یادداشته‌کانی عه‌تر و ئاگر ، به‌یان سه‌لمان

خاتوو به‌یان سه‌لمان، یه‌کێکه‌ له‌و نووسه‌ره‌ ژنانه‌ی کورد که‌ ده‌یه‌وێ پێمان بڵێ، هونه‌ری ڕۆماننووسین کارێکی پیاوانه‌ نییه‌ و ئێمه‌یش پێمان ده‌کرێ کاری مه‌زن بکه‌ین. ڕۆمانی “یادداشته‌کانی عه‌تر و ئاگر” یه‌کێکه‌ له‌ کاره‌ دانسقه‌کان و پێم وایه‌ ئیدی له‌دوای وی، خانمانی دیکه‌یش بوێریی وایان تێدا ده‌جووڵێ بابه‌تی زۆر هه‌ستیار بورووژێنن و بیکه‌نه‌ مادده‌یه‌کی ئه‌ده‌بیی به‌پێز.

ڕووداوی ڕۆمانه‌که‌، گه‌ڕانه‌وه‌یه‌ بۆ ڕه‌چه‌ڵه‌کی خێزانێکی دانیشتووی شاری که‌رکووک. له‌ڕێی چه‌ند پاڵه‌وانێکه‌وه‌، به‌ ڕوویه‌کی دیکه‌ سه‌رده‌مانێکی مێژووی ئه‌و شاره‌ت بۆ ده‌گێڕێته‌وه‌ و ناسنامه‌ ڕاسته‌قینه‌که‌ی ده‌خاته‌ ڕوو، ئه‌و ناسنامه‌یه‌ی پێش ئه‌وه‌ی دیمۆڤرافیای بگۆڕێ و له‌ زۆر لایه‌نی دیکه‌وه‌ بشێوێ.

جوانیی ڕۆمانه‌که‌ له‌وه‌دایه‌، ڕۆژی ژنی به‌ ته‌واوی له‌ دۆخه‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان به‌رجه‌سته‌ کردووه‌ و زۆر لایه‌نی شاراوه‌ی گرنگیی ئافره‌ت له‌ناو خێزاندا که‌ ڕه‌نگه‌ پیاوێک بینووسیایه‌ فه‌رامۆشی بکات، ئه‌م به‌ وردی په‌نجه‌ی خستوونه‌ته‌ سه‌ر و پێشمان ده‌ڵێ، پێش ئه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی ناو شاری که‌رکووک بشوێویندرێ، ئافره‌ت سه‌رکرده‌ی ماڵ بووه‌ و بڕیارده‌ری یه‌که‌م و ڕێزداری هه‌میشه‌یی بووه‌.

به‌یان سه‌لمان، نووسه‌ر و وه‌رگێڕ و ڕۆماننووس، ناوێکی زیندووی ئه‌ده‌بی کوردییه‌ له‌م سه‌رده‌مه‌دا و که‌سێکی پڕبه‌رهه‌مه‌ و جێگه‌ی په‌نجه‌ی له‌ کتێبخانه‌ی کوردیدا به‌ نووسین و وه‌رگێڕان دیاره‌. هه‌ریه‌ک له‌ “نه‌وه‌کانی مادائی، خه‌زنه‌ی مه‌ملوک، له‌ به‌رزایی شوراکانه‌وه‌، شه‌وانی ئاده‌م و یادداشته‌کانی عه‌تر و ئاگر” به‌رهه‌می دانسقه‌ی ئه‌ون.

لە لیستی باشترین ڕۆمانەكانی كورد لە مێژوودا، پلەی 48ی بەدەست هێناوە.

بڵاوکراوە لێکچووەکان

  • ماچی یه‌كه‌م، كه‌ریم كاكه‌

    یه‌كێك له‌ نووسه‌ره‌ پڕبه‌رهه‌م و گه‌نجینه‌ زه‌نگینه‌كانی شاری هه‌ولێر، كه‌ریم كاكه‌ نووسه‌ر و ڕۆماننووسه‌ كه‌ به‌هۆی به‌رهه‌مه‌كانییه‌وه‌، فێری چێژی ده‌ربڕینی…

  • ژانی گه‌ل – ئیبراهیم ئه‌حمه‌د

    ڕۆمانی “ژانی گه‌ل” له‌ نووسینی ئیبراهیم ئه‌حمه‌د، ده‌کرێ به‌ یه‌کێک له‌ سه‌ره‌تاکانی ڕێچکه‌یه‌ی ڕۆمانی کوردی هه‌ژمار بکرێ، بۆیه‌ تا ئێسته‌یش…

  • کتێبێک بۆ دەسەڵات

    فه‌رهه‌نگی خوێندنه‌وه‌، ئه‌گه‌ر له‌ناو گه‌لێکدا بووبێته‌ کولتوور، ناتوانین بڵێین کارێکی نوخبه‌وییه‌، ئاخر پۆلێنکردنی نوخبە و عه‌وام به‌پێی نه‌ته‌وه‌کان ده‌گۆڕێ. له‌…

  • شار – حسێن عارف

    به‌ جیاوازییه‌کی ئێجگار زۆر و ده‌نگێکی بێ وێنه‌ که‌ زۆربه‌ی ڕه‌خنه‌گران کۆکن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی باشترین یان یه‌کێک له‌ باشترین ڕۆمانه‌کانی…