ئەگەر ئافرەتەکە سنگی بچووک بێت یان گەورە، ھەر سەرنجی پیاوی بۆ دەڕوات! تەنیا لەبەر ئەوەی کەمێک دەرکەوتووە یان دەریش نەکەوتووە، بەڵام گۆشەی قەبارەکەی دیارە. ئەمە بۆچی دەگەڕێتەوە، بێڕەوشتییە کە ناتوانی سەیری نەکەیت یان غەریزەیەکی مرۆیییە لە پیاودا و لە دەرەوەی ویستی خۆیەتی؟
“لاری یۆنگ” پسپۆڕی دەمار و توێژەری تەندروستی توێژینەوەیەکی نوێدا، شیکردنەوەی لەسەر ئەو دیاردەیە کردووە کە لە ھەموو پیاوێکدا ھەیە. بەپێی ئەو توێژینەوەیە، سەرنجی پیاو بۆ سنگی ئافرەت، غەریزەیەکی منداڵییە تێیدا و ھێزی بەرەوپیرچوونی تایبەتمەندییە جەستەیییەکانی ئافرەت لە پیاوانەوە، دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی پێوەندی منداڵ و دایکی کە لە شیردانی سروشتییەوە دەست پێ دەکات.
ئەم شیکردنەوەیەی نزیکە لە توێژینەوەیەکی پێشتری سیگمۆند فرۆید، پزیشک و زانای گەورەی نەمساوی.
“لاری یۆنگ” دەڵێ: منداڵ ھەر بە سروشت لەسەر سنگی دایکی ڕاھاتووە، لەو شیرەش کە دایک لە ڕێی مەمکییەوە بە کۆرپەکەی دەدا، ھۆڕمۆنی “ئۆکسیتۆسین”ی تێدایە، ئەو ھۆڕمۆنەی ناوی لێ نراوە مادەی ھۆشبەری خۆشەویستی کە توانای دایکایەتی و خۆشەویستی منداڵ بۆی بەھێز دەکات و پێوەندیی توندی نێوانیان، بۆ ئەو ھۆڕمۆنە دەگەڕێتەوە، تەنانەت کاریگەرییەکی زۆر دەکاتە سەر دۆخی دەروونی دایکەکە و ھەردەم ھەستی ئەوەی پێ دەبەخشێ کە بتوانێ شیر بە منداڵەکەی بدات.
ئەو ھۆڕمۆنە، کاریگەرییەکی زۆر لەسەر جەستەی ژن دروست دەکات، بۆیە ھەردەم ئافرەتان زیاتر بایەخ بە ھاوسەرەکانیان دەدەن و ھەردەم باشتر دەزانن مامەڵە لەگەڵ بەرانبەرەکەیاندا بکەن.
ئاماژەی بەوەش داوە، لە بەرانبەردا لە کاتی سێکسیش پیاو ھەردەم وەک ڕۆڵێکی گرینگ سەیری سنگی ھاوسەرەکەی دەکات، چونکە ھەستێکی متمانە بەخۆبوونی پێ دەبەخشێ.
بەڵام “فەران ماسیا” خانمە توێژەر لە زانکۆی “ڕۆتجەرز” لە ویلایەتی نیوجێرسیی ئەمەریکی، پێی وا نییە کە پێوەندیی ورووژاندنی پیاو کاتێک سنگی ئافرەت دەبینێ، تەنیا لەبەر ئەو ھۆکارە دێرینە بێت کە لە منداڵییەوە بۆی دروست بووە، بەڵکو کۆمەڵێ ھۆکاری تریش ھەن بۆ ئەو سەرنجدانە و لە کۆمەڵگەیەک بۆ ئەوی تر جیاوازییان ھەیە.
ماسیا پێی وایە، بەپێی داخراوی و کرانەوەی کۆمەڵگەکانیش کاریگەری لەسەر سەرنجی پیاو دروست دەکات کاتێک سنگی ئافرەت دەبینێ، ئەگەری ھەیە پیاوێکی کۆمەڵگەیەکی داخراو، زۆرتر چاوی لەسەر سنگی ئافرەت بێت لە کۆمەڵگەیەکی تر کە چاوی ڕاھاتووە ئەو دیمەنانە ببینێ.
ئەگەرچی ھێشتا لێکۆڵینەوە لەسەر ئەوە دەکرێ کە ھۆکاری چییە ھەردەم پیاو سەرنجی بۆ لای جەستەی ئافرەت دەڕوا، بە تایبەتی بۆ سنگی، ھەموویان لەسەر ئەوە کۆکن کە غەریزەیەکی نێرینەیە و پێوەندی بە “ڕەوشت”ەوە نییە، پەروەردەی کەسەکان تەنیا دەتوانێ کۆنتڕۆڵی ئەو دۆخە بکات کە نەیەڵێ سنوور ببەزێنێ.