ئەمە یەكەم كتێبی چاپكراوی كوردۆ شابانە، پاش ساڵانێک لە كاری ڕۆژنامەوانی. كتێبەكە بریتییە لە كۆكراوەی بەشێكی ئەو وتار، ڕاپۆرت، شیكاری و وەرگێڕانانەی نووسەر لەسەر پرسی ڕیفراندۆم لە ماوەی بانگەشەی پرۆسەكەدا كاری تێدا كردوون و وەک خۆی لە كتێبەكەدا بڵاوی كردوونەتەوە، هەر بۆیە بەشێكی بابەتەكانی ئەگەری هەیە تەنیا بۆ ئەو كات و ساتە گرینگ بن و بەشێكی دیكەشی دەكرێت سەردەم ببڕن و بۆ كاتی دیكەش گرینگیی خۆیان هەبێت.
ڕیفراندۆم، سەرکەوتنی ئیرادە و پارێزەری داهاتووی گەلێک

بڵاوی بکەرەوە لە