سەرپۆشی ژنان، بنەمایەكی سەرەكیی ئایینی ئیسلام نییە و فەرز نەكراوە

ئیجماعی ئوممەتی ئیسلام، بە شیعە و سوننەوە لەسەر ئەوە كۆكن كە سەرپۆش فەرزە، ئەمەش بەپێی دەقی قورئان. لە دەرەوەی ئەو كۆدەنگییەی زۆرینەی زانایان و عەوانی موسڵمانان، هەر لە سەدەكانی سەرەتای هاتنی ئیسلامەوە تا ئێستە، دەنگێكی دیكە هەیە، ئەگەرچی كەمینەیە، پێی وایە هەرگیز سەرپۆش بەشێک نییە فەریزەتەكانی ئیسلام. لە ماوەی ساڵانی نوێدا، ئەم دەنگە زۆرتر بەرز بووەوە، دوای ئەوەی ئافرەتان زیاتر ئازاد بوون و بڕیاریان دا بە ئازادیی خۆیان هەڵی بژێرن داخۆ سەرپۆش بن یان سەركۆت. ئەم ئازادییە لەلایەن ئیجماعی زانایانی وڵاتەیلی ئیسلامییەوە ڕەت كرایەوە. باوترینیان كە بایەخدارترینیانە لای زۆرینەی موسڵمانان، فەتوای ئەزهەرە، دەبێژێت: “ئەم دەنگۆیانەی باسی فەرزنەبوونی حیجاب دەكەن، هیچ پێوەندییەكیان بە ئیسلامەوە نییە. حیجاب یەكێكە لە فەرزەكان و واجببوونی بە دەقی “قطعي الثبوتِ والدلالة”ـی قورئان بڕاوەتەوە و جێگەی ئیجتیهاد و بۆچوونی دیكە هەڵناگرێت و هیچ كەسێک بۆی نییە لەسەر حوكمە جێگیرەكانی ئیسلام فەتوا بدات و ڕای جیاوازی هەبێت. هەروەها لە عەوام و تەنانەت پسپۆڕانیش قەبووڵ ناكرێت، هەرچەندە ئاستی ڕووناكبیرییان لەپێش بێت، ئەم دەرگەیە بكەنەوە.”

حیجاب چییە؟

وشەی “حجاب”ـی عەرەبی، ئەگەر ڕێک وەک خۆی بیكەینە كوردی، سووكایەتییەكی ڕوونی بە ژن تێدایە. هەڵبەت لە بابەتی سووككردنی ژندا، هەرگیز عەرەب سڵیان نەكردووەتەوە. وشەكە واتە “بەربەست” لەنێوان كەسەكە و دەروپشتی. لە زمانی كوردیدا، وشەی حیجاب بە سێ وشەی دیكە پێناسە دەكرێن كە بریتیین لە: “باڵاپۆش“، “سەرپۆش” و “ڕووپۆش“.

ڕووپۆش كە نیقابی عەرەبییە، لای زۆرینەی زانایانی ئیسلام سوننەتە و كارێكی باشە ژن بیكات، خۆ ئەگەر نەیكات، هیچ تاوانێكی ناچێتە سەر، بەڵام لای هەندێكیان بەشێكە لە پرۆسەی حیجاب و ژن لە تاوان ڕزگاری نابێت، تا ڕووەكەشی نەشارێتەوە. لەبەر ئەوەی ئەمەیان ڕای كەمینەیە و زۆرینە بە واجبی نازانن، زۆر لەسەری نادوێین.

باڵاپۆش، واتە جلێكی ئاودامانی درێژی سادەی ڕەش یان هەر ڕەنگێكی دیكە. لەلای زانایانی ئیسلام، بۆچوونی جیاوازی لەسەرە. هەندێک پێیان وایە فەرزە، هەندێكیش دەڵێن واجبە و هەندێكی دیكەش دەڵێن، نەخێر، كردنی باشترە بەڵام ئامانج لە حیجاب، باڵاپۆشی نییە، بەڵكوو ئامانجەكە سەرپۆشییە و دەكرێت خانمان باڵاپۆش نەبن، گرینگ ئەوەیە بەرگێكی ڕێكیان لەبەردا بێت كە ورووژێنەر نەبێت و سەرپۆشی لەگەڵدا بێت. ئەم ڕایە زۆرتر باوە و بۆ ئەم سەردەمە لۆجیكیترە. بەلای زۆرینەی توێژەرانەوە، باڵاپۆشی نەریتی عەرەبییە، هەرگیز پێوەست نییە بە سەرپۆشەوە.

مەلا كۆنەكانی كورد، لەبەر ئەوەی باش زانیویانە باڵاپۆشی نەریتی عەرەبە، هەرگیز هانی خانمانیان نەداوە بیكەن، بەڵكوو پێیان گوتوون: ئەو بەرگە كوردییە ئاڵوواڵایەی خۆتان، زۆر بە حەیا و جوانە، بتوانن سەرپۆشێكی بۆ بكەن، قیمەتی قەت تەواو نابێت. دوای ئەوەی حیزبە ئیسلامییەكان هاتن، لەبەر ئەوەی ئەوانیش هاوشێوەی حیزبە عەلمانییەكان تەنیا ویستیان لە كۆكردنەوە و ناسینەوەی كۆكراوەكانیان بوو، ژنانیان ناچاری ئەم نەریتە عەرەبییە كرد و لە سەرپۆشێكی سادەوە كە بووبووە بەشێک لە نەریتی كوردەواری، بەرەو قۆناغی باڵاپۆشی بردنیانن.

خاڵێكی باڵاپۆشی، بەتایبەتی ئەوەی ئیسلامییەكان بەسەر كچانیان سەپاندووە، بریتییە لەم یەكپۆشییە. جگە لەوەی هەموویان دەبێت سەرپۆش و باڵاپۆش بن، یەكپۆشیشن. واتە هەمان ڕەنگ و دیمەن. پەنجا دانەیان پێكەوە بووەستن، لە دوورەوە سەیری بكە و چاوت كز بكە، وا دەزانی سەربازن و بێرییان لەسەرە و چاوەڕێی بڕیاری فەرماندەكەیانن. هەر خۆی ئەم دیمەنە ڕوویەكی سۆسیۆلۆجی هەیە و پێت دەڵێت ئەوانە تەنیا ژمارەن، ناو نین. لە حیزبایەتیدا زیاتر ژمارە ڕۆڵ دەبینێت نەوەک ناو؛ تاكەكان هیچیان بەتەنیا شت نین، پێكەوە بە دەستەجەمعی دەبنە شت. ئەم فۆرمە دیندارییە ئیسلامییە، بەم شێوەیە ئافرەت لە هەموو بەهاكانی دادەماڵێت و دەیكاتە ژمارە.

تا ئێرە زانیمان، ڕووپۆشی و باڵاپۆشی، ئەو شتە نین كە فەرز كراوە، بەڵكوو ئەوەی بەپێی دەقەكان كە دەبێت هەموو ژنێكی موسڵمان پێوەی بەند بێت، بریتییە لە سەرپۆشی. خانمی موسڵمان هەر جلێكی لەبەردا بێت ئازادە، گرینگ ئەوەیە جەستەی شاردبێتەوە و ورووژێنەر نەبێت كە شوێنە بەرز و نزمەكانی جەستەی دەركەوتبێت، قژیش لەبەر ئەوەی سەرنجڕاكێشە و هەوەس دروست دەكات، هاوشێوەی شوێنەكانی دیكەی جەستە، دەبێت بشاردرێتەوە كە بریتییە لە سەرپۆشی. ئافرەتان لە پیشاندانی ڕوویان، لەگەڵ دەست و پێیەكانیان ئازادن، جیا لەوە، قەدەغە كراوە و تاوانی گەورەی لەسەرە.

ئایەتەكانی بەڵگەی فەرزبوونی سەرپۆشن:

– “وَقُلْ لِلْمُؤْمِنَاتِ يَغْضُضْنَ مِنْ أَبْصَارِهِنَّ وَيَحْفَظْنَ فُرُوجَهُنَّ وَلَا يُبْدِينَ زِينَتَهُنَّ إِلَّا مَا ظَهَرَ مِنْهَا وَلْيَضْرِبْنَ بِخُمُرِهِنَّ عَلَىٰ جُيُوبِهِنَّ وَلَا يُبْدِينَ زِينَتَهُنَّ إِلَّا لِبُعُولَتِهِنَّ…” المؤمنون: 31

– “يَا أَيُّهَا النَّبِيُّ قُلْ لِأَزْوَاجِكَ وَبَنَاتِكَ وَنِسَاءِ الْمُؤْمِنِينَ يُدْنِينَ عَلَيْهِنَّ مِنْ جَلَابِيبِهِنَّ ذَلِكَ أَدْنَىٰ أَنْ يُعْرَفْنَ فَلَا يُؤْذَيْنَ وَكَانَ اللهُ غَفُورًا رَحِيمًا” الأحزاب: 59

– “وَالْقَوَاعِدُ مِنَ النِّسَاءِ اللَّاتِي لا يَرْجُونَ نِكَاحاً فَلَيْسَ عَلَيْهِنَّ جُنَاحٌ أَنْ يَضَعْنَ ثِيَابَهُنَّ غَيْرَ مُتَبَرِّجَاتٍ بِزِينَةٍ وَأَنْ يَسْتَعْفِفْنَ خَيْرٌ لَهُنَّ وَاللَّهُ سَمِيعٌ عَلِيمٌ” النور:60.

بۆچی دوای هێنانەوەی ئەو بەڵگانە و زانینی ڕای زۆرینەی زانایان، هێشتا پێمان وایە ئیسلام سەرپۆشی فەرز نەكردووە؟

یەكەم

وشەی “حجاب” كە دەستەواژە ڕوون و ئاشكراكەی جیهانی ئیسلامییە بۆ خۆداپۆشینی ئافرەت، ئیدی سەرپۆش بێت یان باڵاپۆش، هەرگیز لە قورئاندا بەو مانایە نەهاتووە و یەک ئایەتیش نییە وشەی “حجاب” بۆ بەرگی ئافرەت بەكار بهێنێت. بۆ سەلماندنی ئەمە، یەک بە یەكی ئەو ئایەتانە دادەنێم كە وشەی “حجاب”ـیان تێدایە:

– “وَبَيْنَهُمَا حِجَابٌ وَعَلَى الْأَعْرَافِ رِجَالٌ يَعْرِفُونَ كُلًّا بِسِيمَاهُمْ وَنَادَوْا أَصْحَابَ الْجَنَّةِ أَن سَلَامٌ عَلَيْكُمْ لَمْ يَدْخُلُوهَا وَهُمْ يَطْمَعُونَ” سورة الأعراف 46.

وشەی “حجاب” لەم ئایەتەدا مەسەتی لە بەربەستی نێوان بەهەشت و دۆزەخە لە ڕۆژی دواییدا.

– “وَقَالُوا قُلُوبُنَا فِي أَكِنَّةٍ مِّمَّا تَدْعُونَا إِلَيْهِ وَفِي آذَانِنَا وَقْرٌ وَمِن بَيْنِنَا وَبَيْنِكَ حِجَابٌ فَاعْمَلْ إِنَّنَا عَامِلُونَ” سورة فصلت 5.

لێرەدا باسی بەربەستی فیكرییە لە نێوان بڕواداران و بێبڕوایاندا.

وَإِذَا سَأَلْتُمُوهُنَّ مَتَاعًا فَاسْأَلُوهُنَّ مِن وَرَاءِ حِجَابٍ” سورة الأحزاب 53.

ئەمەیان باسی پێوەندیی موسڵمانان و ژنەكانی پەیامهێنە. لەو ئایەتەدا داوا لە موسڵمانان كراوە، ئەگەر بۆ شتێک ئیشیان بە پرسیارێک بوو، با لەپشت پەردەوە پرسیارەكانیان بكەن.

– “فَقَالَ إِنِّي أَحْبَبْتُ حُبَّ الْخَيْرِ عَن ذِكْرِ رَبِّي حَتَّىٰ تَوَارَتْ بِالْحِجَابِ” سورة ص 32.

ئەمەش دیارە چیرۆكی سلێمانی پەیامهێنە لەگەڵ ئەسپەكانیدا و هیچ پێوەندییەكی بە سەرپۆشەوە نییە.

– “فَاتَّخَذَتْ مِن دُونِهِمْ حِجَابًا فَأَرْسَلْنَا إِلَيْهَا رُوحَنَا فَتَمَثَّلَ لَهَا بَشَرًا سَوِيًّا” سورة مريم 17

باسی مەریەمی كچی عیمرانە، كاتێک دووگیان بوو بە عیسا، پەردەیەكی لە شوێنخەوەكەی دروست كردبوو، بۆ ئەوەی خەڵكی دووگیانی و منداڵبوونەكەی نەبینن.

– ​​”وَإِذَا قَرَأْتَ الْقُرْآنَ جَعَلْنَا بَيْنَكَ وَبَيْنَ الَّذِينَ لَا يُؤْمِنُونَ بِالْآخِرَةِ حِجَابًا مَّسْتُورًا” سورة الإسراء 45.

هەڵبەت ئەمەیش هەر پەیوەندی بە سەرپۆشەوە نییە، باسی بەربەستی ڕۆحیی قورئانخوێن دەكات لەگەڵ نەیارانیدا.

– “ومَا كَانَ لِبَشَرٍ أَن يُكَلِّمَهُ اللَّهُ إِلَّا وَحْيًا أَوْ مِن وَرَاءِ حِجَابٍ أَوْ يُرْسِلَ رَسُولًا فَيُوحِيَ بِإِذْنِهِ مَا يَشَاءُ إِنَّهُ عَلِيٌّ حَكِيمٌ” سورة الشورى 51.

دەربارەی بینینی خوایە كە هیچ مرۆڤێک نەیتوانیوە بیبینێت، ئەوانەیش كە لەگەڵی قسەیان كردووە، لەپشت پەردەوە بووە.

ئەمە هەموو ئایەتەكانی قورئان بوون كە وشەی “حجاب”ـیان تێدایە. دەپرسین داخۆ ئەم حیجابەی زانایان باسی دەكەن گوایە فەرزە لەسەر ژنان، ئەگەر وا بوایە، نەدەبوو لە قورئان باس بكرێت؟

زانیارییەک پێش ئەوەی بگەینە خاڵی دووەم: بەپێی بۆچوونی هەموو زانایان و مەزهەبەكان، فەرز، بریتییە لەو كردارەی كە خوا لە قورئاندا باسی كردووە، وەک نوێژ، ڕۆژوو، حەج، زەكات… هەر شتێک لە قورئاندا بە ڕوونی باس نەكرابوو، ئەوە بەزاندنی سنووری قورئانە، ئەگەر پێی بگوترێ فەرز.

دووەم

گفتوگۆ لەسەر ئەو ئایەتانە دەكەین كە گوایە بەڵگەی فەرزبوونی حیجابن، وەک لە سەرەتادا هێناماننەوە، با بزانین ئایا ڕاستە سەرپۆشیان لەسەر ژنان فەرز كردووە؟

– “وَقُلْ لِلْمُؤْمِنَاتِ يَغْضُضْنَ مِنْ أَبْصَارِهِنَّ وَيَحْفَظْنَ فُرُوجَهُنَّ وَلَا يُبْدِينَ زِينَتَهُنَّ إِلَّا مَا ظَهَرَ مِنْهَا وَلْيَضْرِبْنَ بِخُمُرِهِنَّ عَلَىٰ جُيُوبِهِنَّ وَلَا يُبْدِينَ زِينَتَهُنَّ إِلَّا لِبُعُولَتِهِنَّ…” المؤمنون: 31

ئەمە بەهێزترین بەڵگەی ئەوانەیە كە دەڵێن قورئان حیجابی فەرز كردووە. ئایەتەكە داوا لە خانمانی موسڵمان دەكات، چاویان لە بینینی حەرام بپۆشن و داواێنیان بپارێزن و جوانیی خۆیان دەرنەخەن، بۆ هاوسەرەكانیان نەبێت. هەروەها دەڵێت: “وَلْيَضْرِبْنَ بِخُمُرِهِنَّ عَلَىٰ جُيُوبِهِنَّ” ئەمە ئەو چەند دێڕەیە كە كراوەتە بەڵگە لەسەر فەرزبوونی حیجاب. ئەویش هەرگیز باسی سەرپۆش ناكات.

خۆی چیرۆكی ئەم ئایەتە بەم شێوەیەیە:

ئەسمای كچی مورشیدە، كچێكی بەناوبانگی هۆزی حاریسە بووە لە شاری یەسریب (مەدینە)، دیوێكی خۆی هەبووە، ژنان و كچان چوونەتە دیوەخانەكەی و گەعدەی بەزم، قسەی خۆش، گۆرانی و سەمایان هەبووە. (هەڵبەت پەیامهێن ڕێی لێ نەگرتوون لەناو خۆیاندا بێ بینینی پیاو خەریكی خۆشی و سەما و گۆرانی بن) كاتێک هەفتانە لێی كۆبوونەتەوە، ژنان خۆیان ڕازاندووەتەوە، پاوانەیان لەپێدا بووە و زرینگەی هاتووە، سینگیان ڕووت بووە و گەنجی مەدینە، چاوەڕێی ئەو ڕۆژەیان كردووە تا سەیریان بكەن. ئیدی ئەم ئایەتە هاتووە، داوا لە ژنان دەكات هەم چاویان دابپۆشن، هەم ئاگایان لە نامووسیان بێت، هەم سنگوبەرۆک و پووز و ڕانیان بشارنەوە. واتە شاردنەوەی شوێنی ورووژێنەر و نەهێشتنی ئەو دیمەنە بۆ ڕووی گەنجان، نەوەک سەرپۆش. وشەی” خمر” كە لە ئایەتەكەدا هاتووە، بریتی بووە لە قوماشێک، ژنانی مەدینە بە شان و ملیان داوە و خۆی نەریتی جوو بووە و عەرەبیش فێری بوون. ئایەتەكە دەڵێت ئەم “خمر”ـە بە جوانی بە شان و سینگتانەوە بێت، با هیچ دەرنەكەوێت كاتێت بە ڕێگەدا دەڕۆن.

– “يَا أَيُّهَا النَّبِيُّ قُلْ لِأَزْوَاجِكَ وَبَنَاتِكَ وَنِسَاءِ الْمُؤْمِنِينَ يُدْنِينَ عَلَيْهِنَّ مِنْ جَلَابِيبِهِنَّ ذَلِكَ أَدْنَىٰ أَنْ يُعْرَفْنَ فَلَا يُؤْذَيْنَ وَكَانَ اللهُ غَفُورًا رَحِيمًا” الأحزاب: 59

لەم ئایەتەدا، داوا لە پەیامهێن كراوە، ژن و كچەكانی، لەگەڵ ژنانی تەواوی موسڵمانان، ئەو عەبایەی نەریتی عەرەب بووە كە پێی گوتراوە “جیلباب” ئەگەر زانیان ترسیان هەیە، بیپۆشن. واتە ئەگەر هیچ ترسێكیان نەبوو ئاسایییە نەیپۆسن. ئەمیش هەرگیز باسی سەرپۆش ناكات. ئەوانەی لە بابەتی شەرعدا شارەزان دەزانن، شتێک ئەگەر لە قورئاندا فەرز كرابێت، هۆكار و ئەنجام باس ناكات. لەم بابەتە هۆكارێک بۆ پۆشینی جیلباب دانراوە كە ترسی ئەزێتخواردنە، ئەگەر ئەو ترسە نەمێنێت، ئەویش پێویست نییە.

– “وَالْقَوَاعِدُ مِنَ النِّسَاءِ اللَّاتِي لا يَرْجُونَ نِكَاحاً فَلَيْسَ عَلَيْهِنَّ جُنَاحٌ أَنْ يَضَعْنَ ثِيَابَهُنَّ غَيْرَ مُتَبَرِّجَاتٍ بِزِينَةٍ وَأَنْ يَسْتَعْفِفْنَ خَيْرٌ لَهُنَّ وَاللَّهُ سَمِيعٌ عَلِيمٌ” النور:60.

ئەمەیش باسی ئەو ژنانەیە كە تەمەنیان بەسەردا ڕۆیشتووە، ئاسایییە زۆر خۆیان پۆشتە نەكەن، بەو مەرجەی بەرگەكانیان ورووژێنەر نەبێت. واتە ئاسایییە ئەو “جلباب” و “خمر” و شتانەی تر نەكەن. ئەمەیش مانای وایە، ئامانج لەم ئایەتانە تەنیا پاراستنی خانمانە لە پیشاندانی شوێنی ورووژێنەریان و ببێتە هۆی جووڵاندی هەوەس. هەر خۆی ئەم ئایەتە بەڵگەیە كە حیجاب فەرز نییە، ئەگینا چۆن شتێک فەرز بێت، كاتێک خانمێک پیر دەبێت، فەرزەكە لادەچێت؟ بۆچی كەس نوێژی لەسەر لادەچێت كە فەرزە؟

سێیەم

یەک بەڵگەی گوتەیەكی پەیامهێن هەیە كە بەڵگەیەكی بەهێزی زانایانە بۆ حیجاب، بریتییە لەم فەرموودەیە:

عن الْوَلِيدُ عَنْ سَعِيدِ بْنِ بَشِيرٍ عَنْ قَتَادَةَ عَنْ خَالِد بْنِ دُرَيْكٍ عَنْ عَائِشَةَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهَا أَنَّ أَسْمَاءَ بِنْتَ أَبِي بَكْرٍ دَخَلَتْ عَلَى رَسُولِ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ وَعَلَيْهَا ثِيَابٌ رِقَاقٌ فَأَعْرَضَ عَنْهَا رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ وَقَالَ: “يَا أَسْمَاءُ إِنَّ الْمَرْأَةَ إِذَا بَلَغَتْ الْمَحِيضَ لَمْ تَصْلُحْ أَنْ يُرَى مِنْهَا إِلا هَذَا وَهَذَا، وَأَشَارَ إِلَى وَجْهِهِ وَكَفَّيْهِ” (رواه أبو داوود).

ئەم فەرموودەیە، بەپێی بنەماكانی دۆزینەوەی فەرموودەی ڕاست و لاواز، بەتەواوی لاوازە و گوتەی پەیامهێن نییە و دروست كراوە.

چوارەم

لێرەدا پرسیارێک دەكەین، پێش ئەوەی باسی خاڵی چوارەم بكەین: ئایا داخۆ كەنیزەک مرۆڤ نین، ئەوانیش پیاو ناورووژێنن؟ ئەدی بۆچی كەنیزەكەكان ئاسایی بووە نەوەك سەریان، سینگیشیان بەدەرەوە بێت و نیمچە ڕووت بن؟

– رواه عمرو بن شعيب عن أبيه عن جده مرفوعا: “إذا زوج أحدكم عبده أو أمته أو أجيره فلا ينظر إلى شيء من عورته، فإن ما تحت السرة إلى الركبة عورة” سنن أبي داود وسنن الدارقطني.

 روى عن ابن عمر (رضي الله عنه!) أنه كان إذا اشترى جارية كشف عن ساقيها، ووضع يده بين ثدييها وعلى عجزها، (الراوي: نافع مولى ابن عمر المحدث: الألباني ـ المصدر: إرواء الغليل (الصفحة أو الرقم: 6/201) ـ خلاصة حكم المحدث: إسناده صحيح.

– دخل سفيان الثوري الحمام فدخل عَلَيْهِ غلام صبيح، فَقَالَ: “أخرجوه أخرجوه، فإني أرى مَعَ كل امرأة شيطانا، ومع كل غلام عشرة شياطين“.

error: Content is protected !!