه‌گه‌رچی که‌مێک بۆ ئێمه‌ی باشووری گرانه‌، به‌ڵام چێژێکی زۆری تێدایه‌ و هه‌ست به‌و ده‌وڵه‌مه‌ندییه‌ ده‌که‌یت که‌ له‌ زمانی نووسه‌ردا هه‌یه‌.
فەتاح ئەمیری، ڕۆماننووسی ناودار، ساڵی 1946 له‌ شاری بۆکان لەدایک بووه‌. خوێندنی سەرەتایی لە شاری مەھاباد درێژە پێ داوه‌. شارەزایی و زاڵ بوونی ئەمیری بەسەر زمانی کوردی بە موکریانیدا بووه‌تە ھۆی ئەوەی ڕۆمانەکانی ببنە سەرچاوەیەکی زیندوویەتیی پەند و ئیدیۆم و دەستەواژە و وشەی ڕەسەنی کوردی. جیا له‌ ڕۆمانی زینده‌خه‌، هه‌ریه‌ک له‌ “هاواره‌ به‌ره‌” و “میرزا” دوو ڕۆمانی دیکه‌ی سه‌رکه‌وتووی ئه‌میرین.

لە لیستی باشترین ڕۆمانەکانی کورد لە مێژوودا، پلەی 35ی بەدەست هێناوە.

بڵاوکراوە لێکچووەکان

  • ماڵی پشیله‌کان، هیوا قادر

    ماڵی پشیله‌کان، ئه‌گه‌رچی ڕۆمانێکی تازه‌یه‌، به‌ڵام سه‌رنجی ڕه‌خنه‌گران و شاره‌زایانی ڕۆمانی ڕاکێشاوه‌ و له‌ناو خوێنه‌رانیشدا بایه‌خی زۆری پێ دراوه‌. هه‌ر…

  • پاسه‌وانانی خودا – عه‌تا محه‌مه‌د

    ڕۆمانی “پاسه‌وانانی خودا، مێژوویه‌کی تر بۆ بینینی خۆمان” یه‌کێکه‌ له‌و ڕۆمانانه‌ی به‌ شێوه‌یه‌کی به‌رچاو بڵاو بووه‌ته‌وه‌ و گه‌یشتووه‌ته‌ ده‌ستی ڕه‌خنه‌گرانیش،…

  • مژاباد – ژاندۆست

    ژاندۆست، خۆی پیاوێکه‌ وه‌ک “فیۆدۆر دۆستۆیڤسکی” کاتێک خوا بڕیاری دا دروستی بکات، بۆ ئه‌وه‌ بوو ڕۆمان بنووسێ. مژاباد، یه‌کێکه‌ له‌…

  • ته‌می سه‌ر خه‌ره‌ند، شێرزاد حه‌سه‌ن

    ڕۆمانی “ته‌می سه‌ر خه‌ره‌ند”ی شێرزاد حه‌سه‌ن، یه‌کێکه‌ له‌ به‌ناوبانگترین ڕۆمانه‌کانی نووسه‌ر و ده‌توانین بڵێین یه‌کێکه‌ له‌ به‌ربڵاوترین ڕۆمانه‌کانی مێژووی کورد…

  • چەند تابلۆیەک لە بەرگی چیرۆکدا

    لەبارەی “هۆڤ”ـی بەڵێن سابیرەوە “هۆڤ” یەکەم کۆمەڵەچیرۆکی “بەڵێن سابیر”ـی چیرۆکنووسە کە چاپی کردبێت، ئەگەرچی پێشتر چیرۆکی دیکەی هەبووە و خەڵاتی…