پاڵتاوشۆڕ، شارام قه‌وامی

رۆمانی “پاڵتۆشۆڕ” بەرهەمی ڕۆماننووسی کورد شەهرام قەوامییە، یه‌کێکه‌ له‌و ڕۆمانانه‌ی له‌ناو گه‌نجانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان جێی بایه‌خه‌ و ناوێکی زۆری هه‌یه‌، ئه‌گه‌رچی به‌داخه‌وه‌ له‌ باشووری کوردستان به‌و ڕاده‌یه‌ نه‌ناسراوه‌.
ئەم رۆمانە دیمەنی رەهەندە لێک جیاوازەکانی ژیانی مۆدێرنه‌ی لە چوارچێوەی سیستەمە نوێیەکانی دەسەڵات پیشانی خوێنەر داوە و گرێکوێرەی ستەمکاریی رۆژهەڵاتی بە پشتبەستن بە گیڕانەوەیەکی نیمچه‌ ئه‌فسانه‌یی، بە سیستەم و بەها کولتورییە تایبەتەکان گرێ داوە و تێیدا پاوانخوازی و شێوەکانی، لە بەستێنێکی مێژوویییدا بۆ خوێنەر بەرجستە کردووە.
به‌گشتی، ‎قەوامی لە بەرهەمەکانییدا هەوڵی داوە کەتنە شاراوەکانی ژیان هەڵبداتەوە. له‌م ڕۆمانه‌شدا، دۆخێکی تایبەتی شوێنێکی نادیاری هەڵسەنگاندووە کە بە هۆیەوە کۆمەڵێک راستیی ئاشکرا کردووە کە تراژیدی و کارەساتبان و بە تەنگژەی کۆمەڵایەتی وسیاسیی مرۆڤ لە سەردەمی مۆدێڕن هەژمار دەکرێن.
چیرۆکەکە بە دۆخی نالەباری سەرۆکی وڵاتێک دەست پێ دەکات کە لە زەمەنێکی تاریک و ئاڵۆزدا و گوماناویدا بەهۆش دێتەوە و سەرەڕای ئەوەی کە رووداوە تاڵەکانی بیر چووەتەوە هەوڵ دەدات دووبارە بەسەر هۆشی خۆیدا زاڵ بێت لە کاتێکدا بە تاکە شۆرتێکی رەنگ سوور بە رووتی لەسەر سیسەمەکەی راکشاوە.
شارام قەوامی، لەدایکبووی شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە و لە ئەڵمانیا دەژی، کۆمه‌ڵێ به‌رهه‌می ئه‌ده‌بی ناوازه‌ی هه‌یه‌ که‌ زیاتر له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ناسراون وه‌ک سوهەیلا، بیربا و پاڵتاوشۆڕ.

لە لیستی باشترین ڕۆمانەکانی کورد لە مێژوودا، پلەی 41ی بەدەست هێناوە.

بڵاوکراوە لێکچووەکان

  • منداڵانی گه‌ڕە‌ک – هیوا قادر

    پێش ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ڕۆمانه‌که‌ بدوێین، سه‌رنجی خوێنه‌ر ده‌خه‌مه‌ سه‌ر خوودی ڕۆماننووسه‌که‌. هیوا قادر، پێش ئه‌وه‌ی ڕۆماننووس بێت، شاعیره‌، بۆیه‌ هه‌میشه‌…

  • غه‌واره‌، عه‌زیزی مه‌لای ڕه‌ش

    پێش هه‌موو شتێک ده‌بێ بڵێم، عه‌زیزی مه‌لای ڕه‌ش، یه‌کێکه‌ له‌ گه‌نجینه‌کانی ئه‌ده‌ب و ڕۆشنبیریی کوردی، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ وه‌ک زۆرێکی دیکه‌…

  • ڕێگا، محه‌مه‌د مه‌ولوود مه‌م

    ڕۆمانی رێگا، ڕۆماننووس و چیرۆکنووسی ناوداری کورد محه‌مه‌د مه‌ولوود مه‌م نووسیویه‌تی، کۆتایی ساڵانی هه‌شتای سه‌ده‌ی ڕابردوو بڵاو بووه‌ته‌وه‌، به‌ڵام به‌…

  • ماڵی پشیله‌کان، هیوا قادر

    ماڵی پشیله‌کان، ئه‌گه‌رچی ڕۆمانێکی تازه‌یه‌، به‌ڵام سه‌رنجی ڕه‌خنه‌گران و شاره‌زایانی ڕۆمانی ڕاکێشاوه‌ و له‌ناو خوێنه‌رانیشدا بایه‌خی زۆری پێ دراوه‌. هه‌ر…

  • ژنێک ده‌ست بۆ بڤه‌ ده‌بات

    ئه‌و ڕۆمانه‌ی له‌به‌ر ئاشکراکردنی حه‌زه‌ سێکسییه‌کانی خانمێک هه‌رای دروست کرد ئایا ئه‌و ڕۆمانانه‌ی ده‌یخوێنینه‌وه‌، پڕ نین له‌ بابه‌تی ئیرۆتیک و…