پڕ بە پێست

پێشەکیی كتێبەكە

جاری وایە کە پرسیارێکمان لێ دەکرێ و دەتوانین وەڵامی تەواوی بدەینەوە، دەبێژین: وەڵامێکی پڕ بە پێستی خۆی دایەوە. ناویشانی ئەم کتێبە، لەوەوە ھاتووە. ناونیشانی تەواوی بابەتەکانی ناویشی بە پرسیار نووسیومن و لە کۆی ناوەرۆکەکاندا ھەوڵی وەڵامدانەوەی پرسیارەکانم داوە.
ئەم کتێبە، کۆکراوەی کۆمەڵێک بابەتن کە لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا وەک بەشێک لە کاری ڕۆژنامەوانیم ئامادەن کردوون و نووسیومن. کتێبێکی گەنجانەیە و وەڵامەکان ئەگەرچی پڕ بە پێستن، بەڵام دەکرێت وەک کلیلێک تەماشایان بکەیت تا لەوێوە بچیتە ژوور بۆ قووڵبوونەوە لە ھەر بابەتێکی کە تێیدایە. بەو ھیوایەم لەم ھەوڵەمدا پێکابێتم.

کوردۆ شابان

error: Content is protected !!