له ئه‌ورووپا، به بیانووی جیاواز، ناوبانگێکی خراپ به نه‌ته‌وه‌ییبوون درا و له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ک ڕۆشنبیری ناسراویانه‌وه، وه‌ک ئایدۆلۆژیایه‌کی مه‌ترسیدار ته‌ماشا کرا. ئه‌وان ویستیان له جێی نه‌ته‌وه‌ییبوون، چه‌مکێکی دیکه هه‌ڵبگرن که نیشتمانیبوونه، ئه‌ویش سۆزی تاکه بۆ ئه‌و نیشتمانه‌ی لێی ده‌ژی، چونکه پێیان وابوو، نه‌ته‌وه‌ییبوون بیرکردنه‌وه‌ی مرۆڤ به‌رته‌سک ده‌کاته‌وه و مرۆڤ له به‌ها به‌رزه ئه‌خلاقییه‌کان دوور ده‌خاته‌وه و فێری ده‌کات له‌سه‌ر پێوه‌ری هاونه‌ته‌وه و نه‌ته‌وه‌ی جیاواز ته‌ماشای به‌رانبه‌ر بکات نه‌وه‌ک مرۆڤبوون. وا ده‌کات مرۆڤ کوێرانه شوێن نه‌ته‌وه‌که‌ی یان وڵاته‌که‌ی بکه‌وێ، به‌بێ ئه‌وه‌ی بیر له لایه‌نه قووڵه دادپه‌روه‌ریییه‌کان بکاته‌وه. دوایین گوتاریش دژی نه‌ته‌وه‌ییبوون بریتی بوو له‌وه‌ی “فرانک فاڵته‌ر شتاینمایر” سه‌رۆکی ئه‌ڵمانیا، له مانگی کانوونی دووه‌می ئه‌مساڵ گوتی: “ناسیۆنالیزم، ژه‌هری ئایدۆلۆژیایه”.
وێڕای ئه‌م هه‌موو بانگه‌شه‌یه له دژی ناسیۆنالیزم و پێناسه‌کردنی به هه‌مان ئه‌و پێوه‌رانه‌ی ڕاسیزمی پێ پێناسه ده‌کرێ، هێشتا نه‌یانتوانیوه ئه‌و چه‌مکه بتوێننه‌وه و هه‌میشه له‌ناو هه‌موو گه‌لاندا، خه‌ڵکانێک هه‌ڵده‌ستنه‌وه که په‌نا بۆ نه‌ته‌وه‌ییبوون ده‌به‌ن. ده‌بێ ئه‌وه‌شمان بیر نه‌چێ، ئه‌و بانگه‌شه‌یه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌ورووپا دژی نه‌ته‌وه‌ییبوون ده‌یکه‌ن و نیشتمانیبوون به جێگره‌وه‌ی ده‌زانن، له‌پێناو جێکردنه‌وه‌ی ئه‌و په‌ناخوازانه‌یه که ده‌یانه‌وێ له وڵاته‌کانیان نیشته‌جێ ببن و ببنه به‌شێک له هاووڵاتی ئه‌وان، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵکه‌که‌ی له بنه‌ڕه‌ته‌وه خه‌ڵکی ئه‌و خاکه‌ن، به چاوی میوان ته‌ماشایان نه‌که‌ن، به‌ڵام هه‌موو ئه‌و بانگه‌شانه، نه‌یتوانیوه ناسیۆنالیستبوونی خه‌ڵک لا ببه‌ن و له هه‌موو سه‌رده‌مێکیشدا، دوای ئه‌وه‌ی هه‌موو ڕێیه‌کان به‌رته‌سک ده‌بنه‌وه، خه‌ڵکی وڵاتان بۆ نه‌ته‌وه‌ییبوون ده‌گه‌ڕێنه‌وه که پێوەستبوونی خه‌ڵکه به کو‌لتوور و ناسنامه‌ی ڕه‌چه‌ڵه‌کی خۆیه‌وه.
بانگه‌شه‌ی نیشتمانیبوون چییه؟ ئایا جێی نه‌ته‌وه‌ییبوون ده‌گرێته‌وه؟
ئه‌ورووپای ئێسته، دوای ئه‌وه‌ی جارێکی دی نه‌خشه‌ی وڵاته‌کانیان له‌سه‌ر بنه‌مای نه‌ته‌وه داڕشته‌وه و زۆربه‌شیان ناوی وڵاته‌که‌یان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه‌ی زۆرینه‌ن تێیاندا، ئینجا ده‌ستیان به بانگه‌شه‌ی نیشتمانیبوون کرد که مه‌به‌ستیان له‌وه‌یه، هه‌موو هاووڵاتیه‌کی نیشته‌جێی نیشتمانه‌که‌یان، ده‌بێته هاونیشتمان و وه‌ک هه‌ر که‌سێکی تری وڵاته‌که، هه‌موو ماف و ئه‌رکێکی هه‌یه، به‌بێ ئه‌وه‌ی ته‌ماشای پێشخانی نه‌ته‌وه، کو‌لتوور، ئایین و ڕه‌نگی بکرێ و ناسنامه‌ی نیشتمان، ده‌بێ پێش ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه بکه‌وێ.
ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه، ئه‌و بنه‌ما سه‌ره‌کییانه‌ی بۆ بناغه‌ی نیشتمانیبوون دانراون، هه‌مان ئه‌و بنه‌مایانه‌ن که بۆ نه‌ته‌وه‌ییبوون دانراون و لێره‌دا جارێکی دی بابه‌تی ناسیۆنالیزم له هه‌ناوی نیشتمانییه‌وه جێی خۆی کرده‌وه.
یه‌که‌م: ئه‌ندامانی نیشتمان، کۆمه‌ڵێ هاووڵاتین، هه‌موویان به یه‌کسانی هه‌مان مێژوویان هه‌یه و داهاتوویان هاوبه‌شه و پێکه‌وه ده‌وڵه‌ت به‌ڕێوه ده‌به‌ن.
دووه‌م: له‌کاتی ئه‌نجامدانی ئه‌و بنه‌مایانه، ده‌بێ به‌رژه‌وه‌ندیی نیشتمان پێش هه‌موو شتێک بخه‌ن.
ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌ی، هه‌ر ئه‌و بنه‌مایانه، بنه‌مای سه‌ره‌کیی ناسیۆنالیزمن. ئه‌گه‌ر سه‌یرێکی دۆخی وڵاتانی ئه‌ورووپاش بکه‌ی، ده‌زانی له نه‌ته‌وه‌ییبوون لایان نه‌داوه، وێڕای ئه‌وه‌ی بانگه‌شه‌ی دژایه‌تیکردنی ده‌که‌ن. بۆ نموونه: جیا له په‌رله‌مانتار و چه‌ند پۆستێکی لاوه‌کی، له کام وڵاتی ئه‌ورووپا، که‌سێک بووه به سه‌رۆک یان سه‌رۆک وه‌زیران، به نه‌ته‌وه خه‌ڵکی ئه‌و وڵاته نه‌بووبێ؟ له کام وڵات ڕه‌شپێستێک یان هیندییه‌ک یان عه‌ره‌بێک و تورکێک بوونه‌ته سه‌رۆکی حزبه‌کانیان؟ ئه‌ی کام وڵاتی پاشایی، ئاماده‌یه نه‌وه‌ک له نه‌ته‌وه‌ییبوون ده‌ربازی بێ، له خێزانی شاهانه بێته خواره‌وه؟
ئیمانیۆل ماکرۆن، سه‌رۆکی فڕه‌نسا که زۆر گاڵته به نه‌ته‌وه‌ییبوونی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا ده‌کات و به ناپاک به‌رانبه‌ر هاونیشتمانه بێگانه‌کانی وڵاته‌که‌ی ته‌ماشای ده‌کات، ساڵی 2018 کاتێک هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی وڵاته‌که‌ی جامی جیهانییان به‌ده‌ست هێنا و تیمه‌که چوونه کۆشکی کۆماری بۆ ئه‌وه‌ی وێنه‌ی مێژوویی له‌گه‌ڵ بگرن، له‌و ڕیزه‌ی خۆی وه‌ستاوه، ته‌نیا فڕه‌نسییه سپیپێسته‌کان که به نه‌ته‌وه فڕه‌نسین، وه‌ستابوون، له ڕیزه‌کانی پشته‌وه، ڕه‌شپێسته‌کان دانرابوون، ئه‌گه‌رچی ئه‌وه‌ی مۆندیالی هێنا، ئه‌وان بوون. هه‌مان ئه‌م دیمه‌نه 20 ساڵ پێش ئه‌وه‌ش دروست بوو. کاتێک تیمه‌که‌ی جامی 1998یان هێنا، له‌ناو یاریگه چوونه لای جاک شیراک، سه‌رۆکی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی فڕه‌نسا، به‌و گه‌رمییه‌ی پێشوازی له یاریزانه بنه‌چه فڕه‌نسییه‌کان کرد، به هه‌مان شێوه نه‌بوو به‌رانبه‌ر زینه‌ددین زیدان، ئه‌گه‌رچی ئه‌و هۆکاری سه‌ره‌کیی هێنانی مۆندیاله‌که بوو. جا ئه‌مه له فڕه‌نسای دایکی هه‌موو ئه‌و چه‌مکه نوێیانه وا بێت، ئیتر بزانه له‌وانی تر چۆن بێت؟
هه‌ر له وه‌رزش ده‌رنه‌چین، ئه‌ڵمانیاش که “ئه‌نجێلا مێرکڵ” زۆر شانازی ده‌کرد، هه‌ڵبژارده‌ی نیشتمانیی وڵاته‌که‌ی له چه‌ندان نه‌ته‌وه‌ی جیاواز پێک هاتووه، کاتێک بۆ مۆندیالی 2018، چوار ساڵ دوای ئه‌وه‌ی جامی جیهانییان هێنا، تووشی شکستی گه‌وره بوون، ئۆباڵی شکسته‌که ته‌نیا ڕوو له مه‌سعوود ئۆزێل و یاریزانه‌کانی دیکه کران که به ڕه‌چه‌ڵه‌ک ئه‌ڵمان نین! هه‌ر لێره‌دا بیریشمان نه‌چێ، ئۆزێلیش دوای چه‌ندان ساڵ خزمه‌تی ئه‌و وڵاته‌ی تێیدا ده‌ژی، نه‌یتوانی نه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هه‌سته ناسیۆنالیسته‌که‌ی و سه‌رۆکی تورکی به تاکه سه‌رۆکی خۆی دانا و له‌ماوه‌ی ڕابردوو، له ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیرییه‌که‌شی به‌شداریی کرد.
له ماوه‌ی دوو سه‌ده‌ی ڕابردوودا، ناسیۆنالیزم له‌گه‌ڵ چه‌ندان ئایدۆلۆژیای سیاسیی تێکه‌ڵ کرا و نه‌ته‌وه‌یی لیبرالی له ئه‌ورووپا و ئه‌مه‌ریکای لاتین له سه‌ده‌ی نۆزده‌دا گه‌شه‌ی سه‌ند و له به‌رانبه‌ریشدا بزووتنه‌وه‌ی مارکسی به هه‌مان شێوه گه‌شه‌ی کرد و له ئه‌نجامی ده‌مارگیریی هه‌ردوو ڕێڕه‌وه‌که، جه‌نگه جیهانییه‌کانی لێ که‌وته‌وه و دواتر به دروستبوونی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و دانانی بنه‌ما سه‌ره‌کییه‌کانی مامه‌ڵه‌ی وڵاتان له‌گه‌ڵ یه‌کتر، شه‌ڕه نه‌ته‌وه‌یییه‌کان کۆتایی هات، به‌ڵام مانای ئه‌وه‌ش نییه، ئه‌و وڵاتانه وازیان له نه‌ته‌وه‌ییبوونی خۆیان هێنابێت.
نه‌ته‌وه‌ییبوون هه‌ستێکی خۆڕسکه، به ئاسانی ناتوانی له که‌سێکدا دایبماڵی و به پێڕه‌و و په‌روه‌رده، بیرێکی تری پێچه‌وانه‌ی هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی ناچه‌سپێ، بۆیه دوای تاقیکردنه‌وه‌ی چه‌ندان جۆر تێزی جیاواز، هه‌موو وڵاته پێشکه‌وتووه‌کانیش له‌وه تێ گه‌یشتن که ناکرێ بیری ناسیۆنالیزم له مێشکی تاکه‌کاندا بهێنرێته ده‌ره‌وه، بۆیه وه‌ک خۆی به یه‌کێک له بنه‌ما سه‌ره‌کییه‌کانی جیهانی نوێ هێشتیانه‌وه، به‌ڵام هه‌وڵیان دا، به ته‌واوی له گۆڕینی ڕێڕه‌وه‌که‌ی بۆ ڕاسیستی بیپارێزن.
چۆن ناسیۆنالیزم ده‌بێته قازانج بۆ نیشتمان و هاووڵاتی؟
ئه‌و وڵاتانه‌ی ڕێککه‌وتنی نیشتمانی له نێوان ده‌سه‌ڵات و خه‌ڵکدا هه‌یه و هاووڵاتی خۆیان به ئه‌ندامێکی کاریگه‌ری وڵاته‌که‌یان ده‌زانن، ده‌بنه پشتیوانی یه‌کتر، به‌و مه‌رجه‌ی ده‌سه‌ڵاتیش پشکه‌که‌ی خۆی به ڕێکی، به‌ڕێ بکات، چونکه یه‌کێک له هۆکاره‌کانی وا ده‌کات تاک له کۆمه‌ڵگه‌دا هه‌ستی نیشتمانیبوون یان نه‌ته‌وه‌ییبوونی تێدا نه‌مێنێ و ته‌نیا ده‌بێته تاکێکی خۆپه‌رست و بیر له به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خۆی ده‌کاته‌وه، ئه‌و کاته‌یه که ده‌سه‌ڵات مافه‌کانی پێشێل ده‌کات و به‌رژه‌وه‌ندیی سه‌رانی خۆی پێش به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵک ده‌خات.
یه‌کێک له بنه‌ماکانی ناسیۆنالیزم پشتیوانی ده‌کات، دیموکراتییه و له‌ناو وڵاته نه‌ته‌وه‌یییه‌کاندا، توانیویانه له‌ڕێی هه‌ڵگرتنی دیموکراتییه‌وه، ئایین و تیره و هۆزی جیاواز بژین و ته‌نانه‌ت له‌ناو وڵاتێکی نه‌ته‌وه‌ییدا، خه‌ڵکی بێگانه‌ش که ده‌بنه هاونیشتمان، به ته‌واوی مافه مرۆییه‌کانیان بگه‌ن و له ڕێی یاساوه هه‌موو لایه‌ک به ئه‌رک و مافی خۆیان بگه‌ن.
یه‌کێکی دی له خاڵه هه‌ره گه‌شاوه‌کانی ناسیۆنالیزم ئه‌وه‌یه، تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگه چیتر له‌سه‌ر چینایه‌تی دابه‌ش نابن، به‌ڵکوو به‌هۆی هاونه‌ته‌وه‌ییه‌وه هه‌موویان یه‌کسانن و جیاوازیی نێوان ده‌وڵه‌مه‌ندێک و هه‌ژارێک، ته‌نیا توانا و زۆریی کۆششه‌کانی خۆیه‌تی که کردوویه‌تی به ده‌وڵه‌مه‌ند یان هه‌ژار، نه‌وه‌ک دابه‌شکارییه‌کی پێشوه‌خته‌ی چینایه‌تی. چینی کرێکار هه‌ر ده‌بوو کرێکار بێت له‌به‌رده‌ست چینی بورژوازیدا و چینی ئوروستوکراتیش هه‌ر ده‌بێ بڕیارده‌ر بێت. له سیسته‌می نوێی ناسیۆنالیزمدا، کوڕی باوکێکی هه‌ژاری هاونه‌ته‌وه، ئه‌گه‌ری هه‌یه کۆششه‌کانی بیکاته سه‌رۆکی وڵات.
بانگه‌شه‌یه‌کی هه‌ڵه له کوردستاندا بڵاو بووه‌ته‌وه که توێژێکی ڕۆشنبیرانیش پێی هه‌ڵده‌ستن، ئه‌ویش کرێتکردنی ناسیۆنالیزمه به‌و مانایانه‌ی له‌گه‌ڵ راسیزمدا یه‌ک ده‌گرێته‌وه، له کاتێکدا ئه‌گه‌ر بۆ دۆخی سه‌قامگیریش قسه له‌سه‌ر گرنگیی نه‌ته‌وه‌ییبوون یان نه‌بوونی بکرێ، ئه‌وا له دۆخی پێش بنیاتنانی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ، هیچ شتێک نه‌ته‌وه ناپارێزێ و نایهێڵێته‌وه، جگه له ناسیۆنالیزم و ئه‌وه نه‌ته‌وه‌ییبوونه، فێرمان ده‌کات هه‌موومان به هه‌مان ئاست به‌رپرسین به‌رانبه‌ر ئه‌و خاکه‌ی ده‌بێ بۆ نه‌وه‌ی داهاتوومانی باشتر بکه‌ین و نه‌یه‌ڵین چیتر داگیرکه‌ر بڕیاری تێدا بدات.