وێڕای بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌زاران دروشم و په‌یام له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له ده‌ستی ئیسلامییه‌كاندا ژنان ده‌چه‌وسێنرێنه‌وه و مافه‌كانیان نادرێتێ و پیاوانیان بڕوایان به فره‌ژنی و نیو پشكی پیاو هه‌یه، كه‌چی له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا، ئه‌وه‌ی كێرڤی ئیسلامییه‌كان به‌رز ده‌كاته‌وه، ژنانن نه‌ك پیاوان، ئه‌مه‌ش ته‌نیا له كوردستان نییه و له ناو هه‌موو وڵاتانی ئیسلامی به‌و شێوه‌یه‌یه.
ڕه‌نگه سه‌رنجی ئه‌وه‌ت دابێ، بۆچی ژنان به شێوه‌یه‌كی گشتی ده‌نگ به حزبی ئیسلامی ده‌ده‌ن و زۆرینه‌ی هه‌وادارانیان له خه‌ڵكی سڤیل، ژنانی ماڵه‌وه‌ن كه هه‌موو ئه‌رك و كاره‌كه‌یان و گرنگییان له ژیان بریتییه له به‌خێوكردنی منداڵ و خزمه‌تكردنی مێرد. له كاتێكدا تۆ ڕه‌نگه واتزانیبێ ئه‌و ژنانه له سایه‌ی نه‌ریتی ئاینییه‌وه به‌و شێوه‌یه‌ن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌وان (به‌شێكی زۆریان) یان ناچنه هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه، یان كه ده‌چن، ده‌نگ به حزبه ئیسلامییه‌كان ده‌ده‌ن، ئیتر میانڕه‌و بێت یان توندڕه‌و.
ڕاكێشانی سۆز
فاتیمه ژنێكی میسڕییه و ئه‌ندامی ئیخوان موسلیمینه، باس له‌وه ده‌كات ئه‌و له خێزانێكی كراوه گه‌وره بووه و به ته‌واوی به‌رانبه‌ر ئاین بۆچوونێكی نیمچه بێ‌بڕوایی هه‌بووه و هه‌رگیز پێی وا نه‌بووه كه ئاین به گشتی و ئیسلام به تایبه‌ت، په‌یامی خوا بن تا بتوانن كێشه‌كانی كۆمه‌ڵگه له‌م سه‌رده‌مه‌دا چاره بكه‌ن و كه‌سێكی سه‌ربه‌ست و ئازاد بووه. ئه‌و باس له‌وه ده‌كات چۆن بووه به كه‌سێكی تاكگه‌را و پێی وا بووه مرۆڤ ده‌توانێ خۆی سه‌رپشكی هه‌موو بڕیاره‌كانی بێت و ده‌بێ هه‌موو كارێكی خۆی ئه‌نجامی بدات و بۆ ئه‌مه‌ش چه‌ندان هه‌نگاوی بڕیوه، تا گه‌یشتووه‌ته ئه‌وه‌ی ئیتر تووشی ته‌نیایی بووه و ئه‌مه‌ش خستوویه‌تییه ناو خه‌مۆكی و دڵه‌ڕاوكێی زۆره‌وه، بۆیه كاتێك ویستوویه‌تی دۆسته‌كانی كه ئه‌وانیش هاوشێوه‌ی خۆی بیریان كردووه‌ته‌وه به‌ته‌نگییه‌وه بێن، نه‌یانتوانیوه و نه‌یانویستووه هیچی بۆ بكه‌ن، چونكه هه‌موو مرۆڤه‌كان ئه‌نجامی بڕیاری خۆیان وه‌رده‌گرن.
ئه‌و ژنه ده‌ڵێ، ڕۆژێك به ڕێكه‌وت له‌گه‌ڵ هاوڕێكانم قسه‌م ده‌كرد، كچێكی هاوڕێم كه ئه‌ندامی ئیخوان موسلیمینه، زۆر به سه‌رنجه‌وه گوێی لێ گرتم و به په‌رۆش بوو بۆ خه‌مه‌كانم و به ته‌واوی باوه‌شی بۆ كردمه‌وه و ئه‌و سۆزه‌ی لێی دابڕابووم و ده‌مویست له هه‌ر كه‌سێكه‌وه بێت ده‌ستم بكه‌وێ، ئه‌و هه‌وڵی ده‌دا پێم ببه‌خشێ. من له بۆشاییه‌كی ڕۆحی‌دا بووم، به‌هۆی ئه‌وه‌وه كه‌وتمه ناو چه‌ندان كۆمه‌ڵه و چالاكیی خوشكانی مسوڵمانه‌وه و وای لێ هات كاتم بۆ خه‌مۆكی و ته‌نیاییه‌كانم نه‌ده‌ما و بگره هه‌ر ته‌نیاییم نه‌مابوو، ئه‌وه‌ی من پێویستی بووم و نه‌مده‌زانی چییه، بۆم ده‌ركه‌وت ئه‌م بۆشاییه‌یه له سۆز و ئه‌وان هه‌موویان بۆ پڕ كردمه‌وه.
گرفتێك كه هه‌میشه ڕێكخراو و كۆمه‌ڵگه مه‌ده‌نییه‌كان تووشی ده‌بن ئه‌وه‌یه، كاتێك ژنان ده‌خه‌نه ناو هه‌ر كایه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی یان سیاسی، ده‌یانه‌وێ له هه‌موو سۆزێك دایماڵێنن و هه‌وڵ ده‌ده‌ن ئه‌ویش وه‌ك پیاو مامه‌ڵه بكات، به‌ڵام له كۆتاییدا تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی پیاو و ژن جیاوازن و هه‌گیز ناكرێ به‌بیانووی ئه‌وه‌ی ژن بهێنیته ناو كایه‌كانی ژیانه‌وه و له ده‌ست ئه‌وه‌ی ته‌نیا خه‌ریكی ماڵ بێت ڕزگاری بكه‌یت، له سۆزیش دووری بخه‌یته‌وه. حزبه ئیسلامییه‌كان به پێچه‌وانه‌وه، وێڕای ئه‌وه‌ی ده‌رفه‌تی كاری مه‌ده‌نی به ژنان ده‌ده‌ن، هه‌میشه ئه‌وه‌ی بۆ دووپات ده‌كه‌نه‌وه ژنان ده‌بێ به ژنێتی خۆیان بمێننه‌وه و ئه‌مه‌ش له‌لایه‌ن خواوه پێیان به‌خشراوه.
پڕكردنه‌وه‌ی بۆشایی
له ناو هه‌موو ئه‌و ڕێكخراو و كۆمه‌ڵگه مه‌ده‌نی و چالاكییانه‌ی كوردستان بگه‌ڕێ، كامیان زیاتر ژنی لێیه؟ ڕێكخراوه بێلایه‌نه‌كان یان ڕێكخراوه حزبییه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان، یان ڕێكخراوه حزبییه چه‌په‌كان كه ده‌بوو زۆرینه بن، یان ڕێكخراوه حزبییه ئیسلامییه‌كان؟ به دڵنیاییه‌وه ڕێكخراوه ئیسلامییه‌كان له هه‌موویان زیاتر ژنیان تێدایه و ئه‌مه‌ش به‌رز بووه‌ته‌وه بۆ ئاستی باڵای حزب و ده‌بینی له‌و پۆستانه‌ی پێیان ده‌درێ یان له‌ناو په‌رله‌ماندا، زۆر جار زیاتر له حزبه‌كانی تر كاندیدیان هه‌یه و لێره‌دا ده‌توانن ڕه‌تی ئه‌و قسه‌یه بده‌نه‌وه كه ئیسلامییه‌كان هه‌ل بۆ ژنان ناڕه‌خسێنن.
حزبه ئیسلامییه‌كان، زۆر به وردی و چڕ كار له‌سه‌ر په‌روه‌رده‌ی تاك ده‌كه‌ن و هه‌ر له قۆناغه سه‌ره‌تاییه‌كانی ته‌مه‌نیانه‌وه ئیشیان تێدا ده‌كه‌ن تا به ته‌واوی ئه‌وانیش ببن به‌و سه‌ربازه‌ی پێش خۆیان دروست بوون. سه‌رباز واته كۆمه‌ڵێ خه‌ڵك پابه‌ندی ته‌واو به‌و بڕیارانه‌ی بۆیان پڕ ده‌كرێته‌وه كه ئه‌مه‌ش ڕێك پێچه‌وانه‌ی حزبه سیكۆلارییه‌كانه، ئه‌وان ئه‌ندامه‌كانیان ئازاد ده‌كه‌ن له‌وه‌ی چۆن بیر ده‌كه‌نه‌وه، بۆیه به ئاسانی ئه‌ندامه‌كانیان ده‌توانن لێی ده‌رچن. هه‌ر ئه‌مه‌ش وای كردووه، نموونه‌ی دوو گه‌نج وه‌ربگره، یه‌كێكیان ئه‌ندامی حزبێكی ئیسلامییه و ئه‌وی تر ئه‌ندامی حزبێكی سكۆلارییه، بزانه كامیان زانیاری زۆرتری پێیه و ده‌توانێ وه‌ڵامی پرسیاره‌كان بداته‌وه؟ هه‌ڵبه‌ت ئیسلامییه‌كه چونكه په‌روه‌رده كراوه.
ئایا حیجاب ڕێگری ناكات؟
له توێژینه‌وه‌ی زانكۆكانی ڕۆژئاوادا دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه، چۆن ژنێك كه سه‌رپۆشی له‌سه‌ره و ناتوانێ به ئازادیی خۆی بڕیار له‌سه‌ر جله‌كانی بدات و ناچاره پابه‌ند بێت به كۆمه‌ڵێ بنه‌مای ئاینی ته‌نانه‌ت بۆ پۆشینی به‌رگ، ده‌توانێ به‌شێك بێت له دروستكردنی بڕیار؟ هه‌ڵبه‌ت ئه‌وان تا قۆناغی پێش به‌هاری عه‌ره‌بی پێیان وابوو ئه‌و ژنانه دوورن له هه‌موو بڕیاردانێك و ناتوانن به‌شداری هیچ گۆڕانكارییه‌ك بكه‌ن.
د. حه‌مید ده‌باشی مامۆستا له ئه‌ده‌بی به‌راوردكاری له زانكۆی كۆڵۆمبیا ده‌ڵێ، بابه‌تی حیجاب له توێژینه‌وه‌كاندا گرنگییه‌كی زۆری پێ دراوه و به‌لایانه‌وه جێی سه‌رنج بووه، چۆن ژنێكی حیجاب له‌به‌ری ئاودامان ڕه‌ش كه له هه‌موو مافه تاكه‌كه‌سییه‌كان بێبه‌ش كراوه، به‌شێكه له خۆپیشاندانه‌كان و ده‌یه‌وێ گۆڕانكاری له وڵات‌دا بكات به‌و سیستمه‌ی كه ئاوا ڕه‌شپۆشی كردووه؟ ئایا به‌ڕاست ئه‌وانه له ڕووی جه‌سته‌وه ئازاد نین؟ ئه‌گه‌ر ئازاد نه‌بن چۆن داوای ئازادیی گشتی ده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێ ڕژێمی وڵاته‌كه‌یان بگۆڕن؟
توێژه‌ران ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن، پێویسته كێشه‌كانی تاك و كێشه‌كانی كۆمه‌ڵگه جیا بكرێنه‌وه. ئه‌و ژنه حیجاب له‌به‌ره‌ی داوای مافی گشتی ده‌كات و خۆی بێبه‌شه له مافه تایبه‌ته‌كانی، هه‌رگیز پێی وا نییه ئه‌و مافانه‌ی كه‌سێكی مۆدێرن پێی وایه به‌شێكه له ئازادیی تاك، بۆ ئه‌ویش هه‌مان بڕوای هه‌بێت. ئه‌ی باشه بۆچی ئه‌و نه‌گه‌یشتووه‌ته ئه‌و بڕوایانه؟ ئه‌وه‌یان بۆ پرسیاری پێشوو ده‌گه‌ڕێته‌وه، هه‌رگیز ئه‌و بۆشاییانه‌ی گه‌نج هه‌یبووبێ، حزب و ڕێكخراوه سكۆلارییه‌كان پڕیان نه‌كردووه‌ته‌وه و له به‌رانبه‌ردا ئیسلامییه‌كان هه‌موو ده‌رگه‌یه‌كیان بۆ كردوونه‌ته‌وه و به چه‌ندان ساڵ ته‌واوی هزر و هۆشیان له‌سه‌ر ئه‌وه ڕاهێناون، ئه‌و حیجابه‌ی ده‌یپۆشن، به‌شێكه له مافه‌كانیان و ڕۆژئاوا به بیانووی ئازادی، هه‌م به‌رگیان لێ زه‌وت ده‌كه‌ن هه‌م ڕه‌وشت و ناشتوانن بۆ هیچ ئه‌نجامێك بیانگه‌یه‌نن.
تۆقاندن
ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌ی، هێنده‌ی ژن گوێ له بانگخواز و مه‌لا ده‌گرن، پیاو به‌و شێوه‌یه نین و ده‌چیته هه‌ر ماڵێك، ژنانی ماڵه‌كه جگه له‌وه‌ی به‌رده‌وام سه‌یری دراما ده‌كه‌ن، ئاگایه‌كیشیان لای ئه‌و كه‌ناڵانه‌یه كه هه‌میشه مامۆستای ئاینی و بانگخوازان تێیاندا ئامۆژگاری ده‌كه‌ن. ئامۆژگارییه ئاینییه‌كانیش پڕیانه له دوو جۆر تۆقاندن. جۆرێكیان به گشتی بۆ هه‌موو مرۆڤێكه و جۆرێكی تایبه‌تیش بۆ ژنانه.
به‌پێی ده‌قه‌كان، ژن له پیاو زیاتر ده‌چنه دۆزه‌خه‌وه و هه‌میشه له گوتاره‌كاندا پات ده‌كرێنه‌وه. ژن ئه‌گه‌ر له‌چك نه‌كات، سزای له‌سه‌ره، ژن ئه‌گه‌ر برۆی چاك بكات، ده‌سووتێ، ئه‌گه‌ر گوێڕایه‌ڵی فه‌رمانی مێرده‌كه‌ی نه‌بێ، خوا و پێغه‌مبه‌ر لێی ڕازی نابن، ئه‌گه‌ر پابه‌ندی ماڵ و خێزان نه‌بێ خێر نایه‌ته ڕێی، ژن ئاوا.. ژن ئاوا.. ئه‌م هه‌موو ئامۆژگاری و تۆقاندنانه كه به‌رده‌وام ڕوویان له ژنه، وای كردووه به ناچاری، ڕێیه‌ك هه‌ڵبژێرێ هه‌م دنیای خۆی ڕزگار بكات هه‌م ڕۆژی دوایی. ڕازیكردنی دنیا ئه‌وه‌یه، شوێن حزبێك نه‌كه‌وێ كه سوودی بۆ ڕۆژی دوایی نییه و ده‌بێ ده‌نگ بدات به‌و حزبانه‌ی پاشگری ئیسلامی‌یان هه‌ڵگرتووه، به‌م شێوه‌یه به ته‌واوی كۆنتڕۆڵی ترسه‌كانی ژن ده‌كرێ و ناچار ده‌بێ به‌رده‌وام بێت له‌ناو ئه‌و دۆخه تۆقاوه‌یدا و پابه‌ندی هه‌موو ئه‌و شتانه بێت كه بانگخوازی ئیسلامی پێی ده‌ڵێ، بۆ ئه‌وه‌ی نه‌بێته یه‌كێك له توێژووه‌كانی ئاگری دۆزه‌خ.
هاوسه‌رگیری
یه‌كێك له خه‌ونه سروشتییه سه‌ره‌كییه‌كانی هه‌موو مێیه‌ك ئه‌وه‌یه هاوسه‌رگیری بكات و بچێته ماڵی خۆیه‌وه و ببێته خاوه‌نی ژووری چێشتلێنان و ژووری نوستنی خۆی و مێردێكی هه‌بێت كه ڕاز و نیازه‌كانی له‌گه‌ڵدا بگۆڕێته‌وه و دواتریش ببێته دایك و چه‌ند منداڵێك له سایه‌یدا به‌خێو ببن. ئه‌م خه‌ونه، به ئاسانی له ڕێی ڕێكخراوه‌كانی حزبی ئیسلامییه‌وه جێبه‌جێ ده‌بێ. كاتێك ژنێك ده‌بێته ئه‌ندامی ئه‌و ڕێكخراوه ئیسلامییانه، هه‌ر خه‌ریكی چالاكی و وانه‌ی ئاینی نابێ، به‌ڵكوو ئه‌گه‌ر هاوسه‌رگیری نه‌كردبێ، مێردێكی بۆ ده‌دۆزنه‌وه كه له ناو حزبه‌كه‌یدا ئه‌ویش ئه‌ندامه، ئه‌گه‌ر باری خێزانییان باش نه‌بوو، هه‌ڵمه‌تی كۆكردنه‌وه‌ی كۆمه‌كیی بۆ ده‌كرێ و كێشه‌ی بژێویشی نابێ.
ئێ بۆ ژنێكی ڕۆژهه‌ڵاتی چی ده‌وێ له‌وه زیاتر، به‌شداری كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی بكات، هه‌لی چوونه ناو سیاسه‌تی هه‌بێ، ژیانی هاوسه‌رگیری مسۆگه‌ر بێت و دڵنیاش بێت حزبه‌كه‌ی نایه‌ڵێ برسی بێت!
د. زه‌كی میلاد پسپۆڕی ڕه‌خنه‌گر له بزووتنه‌وه ئیسلامییه‌كان ده‌ڵێ، وێڕای ئه‌وه‌ی ژن له‌ناو حزبه ئیسلامییه‌كاندا زۆرن، به‌ڵام هه‌رگیز ئه‌و حزبانه نه‌یانتوانیوه وتارێكی تایبه‌تیان هه‌بێ بۆ ژن و به زمانێكی پیاوانه نووسراون و ناچاریان كردوون پابه‌ندی ئه‌و زمانه بن و هه‌موو په‌یامه‌كه‌ش دووباره‌ن و هه‌موو ئه‌و په‌یامانه‌ش ته‌نیا له چوارچێوه‌ی ڕه‌وشت و ئاكار ده‌خولێنه‌وه و باسی خاوێنی و پابه‌ندبوون به خێزان ده‌كه‌ن و هه‌رگیز نابینی دووپات له‌سه‌ر مافه‌كانیان بكاته‌وه، هێنده‌ی باسی ئه‌رك و پاداشت و سزا ده‌كرێ، چونكه ده‌زانن كاتێك بابه‌ته‌كه ده‌چێته سه‌ر قسه‌كردن ده‌رباره‌ی مافه‌كانیان، هۆشیار ده‌بنه‌وه و له‌و خه‌ونه دێنه ده‌ر.