توركیا و ئێران، دوو نموونه‌ی ده‌وڵه‌تن كه باكگڕاوندێكی ئیسلامی به‌ڕێوه‌یان ده‌بات، ئه‌گه‌رچی ئه‌وه‌ی توركیا به ته‌واوی و ئاشكرا خۆی نه‌خستووه‌ته ژێر باری ده‌وڵه‌تی ئیسلامی و له به‌رانبه‌ردا ئێران ویلایه‌تی فه‌قێ به‌ڕێوه‌ی ده‌بات، به‌ڵام هه‌ردووكیان له ژێر ناوێك جێیان ده‌بێته‌وه كه بریتییه له ئیسلامی ده‌وڵه‌ت. هه‌ردووكیان دوو ئایدۆلۆجیای ئاینیی سیاسی دایمه‌زراندوون، یه‌كێكیان تۆكمه‌ترین حزبی سیاسییه له مێژووی وڵاتانی ئیسلامی كه ئیخوان موسلمینه و ئه‌وی تر شیعه‌یه كه خۆی مه‌زه‌وێكی چه‌نده ئاینییه، هێنده سیاسییه.
جیاوازییه‌كی زۆر له نێوان هه‌ردوو نموونه‌كه‌ی ئیسلامی ده‌وڵه‌ت هه‌یه. نموونه‌ی ئێران له شێوازی ژیان و ده‌سه‌ڵات له ژێر ناوی “وێنه‌ی ئیسلام و مسوڵمانان” دامه‌زراوه و خۆیان ئه‌و بانگه‌شه‌یه ده‌كه‌ن، به‌ڵام نموونه‌كه‌ی توركیا، ئه‌و دروشمه‌ی به ڕوونی هه‌ڵنه‌گرتووه و نایه‌وێ بڵێ ئێمه وێنه‌ی ئیسلام و مسوڵمانانین، به‌ڵكو ده‌یه‌وێ بڵێ ئێمه كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی مسوڵمانین، ده‌وڵه‌ت له‌سه‌ر بنه‌مای نوێی حوكمڕانی به‌ڕێوه ده‌به‌ین، به‌ڵام كاتێك دێیته ناو ورده‌كارییه‌كان، ده‌بینی ئه‌ویش هه‌مان خه‌ونی هه‌یه.
توركیا، وێڕای ئه‌وه‌ی بانگه‌شه‌ی ده‌وڵه‌تی سیكۆلاری ده‌كات، به‌ڵام به چاوێكی ئیسلامیی سوننی ده‌ڕوانێته ناوچه‌كه و پێی خۆشه وه‌ك فریادڕه‌شی ئاواره‌ی وڵاتانی به‌هاری عه‌ره‌بی خۆی ببینێ و به هه‌زارانی داڵده داوه و وڵاته‌كه‌شی كردووه به پردێك بۆ په‌ڕینه‌وه‌ی ئه‌و په‌ناخوازانه‌ی ده‌یانه‌وێ له ڕێی ده‌ریاوه به‌ره‌و ئه‌وروپا بڕۆن. توركیا ئه‌گه‌رچی نایه‌وێ به دنیا بڵێ من ده‌وڵه‌تێكی ئیسلامیم، زۆر به ڕوونی ده‌یه‌وێ به خه‌ڵكی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كه زۆرینه‌یان مسوڵمانن، بڵێ من نه‌وه‌ك ده‌وڵه‌تێكی مسوڵمانم، بگره تاكه نوێنه‌ری ڕزگاركه‌ری سوننه‌شم. توركیا خه‌ونیش ده‌بینێ ده‌سه‌ڵاتێك له‌سه‌ر بناغه‌ی عوسمانی به‌ڕێوه ببات كه ماوه‌ی نزیكی شه‌ش سه‌ده، حوكمڕانی یه‌كه‌می ئیسلام بووه و پایته‌خته‌كه‌شی له ئیستانبوڵ بووه. ئه‌وه‌تا ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان، وه‌ك هه‌ر خه‌لیفه‌یه‌كی عوسمانی، له‌وه‌ته‌ی حزبه‌كه‌ی ده‌سه‌ڵاتی وه‌رگرتووه، خۆی كه‌سی یه‌كه‌می ده‌سه‌ڵاته و هه‌تا له ژیاندا بێت و حزبه‌كه‌ی ده‌سه‌ڵاتدار بێت، ئه‌و هه‌ر له شوێنی خۆی ده‌مێنێته‌وه.
ده‌سه‌ڵاتی داد و گه‌شه‌پێدان، ئه‌گه‌رچی به به‌راورد به ده‌سه‌ڵاتی پێش خۆی، له ڕووی ئابوورییه‌وه پێشكه‌وتنی زۆری به‌خۆوه بینیوه، به‌ڵام له ڕووی دیموكراتی و مافی مرۆڤه‌وه، ئه‌و نموونه‌یه‌ی پێشان نه‌داوه كه ئه‌وروپا ڕازی بكات و تا بچێته یه‌كێتییه‌كه‌یانه‌وه. توركیا ده‌یه‌وێ به‌و تابلۆیه‌ی دروستی كردووه، له نێوان ئیسلامی و عه‌لمانی و نیمچه كرانه‌وه له‌گه‌ڵ كورد و نیمچه دیموكراتییه، ماوه‌ی چه‌ندان ساڵه هه‌وڵ ده‌دات بچێته یه‌كێتیی ئه‌وروپا، ئه‌وانیش به‌و ده‌وڵه‌تێك ڕازی نابن به پۆینتێكیش ئیسلامی بێت، وێڕای ئه‌و هه‌موو تێبینییانه‌ی له‌سه‌ر مامه‌ڵه‌ی ئه‌كه‌په به‌رانبه‌ر ئۆپۆزیسیۆنه‌كانی هه‌یانه.
حزبی ده‌سه‌ڵات له توركیا، جگه له‌وه‌ی په‌كه‌كه‌ی وه‌ك حزبێكی تیرۆریست ناساندووه و ڕابه‌ره‌كه‌یانی له گرتووخانه گیر كردووه، هه‌ر ئه‌ندامێكی حزبه مه‌ده‌نییه كوردییه‌كانیش كه بزانێ جه‌ماوه‌رێكی زۆری له ناوچه‌كه‌ی خۆی دروست كردووه، به تۆمه‌تی تێوه‌گلان و پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه ده‌یگرێ، وه‌ك سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش. هه‌روه‌ها هه‌موو ئه‌و دۆستانه‌ی پێشتر هۆكاری سه‌ركه‌وتنی حزبه‌كه بوون وه‌ك فه‌تحوڵا گوله‌ن و عه‌بدوڵا گول و داود ئۆغڵو، ئێسته به شێوه‌ی جیاواز هه‌ڵوێستی به‌رانبه‌ریان به‌كار هێناوه. بۆ نموونه به تۆمه‌تی تێوه‌گلان له كوده‌تا شكستخواردووه‌كه‌ی پێش دوو ساڵ، به ده‌یان هه‌زاری له هه‌وادارانی گوله‌ن خسته گرتووخانه و ئه‌وه‌یش كه نه‌گیران، له‌سه‌ر كاره‌كانیان دووری خستنه‌وه و مافی ده‌نگدانیشی لێ سه‌ندنه‌وه. عه‌بدوڵا گول و داود ئۆغڵوشی تا ئاستێك سڕ كردووه.
وێڕای ئه‌مانه‌ش، ئیسلامی ده‌وڵه‌ت له توركیا، كاری زه‌به‌لاحی له ڕووی گه‌شه‌پێدانه‌وه كردووه، وه‌ك گه‌وره‌ترین پردی هه‌ڵواسراو له دنیا، دامه‌زراندنی سه‌دان گارگه‌ی زه‌به‌لاح، دروستكردنی فڕۆكه و ئۆتۆمبێل و فراوانكردنی بازرگانی له‌گه‌ڵ ده‌یان وڵات و به‌رزركدنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی وه‌به‌رهێنان.
له به‌رانبه‌ردا نموونه‌كه‌ی ئێران كه به ئاشكرا وه‌ك ده‌وڵه‌تێكی ئیسلامیی مه‌زه‌وی خۆی ناساندووه، وێڕای ئه‌و هه‌موو دژایه‌تییه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌یكاته سه‌ری، هێشتا له‌سه‌ر پێی خۆی وه‌ستاوه و به یه‌كێك له گه‌وره‌ترین ده‌وڵه‌تانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هه‌ژمار ده‌كرێ، ئه‌گه‌ر یه‌كه‌میش نه‌بێ. وێڕای ده‌یان سزای ئابووری و سیاسی و سزای تری جۆراوجۆر، هێشتا ده‌توانێ خۆی به‌ڕێوه ببات و به‌و به‌رهه‌مه خۆماڵییانه‌ی هه‌یه‌تی، نه‌یهێشتووه ژیان ڕاوه‌ستێ، بگره به‌وه‌شه‌وه نه‌وه‌ستاوه، به‌رده‌وامه وه‌ك زلهێزێكی ناوچه‌كه له یاریی سیاسی و خه‌ریكی پاوانخوازی و دروستكردنی هیلالی شیعییه و ئه‌گه‌ر ئه‌و خه‌ونه‌ی هه‌یه‌تی بۆی بچێته سه‌ر، تا 2050 ڕێژه‌ی شیعه له دنیای ئیسلامی نزیكی ڕێژه‌ی سوننه ده‌بێته‌وه.
به‌ڵام ئه‌م نموونه ئیسلامییه ئێرانییه، ئه‌گه‌ر به پێوه‌رێكی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی له‌سه‌ر ئاستی دنیا بپێورێ، ئه‌وا یه‌كێكه له تاریكترین نموونه‌كانی ده‌وڵه‌تداری كه وڵات نه‌ك له‌سه‌ر بنه‌مای ئاین، به‌ڵكو له‌سه‌ر بنه‌مای یه‌ك مه‌زه‌وی ناو یه‌ك ئاین به‌ڕێوه ده‌چێ. وێڕای چه‌ندان نه‌ته‌وه‌ی جیاواز، ده‌وڵه‌ت یه‌ك زمان و یه‌ك نه‌ته‌وه‌ی هه‌یه كه فارسه و نه‌ته‌وه‌كانی تری تێیدا ده‌ژین، ته‌نیا مافه كۆمه‌ڵایه‌تی و كولتوورییه‌كانیان به نیوناچڵی هه‌یه و له هه‌موو مافێكی تر بێبه‌شن. جیا له‌وه‌ش، به گشتی هه‌موو گه‌لانی ئێران هاوبه‌شن له پێشێلكردنی مافه‌كانیان و ژن له پیاویش زیاتر، ته‌نانه‌ت له به‌رگیشدا ئازاد نین.
ئه‌گه‌ر توركیا له‌ژێر سایه‌ی ئیسلامی ده‌وڵه‌ت، ئابووری گه‌شه‌ی كردبێ و دیموكراتی و سیكۆلاری به شێوه‌ی نیوه‌ناچڵ تێدا بێت، له ئێران ئابووری ته‌پیوه و خه‌ڵكی له نزمترین ڕێژه‌ی هه‌ژاریدان و دیموكراتی هیچ پێناسه‌یه‌كی له‌و وڵاته‌دا نییه. هه‌ڵبژاردنیش كه ده‌كرێ، له نێوان دوو ڕه‌وت یان زیاتری هه‌مان حه‌وزه‌ی مه‌زه‌وی ده‌رناچێ و هیچ بۆچوونێك كه بڕوای به ویلایه‌تی فه‌قی نه‌بێ یان به نه‌ته‌وه فارس نه‌بێ، ناتوانێ جومگه‌كانی ده‌سه‌ڵات وه‌ربگرێ.
ئه‌وه‌ی ئێران تێیدا به‌هێزه، لایه‌نی سه‌ربازییه، چونكه ئه‌و وڵاته له‌جیاتی ئه‌وه‌ی وه‌ك توركیا بیه‌وێ به كرانه‌وه به ڕووی دیموكراتی و مافی گه‌لانی تر به شێوه‌ی نیمچه‌ش بێت، كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ڕازی بكات، ئه‌مان به پێچه‌وانه‌وه، له‌سه‌ر ئه‌و پێشێلكارییانه سوورن و ده‌یانه‌وێ هێزی سه‌ربازی و پاوانخوازی دنیا ناچار بكه‌ن ددانیان پێدا بنێت و له ڕێی سوودوه‌رگرتن له ده‌وڵه‌ته پڕ نه‌وته‌كانی هاوپه‌یمانیان وه‌ك عێڕاق، پینه‌ی كێشه ئابوورییه‌كانیان ده‌كه‌نه‌وه.
ئیسلامی ده‌وڵه‌ت له توركیا، نایه‌وێ ئاڵنگاری له‌گه‌ڵ زلهێزه‌كانی دنیا بكات، به‌ڵكو ده‌یه‌وێ له‌ناو دنیای ئیسلامی و به تایبه‌تی سوننه، ببێته نوێنه‌ری یه‌كه‌م و له‌و ڕێیه‌وه گه‌شه به ئابووری بدات و مانه‌وه‌ی مسۆگه‌ر بكات، ئیسلامی ده‌وڵه‌ت له ئێران، ده‌یه‌وێ ئه‌تۆم و چه‌كی ناوكی هه‌بێ تا وه‌ك زلهێزێكی ئیسلامی به‌گژ زلهێزه سیكۆلارییه‌كاندا بچێته‌وه و هه‌میشه وه‌ك هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بۆ سه‌ر ئیسرائیل له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هه‌ژمار ده‌كرێ.
ئه‌گه‌رچی ئێران و توركیا هه‌ردووكیان هۆكارێكی سه‌ره‌كیی پشێوین له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، به‌ڵام ئامانجه‌كانی توركیا زیاتر ئابوورین، بۆیه هۆكاربوونه‌كه‌شی لاوازتره، به‌ڵام ئامانجی ئێران بڵاوكردنه‌وه‌ی مه‌زه‌وه‌كه‌یه‌تی، هه‌روه‌ها نه‌هێشتنی هه‌ر هێزێكه له‌ژێر ناوی سوننه بێت، بۆیه دژایه‌تییه‌كی توندی سعوودیه ده‌كه‌ن و ئه‌وانیش ناچارن به كه‌وش و كڵاشه‌وه خۆیان فڕێ بده‌نه باوه‌شی ئه‌مه‌ریكا و ساڵانه به ملیاران دۆلار به واشنتن ببه‌خشن، ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له په‌لاماری ئێران ده‌یانپارێزێ.