زۆر جار تاكی موسڵمان، له هه‌ندێك بابه‌تدا ده‌كه‌وێته سه‌نگه‌ر، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌سه‌ری هه‌یه‌تی، ورد و یه‌كلاكه‌ره‌وه بن و به‌رانبه‌ره‌كه‌ی به كه‌مترین گومان له‌سه‌ر ئه‌و شێوازی چیرۆكه‌ی گێڕدراوه‌ته‌وه گومان بكات، ڕاسته‌وخۆ بڕیاری كافربوونی به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێندرێ. بابه‌تی ئیسرا و میعراج، یه‌كێكه له‌وانه‌ی كێشه‌ی دروست كردووه.
ئیسرا، بریتییه له ڕووداوی شه‌وڕه‌ویی په‌یامهێن له مه‌ككه‌وه بۆ قودس و میعراجیش ڕووداوی به‌رزبوونه‌وه‌یه‌تی بۆ ئاسمان تا ده‌گاته “سدره المنتهی” و په‌رده‌یه‌كی ده‌مێنێ له‌گه‌ڵ خوا. ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی موسڵمانان به چه‌واشه تێی گه‌یشتوون، وا ده‌زانن ئیسرا و میعراج له یه‌ك شه‌ودا بووه، له كاتێكدا پێنج بۆ حه‌وت ساڵ له نێوانیان بووه. واش ده‌زانن به جه‌سته ڕووی داوه، ئه‌ویش به‌پێی ده‌قه‌كان ڕه‌ت ده‌كرێته‌وه.
ئه‌م بابه‌ته، ئیعجازێكی تێدا نییه، وه‌ك چۆن زۆرینه‌ی موسڵمان بڕوایان پێیه‌تی.
كاتی ئیسرا و كاتی میعراج جیاواز بووه
ئیسرا، له دوایین ساڵی په‌یامهێن بووه له مه‌ككه، پێش ئه‌وه‌ی بۆ مه‌دینه هیجره‌ت بكات. میعراج پێنج بۆ حه‌وت ساڵ پێشتر بووه. هه‌رگیز هیچ پێوه‌ندییه‌كیش له نێوانیاندا نییه. ڕووداوی میعراج له سووره‌تی “نه‌جم” باس كراوه و كاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی پێنجی هاتنی په‌یام. ئه‌و ساڵه‌ی په‌یامهێن داوای له زۆربه‌ی هاوه‌ڵانی كرد، به‌ره‌و حه‌به‌شه بڕۆن.
ئایه‌تی “سبحان الذي أسری بعبده لیلا من المسجد الحرام إلی المسجد الأقصی” له دوایین ساڵی په‌یامهێن له شاری مه‌ككه هاتووه‌ته خوار، هیچ پێوه‌ندییه‌كی به میعراجه‌وه نییه. یه‌كه‌م كه‌س ئه‌و ڕووداوه‌ی گێڕاوه‌ته‌وه، عاتیكه‌ی كچی ئه‌بوو تاڵب، هاوسه‌ری په‌یامهێنه، له گێڕانه‌وه‌كه‌یدا، هه‌رگیز باسی میعراج نه‌كراوه.
ده‌قه‌كه: فلما كان قُبیل الفجر أهَبَّنا رسول الله (صلی الله علیه وسلم). فلما صلی الصبح وصلینا معه قال: “یا أم هانئ: لقد صلیت معكم العشا‌ء الاخره كما رأیتِ بهذا الوادی، ثم جئتُ بیت المقد‌س فصلیت فیه، ثم صلیت الغداء معكم الان كما ترین. ثم قام لیخرج، فأخذت بطرف ردائه فتكشف عن بطنه -كأنه قبطیه مطویه- فقلت له: یا نبی الله، لا تحدث بهذا الناسَ فیكذبوك ویؤذوك.
به‌ڵگه‌یه‌كی تر، گێڕانه‌وه‌ی عائیشه، هاوسه‌ری په‌یامهێنه، ده‌ڵێ: كاتێك باسی ئیسرا بڵاو بووه‌وه، خه‌ڵك چوونه لای ئه‌بووبه‌كر و گوتیان ئاگات لێیه هاوڕێكه‌ت چی ده‌ڵێ.. (چیرۆكه‌كه‌تان له‌به‌ره)، لێره‌شدا هه‌رگیز باسی میعراج نه‌كراوه.
تقول السیده عائشه: لما عرف الناس خبر إسرا‌و النبی (صلی الله علیه وسلم) ژهبوا إلی أبی بكر فقالوا: هل لك یا أبا بكر فی صاحبك یزعم أنه قد جا‌ء هذه اللیله إلی بیت المقد‌س وصلی فیه ورجع إلی مكه؟ فقال له‌م أبو بكر: إنكم تكذبون علیه؟ فقالوا: بلی! هاهو ذلك فی المسجد یحدث به الناس. فقال أبو بكر: والله لئن كان قاله لقد صدق. فما یعجبكم من ذلك؟ فو الله إنه لیخبرنی أن الخبر لیأتیه من السما‌ء إلی الأرض فی ساعه من لیل أو نهار فأصدّقه، فهذا أبعد مما تعجبون منه!.
ئیسرا خه‌ون بووه
ڕووداوی ئیسرا، دوای ئه‌وه بووه په‌یامهێن دوایین نوێژی شه‌و ده‌كات و ده‌خه‌وێ، له خه‌ونی ئه‌و ڕووداوه ده‌بینێ ده‌چێته قودس، كاتێك خه‌به‌ری ده‌بێته‌وه، ده‌چێته ده‌ره‌وه‌ی ماڵه‌كه‌ی، كاتێك دێته‌وه ژوور، عاتیكه پێی ده‌ڵێ: هۆكاری ئه‌م شه‌وڕه‌وییه‌ی په‌یامهێنی خوا چی بوو؟ (ما أُسرى برسول الله) لێره‌دا ئه‌و كه وشه‌ی “أُسرى” به‌كار ده‌هێنێ، هه‌ندێك زانا كردوویانه به به‌ڵگه كه ڕووداوه‌كه به جه‌سته بووه. به‌ڵام له قورئاندا ڕوونی ده‌كاته‌وه كه خه‌ون بووه: {وما جعلنا الرؤیا التی أریناك إلا فتنه للنَّاسِ} (الإسرا‌و:61)
“رؤیا” له زمانی عه‌ره‌بی واته بینینی خه‌ون، به‌ڵام هه‌ندێك له موفه‌سیره‌كان ده‌ڵێن نه‌خێر به مانای بینینی چاو دێت، ئه‌مه‌ش هه‌ر به قورئان ده‌رده‌كه‌وێ كه ته‌فسیرێكی هه‌ڵه‌یه: به‌م به‌ڵگانه‌ی خواره‌وه:
{ڵا تَقْصُصْ رُؤياكَ عَلی إِخْوتِكَ} (یوسف:6)
{ۆقَاڵ يا أَبَتِ هَذا تَأْوِیلُ رُؤێاي مِن قَبْلُ قَدْ جَعَڵهَا رَبِّی حَقًّا} (یوسف:101)
{ۆنَادَیْنَاهُ أَن يا إِبْرَاهِیمُ* قَدْ صَدَّقْتَ الرُّؤێا} (الصافات:105)
باسه‌كه لێره ئه‌وه‌یه، ڕاسته خه‌ونی په‌یامهێن وه‌ك خه‌ونی مرۆڤی تر نییه، به‌ڵام ئایا خودی خه‌ون پێی ده‌گوترێ موعجیزه؟ كێ هه‌یه خه‌ونی نه‌بینیبێ كه فڕیوه به ئاسماندا!
میعراج وه‌حی بووه
هه‌ڵبه‌ت كاتێك ڕوون بووه‌وه، ئیسرا و میعراج به هه‌ڵه خراونه‌ته پاڵ یه‌ك، ده‌بێ ئه‌وه‌یشت بۆ ڕوون بووبێته‌وه، میعراج به هه‌مان شێوه جووڵه‌ی جه‌سته نه‌بووه، هه‌ڵبه‌ت فڕینی ڕۆحیش نه‌بووه، چونكه مرۆڤ یه‌ك جار ڕۆح له جه‌سته‌یدا دێته ده‌ر، ئه‌و كاته‌ی كه ده‌مرێ، خه‌ونیش نه‌بووه وه‌ك چۆن ئیسرا خه‌ون بووه، به‌ڵكوو وه‌حی بووه، وه‌ك زۆرێك له جاره‌كانی تر كه په‌یامهێن دانیشتووه، هه‌موو جه‌سته‌ی گه‌رم بووه و قورس بووه، به‌م شێوه‌یه تا ته‌واوی میعراجه‌كه وه‌ك هه‌مووتان ده‌یزانن.
موعجیزه چییه؟
پێش هه‌موو شتێك، وشه‌ی موعجیزه دروستكراوی زانایانی ئیسلامییه، وه‌ك ده‌سته‌واژه، نه له قورئان و نه له فه‌رمووده‌دا هاتووه. به‌پێی ئه‌و پێناسه‌یه‌یش كه بۆیان داناوه، بریتییه له كارێكی ده‌ره‌وه‌ی سرووشت و عاده‌تی كه به كه‌س ناكرێ، ده‌شبێ كاره‌كه فیزیك بێت نه‌وه‌ك خه‌ون و ئیلهام. هه‌ر به‌م پێناسه‌یه‌ی زانایان، ڕووداوی ئیسرا و میعراج، موعجیزه نییه، به‌ڵكوو وه‌حییه.
ئه‌و موعجیزه‌یه‌ی خه‌ڵك باوه‌ڕی پێیه‌تی، به‌و پێناسه‌یه‌ی پێشتر باسمان كرد، به ده‌گمه‌ن فه‌رمووده‌یه‌كی په‌یامهێن یان گێڕانه‌وه‌یه‌كی هاوه‌ڵانی هه‌بێت له‌سه‌ری گوایه له په‌یامهێن ڕووی داوه و له گێڕانه‌وه‌كه‌دا گومانی لاوازیی تێدا نه‌بێ.
تاكه موعجیزه‌ی به‌رده‌ست، قورئانه. هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی به‌هیز نییه له‌سه‌ر بوونی موعجیزه‌ی تر جگه له قورئان.
ئه‌وه‌ی سه‌یره، باشه موسڵمانێك، بڕوای وا بێت كه جوبرائیل (فریشته‌ی په‌یام) هاتبێته لای په‌یامهێن و په‌یامی خوای بۆ گواستبێته‌وه و باوه‌ڕیشی پێ بكه‌ن، ئه‌ی بۆ باوه‌ڕ به ڕووداوێك ناكه‌ن كه هه‌ر به‌و شێوه‌یه بووبێ كه ئایه‌ته‌كانی پێ هاتووه‌ته خوار؟ بۆ خوودی ڕوودانی پیرۆزتره یان قورئان؟ بۆ ده‌بێ هه‌ر به ناچاری بیكه‌نه كارێكی فیزیكی تاوه‌كوو بچێته هزره‌وه؟ كامیان له‌گه‌ڵ لۆژیك ده‌گونجێ، له ده‌ره‌وه‌ی كات و شوێن، به وه‌حی خوا پیشانی دابێت، یان ئه‌گه‌ر پێت وابێت په‌یامهێن هه‌ستاوه، چووه بۆ قودس و پێشنوێژی بۆ په‌یامهێنه‌كانی تر كردووه و هاتووشه‌ته‌وه، هێشتا ئه‌و ئاسنه‌ی به‌سه‌ر ده‌رگه‌كه‌وه بووه له‌ریوه‌ته‌وه؟ چ لۆژیك و ئه‌قڵێك ئه‌مه قبووڵ ده‌كات.
زۆر جار موسڵمانان بۆ به‌هێزكردنی به‌ڵگه بۆ ئیسلام، كۆمه‌ڵێ به‌ناو موعجیزه ده‌هێننه‌وه، هه‌مووی ده‌بنه به‌ڵگه‌ی نێگه‌تیڤ و به‌سه‌ر ئایینه‌كه‌دا ده‌شكێته‌وه و گومانی زیاتری تێدا دروست ده‌كات.