هه‌میشه له وڵاتانی ئیسلامی، دوای هه‌ر کارێکی توندڕه‌وی، کۆمه‌ڵایه‌تی بێت تا ده‌گاته جیهاد، یه‌کسه‌ر له‌لایه‌ن کۆمه‌ڵێ ڕۆشنبیر و ته‌نانه‌ت سیاسییه‌وه، ڕوو له بوخاری ده‌کرێ، به تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی ئه‌و کتێبه هۆکاری هه‌موو ئه‌و بیره توندانه‌یه که له ئاییینی ئیسلامدا هه‌ن و پڕه له فه‌رمووده‌ی توندڕه‌ویی په‌یامهێن و موسڵمانه میانڕه‌وه‌کان ده‌ڵێن هه‌رگیز ئه‌وه گوته‌ی نێردراوی ئیسلام نین و بوخاری خۆی دروستی کردوون، ئه‌وانه‌ش که له بنه‌ڕه‌ته‌وه ئیسلام ڕه‌ت ده‌که‌نه‌وه، ده‌ڵێن: بوخاری کرۆکی په‌یامی ئیسلامه.
بوخاری چییه؟
سه‌حیحی بوخاری (صحیح البخاری) به ڕاستترین کتێبی فه‌رمووده داده‌نرێت له‌لای سوننه، بریتییه له هه‌زاران فه‌رمووده‌ی په‌یامهێن، ئه‌بوعه‌بدوڵا محه‌مه‌د کوری ئیسماعیل بوخاری (ناسراو به ئیمامی بوخاری) کۆی کردوونه‌ته‌وه، که یه‌که‌م کتێبی دانراوه له فه‌رمووده.
کتێبه‌که دوای 232 ساڵ له کۆچی دوایی په‌یامهێنی ئیسلام نووسراوه که بریتی بووه له کۆکردنه‌وه‌ی سه‌دان هه‌زار فه‌رمووده وه‌ک خۆی باسی ده‌کات و دوای پاکتاوی، حه‌وت هه‌زار و 275 دانه‌ی هه‌ڵبژاردوون تا له کتێبه‌که‌یدا هه‌بێ، ئه‌مه‌ش به پشتبه‌ستن به کۆمه‌ڵێ یاسا و مه‌رج که خۆی زۆربه‌یانی داناوه، بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ک فه‌رمووده‌ی ڕاست و نا ڕاستی پێ جیا بکاته‌وه و له‌وه‌ته‌ی ئه‌و کتێبه هه‌یه سه‌رچاوه‌ی یه‌که‌می باوه‌ڕپێکراوی موسڵمانی سوننه‌یه و بڕوانه‌بوون به فه‌رمووده‌کانی لای زۆر له مه‌زه‌وه‌کان، وه‌ک بڕوانه‌بوونه به ئایه‌تێکی قورئان و حوکمه‌که‌ی کافربوونه.
دوایین هه‌ڵوێست
دکتۆره مۆزه عه‌بباش سه‌رۆکی ناوه‌ندی “رواق عه‌وشه‌ی ڕۆشنبیری” له وڵاتی ئیمارات، هێرشێکی توندی کرده سه‌ر بوخاری و گوتی، ئێسته‌ش کاریگه‌ریی بوخاری به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگه‌ی عه‌ره‌بی و ئیسلامی‌دا له هه‌موو شتێکی تره و کۆمه‌ڵگه‌که‌مان هێشتا ئه‌وه‌نده دواکه‌وتووه، بڕوای به کتێبێکه به ناوی “سه‌حیحی بوخاری”.
پێش ئه‌ویش به چه‌ند ڕۆژێک، شێخ وه‌سیم یوسف بانگخوازی فه‌له‌ستینی دانیشتووی ئیمارات ڕای گه‌یاند، هه‌رگیز بڕوای به بوخاری نییه و به‌و شێوه‌یه‌ی خه‌ڵکیش به ڕه‌هایی بڕوای به‌وه نییه هه‌رچییه‌ک به ناوی په‌یامهێنه‌وه نووسرابێته‌وه ئیتر گوته‌ی ئه‌و بێت، به‌ڵکو بڕوای ئه‌و ته‌نیا به قورئان چه‌سپیوه و جگه له قورئان، ئه‌وی تر هه‌رچی بێت جێی گومانه.
ئه‌وه‌ی له ناو موسڵمانان ده‌بێته بابه‌تێکی قورس و قووت نادرێ، ئه‌وه‌یه کاتێک بانگخوازێک قسه له‌سه‌ر ده‌قه‌کانی په‌یامهێن ده‌کات، ئه‌وان به‌و هه‌ڵوێستانه ناورووژێن که که‌سێکی سیکۆلاری یان چه‌پ له‌سه‌ر چه‌مک و به‌هایه‌کی ئیسلام قسه ده‌کات، هێنده‌ی کاتێک ده‌بیستن مامۆستایه‌کی ئایینی دژی یه‌کێک له‌وانه بوه‌ستێته‌وه یان گومانی بخاته سه‌ر، وه‌ک چۆن ده‌یان زانای تریش ئاوا له‌سه‌ر بوخاری هه‌ڵوێستیان وه‌رگرتووه.
پێشتر دکتۆر عه‌دنان ئیبراهیم بانگخوازی ناسراوی ئیسلامیی نیشته‌جێی ئه‌وروپا که هه‌میشه هه‌ڵوێست و بۆچوونه ئایینییه‌کانی جێی مشت‌ومڕ بوون، به چه‌ندان گوتار گومانی ته‌واوی خۆی به‌رانبه‌ر هه‌موو فه‌رمووده‌کانی له ناو بوخاریدا هاتوون ده‌ربڕیوه و ئه‌وی ئه‌ویش له‌لایه‌ن ده‌یان زانای ئیسلامییه‌وه به توندی ڕه‌ت دراوه‌ته‌وه، ته‌نانه‌ت له‌لایه‌ن هه‌ندێک له زانا سه‌له‌فییه‌کانه‌وه بڕیاری کافربوونیان به‌سه‌ردا داوه.
له کوردستانیش چه‌ندان پسپۆڕ و توێژه‌ری ئایینی، گفتوگۆی ڕژدیان له‌سه‌ر فه‌رمووده‌کانی بوخاری و موسلیم کردووه، ڕابه‌ریان دکتۆر محه‌مه‌د شه‌ریف پسپۆڕی هه‌ره ناسراوی کورد له ناو دنیای ئیسلامی و سه‌رۆکی کۆڕبه‌ندی هزری ئیسلامیی کوردستان به چه‌ند کتێب و توێژینه‌وه‌یه‌ک، به‌راوردی له نێوان فه‌رمووده‌کانی په‌یامهێن و قورئان کردووه و دووه‌می کردووه به پێوه‌ر بۆ ڕاستی و دروستی یه‌که‌م پێی وایه، هه‌ر فه‌رمووده‌یه‌ک له‌گه‌ڵ کڕۆکی ڕۆحی مه‌به‌سته‌کانی قورئان یه‌ک نه‌گرێته‌وه، ئه‌وا هه‌ڵبه‌ستراوه و په‌یامهێن نه‌یگوتووه، به‌م ڕێسایه‌ش بێت، سه‌دان فه‌رمووده‌ی ناو سه‌حیحی بوخاری و هه‌زاران فه‌رمووده‌ی په‌یامهێن ده‌گرێته‌وه.
ساڵی ڕابردوو، پارێزه‌ر ئه‌حمه‌د عه‌بده ماهیر، ئه‌زهه‌ری دایه دادگه‌ی باڵای میسڕ، به تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی سستن له پێداچوونه‌وه به‌سه‌ر سه‌حیحی بوخاری و ئه‌و هه‌موو فه‌رمووده‌یه‌ی به ناوی په‌یامهێنه‌وه تێیدا دانراون، ده‌بێ لاببرێن و داواکه‌شی له دادگه وه‌رگیرا و پشتیوانیی سه‌رۆک کۆماری وه‌رگت.
بۆچی هه‌موو شه‌ڕه‌که به بوخاری ده‌فرۆشرێ؟
هه‌ڵبه‌ت ئه‌وه ده‌بێ بزانین، ئه‌و فه‌رموودانه‌ی جێگه‌ی مشتومڕن، ته‌نیا له سه‌حیحی بوخاریدا نین، به‌ڵکوو موسلیم، نه‌سائی، ئه‌بووداوود، نه‌سسائی، تورموزی، ئه‌حمه‌د، ئیبن ماجه و ئه‌وانی تریش به‌ده‌ر نین له‌و ڕه‌خنانه، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئیمامی بوخاری له‌پێش هه‌موویان کتێبه‌که‌ی نووسیوه، هه‌روه‌ها یه‌که‌م کتێبی فه‌رمووده‌ی باوه‌ڕپێکراوه لای سوننه، بۆیه ڕووی ڕه‌خه‌کان له‌پێشا ئه‌و ده‌گرێته‌وه. هه‌روه‌ها کاتێک ئه‌گه‌ر ڕه‌خنه له بوخاری قبووڵ کرا، ئه‌وا به ئاسانی ڕه‌خنه له کتێبه‌کانی تریش قبووڵ ده‌کرێ، بۆیه یه‌کسه‌ر ڕوو له‌و ده‌کرێ.
ڕوویه‌کی تری ڕه‌خنه‌کان که ڕووی سه‌ره‌کییه، ناوه‌ڕۆکی ئه‌و فه‌رموودانه‌یه که له‌خۆی ده‌گرێ. کاتێک سه‌حیحی بوخاری به گورئان ده‌پێورێ، وه‌ک دکتۆر محه‌مه‌د شه‌ریف و دکتۆر عه‌دنان ئیبراهیم و زۆری تر ده‌یکه‌ن، پێیان وایه له زۆر له‌و فه‌رموودانه‌دا، ڕێک پێچه‌وانه‌ی ده‌قی ئایه‌ته‌کانی قورئانه. هه‌ر ده‌قێکی ئایینییش، ته‌ناته‌ن به‌ناوی په‌یامهێنیشه‌وه بێت، کاتێک له‌گه‌ڵ قورئان دژ به یه‌ک ده‌بێ، موسڵمانان ڕه‌تی ده‌که‌نه‌وه. له ڕوانگه‌ی لیبرالی و مۆدێرنه‌شه‌وه، کاتێک به‌راوردی ئه‌و ده‌قانه به مافه‌کانی مرۆڤ، مافه‌کانی ژن، بنه‌ماکانی پێکه‌وه‌ژیان، ئاشته‌وایی، ڕێزگرتن له ڕای به‌رانبه‌ر ده‌کرێ، هه‌ڵبه‌ت ئه‌م چه‌مکانه به‌لای موسڵمانه میانڕه‌وه‌کانه‌وه قورئان دووپاتیان له‌سه‌ر ده‌کاته‌وه، زاناکان وای بۆ ده‌چن، بوخاری به ته‌واوی پێشێلی ئه‌و مافانه‌ی کردووه و پڕییه‌تی له فه‌رمووده به ناوی په‌یامهێنه‌وه که جیاکاری نه‌ته‌وه‌یی ده‌کات له نێوان عه‌ره‌ب و جگه له عه‌ره‌ب، جیاکاری ڕه‌گه‌زی تێدایه له نێوان ژن و پیاو، حوکمی کوشتنی به‌سه‌ر لاده‌ران و سه‌رلێشێواوان تێدایه و زۆری تر.
ئه‌وه‌شمان بیر نه‌چێ، دژبه‌رانی بوخاری و فه‌رمووده‌ی په‌یامهێن، به‌شێکیان بریتین له سۆفییه‌کان، ئه‌مه‌ش سه‌نگه‌ره‌که‌ی له ڕوویه‌که‌وه به سیاسی کردووه، چونکه پشتیوانانی سه‌رسه‌ختی بوخاری سه‌له‌فییه‌کانن و ئه‌گه‌ری هه‌یه شه‌ڕێکی داهاتووی نێوان وڵاته سوننه‌کان دژ به یه‌ک دروست ببێت. بۆ نموونه وڵاتانی وه‌ک میسڕ و ئیمارات سه‌ر به ڕه‌وتی سۆفین، له به‌رانبه‌ردا سعوودیه داهێنه‌ری ڕه‌وتی وه‌هابییه و سه‌رمه‌شقی بڵاوبوونه‌وه‌ی سه‌له‌فییه‌ته، به توندی داکۆکی له هه‌موو به پیرۆزه‌کانی سه‌له‌فییه‌کان ده‌کات.
بوخاری کتێبه‌که‌ی چۆن دانا؟
کتێبی سه‌حیحی بوخاری، ماوه‌ی 16 ساڵی ویست تا محه‌مه‌د ئیسماعیل بوخاری (ئیمامی بوخاری) کۆی بکاته‌وه و پاکتاوی بکاته‌وه و له ساڵی 232ی کۆچی ته‌واوی کرد.
هه‌موو فه‌رمووده‌یه‌ک، بۆ ئه‌وه‌ی بزانرێ ڕاسته یان گوته‌ی په‌یامهێن نییه، پێویسته دوو لایه‌ن لێک بده‌یته‌وه، یه‌که‌م: کێ گێڕاوییه‌ته‌وه (سند) دووه‌م: ده‌قی فه‌رمووده‌که (متن). ئیمامی بوخاری بۆ ئه‌وه‌ی بڕیار له‌سه‌ر فه‌رمووده‌یه‌ک بدات که ڕاسته، زیاتر بایه‌تی به سه‌نه‌د ده‌دا نه‌ک مه‌تن. واته ئه‌و فه‌رمووده‌یه له ماوه‌ی ئه‌و 200 ساڵه‌دا، کێ له کێی گێڕاوه‌ته‌وه. ئه‌و هات و له‌سه‌ر ته‌واوی ئه‌و که‌سانه‌ی فه‌رمووده‌کانیان گێڕاوه‌ته‌وه، شیکردنه‌وه‌ی بۆ ژیانیان کرد. له هه‌ر کامیان گومانێک له ڕاستگۆیی هه‌بووبێ، یان بۆ نموونه له فه‌رمووده‌یه‌کدا هاتووه: ئه‌حمه‌د له عه‌لی وه‌رگرت، ئه‌ویش له ئیسماعیله‌وه بۆی گێڕدراوه‌ته‌وه.. هتد، ئه‌گه‌ر گومان هه‌بووبێ که یه‌کێک له‌م ناوانه، ئه‌سته‌مه ئه‌وه‌ی تری بینیبێ تا فه‌رمووده‌ی لێ وه‌ربگرێ، ئه‌وا فه‌رمووده‌که‌ی وه‌رنه‌گرتووه. به‌م شێوه‌یه له ده‌یان هه‌زار فه‌رمووده و هه‌ندێکیش ده‌ڵێن سه‌دان هه‌زار، ته‌نیا حه‌وت هه‌زار و شتێکی وه‌رگرتووه.
ڕه‌خه‌گران له فه‌رمووده‌ی سه‌حیحی بوخاری ده‌ڵێن، ئه‌گه‌ر ئیمامی بوخاری وه‌ک چۆن بایه‌خی به سه‌نه‌د داوه، ئاوا بایه‌خی به مه‌تنیش بدایه و له‌گه‌ڵ قورئان و چه‌مکه سه‌ره‌کییه‌کانی ئیسلام لێکی بدایه‌ته‌وه، پڕی نه‌ده‌بوو له‌و هه‌موو فه‌رمووده دژانه‌ی به ته‌واوی پێچه‌وانه‌ی قورئانن.