جێگۆڕكێ بە پیت لە وشەدا

گۆڕینی ھیچ پیتێک و جێگرتنەوەی بە پیتێکی دیکە دروست نییە. وەک جێگۆڕکێ بە پیتەکانی “ح” و “ع” لە بەشێکی ڕۆژھەڵاتی کوردستان تا دەگاتە ھەولێر باوە. لە دەربڕینی ڕۆژانە یان بابەتێکی ئەدەبی کە زمانی خەڵکی ناوچەیەک لە زاری کارەکتەرێکەوە دەگوازێتەوە، ئاسایییە.

وەک: عەرەب و حەرەب، عومەر و حومەر، عاجییاوا، حەلی..

یان گۆڕینی پیتی “د” بۆ “و” لە ناوچەکانی سلێمانی و دەوروپشتی باوە.

وەک: ناوقەد و ناوقەو، مەحموود و مەحموو، ئەحمەو، محەمەو…

ھەروەھا ھەندێک نموونەی دیکەی دەربڕینی سلێمانی وەک: ئەوەندە، دامێ، دەدەمێ… بوونەتە: ئەوەنگە، یامێ، ئەیەمێ…

ئەگەر بگەڕێینەوە بۆ ڕیشەی وشەکان، بە دەگمەن وشەیەکمان هەبێت بە تێپەڕبوونی سەردەم گۆڕانکاری بەسەردا نەهاتبێت؛ بەشێکیشی بریتییە لە جێگۆڕکێی پیتەکان. ئێستە لە قۆناغێکداین کە بریتییە ئاکامی ئەو کارە مەزنانەی زمانزانانی گەورە و ئەکادیمیای کوردی بۆ زمانەکەمان/ شێوەزاری سۆرانی، کردوویانە، پێویستە هەموومان لەژێر ئەو ڕێچکە و قۆناغەدا بگیرسێینەوە، هیچ جێگۆڕکێیەکی پیتیش بەبێ بڕیاری کۆدەنگی، جێ نەکەینەوە.

بڵاوکراوە لێکچووەکان

  • کاتێک “بێ” لەگەڵ وشەیەکی دیکەدا دێت

    کاتێک “بێ” لەگەڵ وشەیەکی دیکەدا دێت، ئەگەر ناوێکت هه‌بوو و خاوەندارییەتییەکەی لێ سه‌ندرابێته‌وه‌، ئەوا پێوەی دەلکێت. وەک: بێکەس، بێباوک، بێبار،…

  • جێناو

    جێناو (ڕاناو)، بەشێکە لە بەشەکانی ئاخاوتن، لە جێی ناوی کەسێک یان شتێک دێت و دەبێتە جێگرەوەی ناوەکە. بە شێوەی کەسی…

  • ژمارە لە ڕێنووسدا

    1- نووسینی ژمارە بە پیت، دەبێت بە سەربەخۆ بنووسرێت و ژمارەکان نەکرێنە یەک وشەی لێکدراو. بەم شێوەیە: 2- ژمارە لەگەڵ…

  • هەموو خاڵبەندی بە كورتی

    زۆر به‌ ساده‌یی، خاڵبه‌ندی ڕازاندنه‌وه‌ و جوانکاریی نووسینه‌، به‌ڵام چ جوانکارییه‌ک، له‌و جۆره‌ نا ئه‌گه‌ر داشی نه‌نێیت، ڕسته‌که‌ت هه‌ر ده‌خوێندرێته‌وه‌،…

  • کار

    کار (کردار، فرمان) بەشێکە لە بەشەکانی ئاخاوتن، ڕوودان و کاتی تێدایە. شتێک ڕووی دابێت و کاتەکەشی ڕوون بێت، ڕابردووە یان…