ساڵی 1954ز ڕه‌وتێكی ئایینی له شیكاگۆی ئه‌مه‌ریكا، پێشبینیی ڕۆژی دواییان كرد، ڕۆژ و مانگ و سه‌عاته‌كه‌شیان دیاری كرد. “لیۆن فێستینجه‌ر” زانای ده‌روونناس كاتێك هه‌واڵه‌كه‌ی بیست، له ڕۆژی دیاریكراودا چووه ناویانه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی بزانێ كاتێك ئه‌وه‌ی گوتوویانه، دەبینن ڕوو نادات، چی ده‌کەن.
پێڕه‌وانی ئه‌و گرووپه، به ته‌واوی ژیانیان خسته هه‌له‌كه‌سماوه، چونكه ده‌زانن دونیا كۆتایی دێ. له ڕۆژی دیاریكراودا، هه‌موویان له شوێنێكی دیاریكراودا كۆبوونه‌وه و له ناوه‌ڕاستی شه‌ودا چاوه‌ڕێی ته‌واوبوونی ژیانن. كاتی به‌سه‌ردا ڕۆیشتن هیچ شتێك نه‌گۆڕا. زۆریان به‌لاوه سه‌یر بوو، نه‌یانده‌زانی ئه‌وه چییه بۆ هه‌موو شتێك وه‌ك خۆیه‌تی؟
چه‌ند خووله‌كێكی پێ چوو، پیاوه ئایینییه‌كه‌یان هه‌ستا و گوتارێكی بۆ دان و گوتی: خوا به‌زه‌یی به جیهاندا هاته‌وه و ئیشه‌كه‌ی بۆ كاتێكی تر دواخست، له داهاتوودا پێتان ده‌ڵێم!
خه‌ڵكه‌كه به‌رده‌وام بوون له شڵه‌ژان، چونكه ده‌بێ چاوه‌ڕێی واده‌ی نوێ بكه‌ن، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ گومانێك له ئیمانه‌كه‌یان بكه‌ن، به‌ڵكوو سوپاسی خوایان كرد كه ئه‌م جاره مۆڵه‌تێكی دیكه‌ی پێ داون.
له‌سه‌ر ئه‌م ڕووداوه، “لیۆن فێستینجه‌ر” كتێبێكی نووسی و تێیدا یاسای “به‌گژداچوونه‌وه‌ی مه‌عریفه”ی دانا و باسی ئه‌و دۆخه ده‌كات كاتێك مرۆڤ ئه‌وه‌ی بڕوای پێیه‌تی، پێچه‌وانی واقیع ده‌بێته‌وه، كامیان هه‌ڵده‌بژێرێ، دۆخه ڕاستییه‌كه یان ئیمانه‌كه‌ی؟
ئه‌و پرۆفیسۆره ده‌ڵێ، زۆربه‌ی بڕواداران، به‌و مه‌رجه‌ی ئیمانه‌كه‌یان به‌و بڕوایه‌ی هه‌یانه به‌هێز بێت، كاتێك ده‌بینن واقیع و بنه‌ماكانی پێی بڕوایان كردووه یه‌ك ناگرێته‌وه، هه‌وڵ ده‌ده‌ن هه‌رچۆنێك بێت ته‌فسیر و شیكردنه‌وه‌ی بۆ بكه‌ن كه له‌گه‌ڵ ڕێگه‌كه‌ی خۆیان یه‌ك بگرێته‌وه، ئیتر ئه‌و شیكردنه‌وه‌یه هه‌ندێك جار زۆر پڕوپووچیشه، ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام بن له‌وه‌ی بڕوایان پێیه‌تی.
ئه‌قڵی مرۆڤ به‌رگه‌ی ئه‌و دڵه‌ڕاوكێیه ناگرێ، بۆیه هه‌ر زوو هه‌وڵ ده‌دات خۆی لێ ڕزگار بكات و به شیكردنه‌وه‌یه‌ك خۆی بگه‌یه‌نێته دۆخی دڵنیایی، له زۆرینه‌ی جاره‌كانیشدا، شیكردنه‌وه‌ی به جۆرێك ده‌كات كه هیچ خه‌وشێك به‌رانبه‌ر بڕواكه‌ی دروست نه‌بێ و هه‌موو شتێكی تر ده‌كاته خزمه‌تی.
هەڵبەت ئەم نموونەیە، تەنیا ئەو ئایینە و پێڕەوانی ناگرێتەوە. هەڵگرانی هەموو بیرێک، کاتێک لە بەرانبەر زانست‌دا پێچەوانە دەردەکوێ، لەجیاتی ئەوەی هەڵوێست وەربگرن، بۆ بیانوو دەگەڕێن، چونکە هیچ گومانێکیان نییە لەوەی ڕاستی لەکن ئایین یان ئایدۆلۆژییەکەیانە، با لەگەڵ زانستیش یەک نەگرێتەوە.
فێستینجه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر یاسای “به‌گژداچوونه‌وه‌ی مه‌عریفه” بسه‌لمێنێ، تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی به 71 قوتابی خۆی كرد. یه‌كی ده‌رزییه‌كی دانێ، بۆ ماوه‌ی سه‌عاتێك له‌ناو قوتوویه‌كی بچو‌وكدا بیخوولێننه‌وه كه كارێكی ئیجگار بێزاركه‌ره. ئینجا پێی گوتن، هه‌ریه‌كه‌تان، بتوانێ یه‌كێك ڕازی بكات كه ئه‌مه‌ی كردوویه‌تی چێژبه‌خش بووه ئه‌وا یه‌ك دۆلار یان 20 دۆلاری ده‌داتێ. (هه‌ندێكیان یه‌ك دۆلاری پێ دا، هه‌ندێكیشیان 20).
له ئه‌نجامدا ده‌ركه‌وت، ئه‌وانه‌ی یه‌ك دۆلاریان وه‌رگرتووه، به ته‌واوی توانییان یه‌كێك ڕازی بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و تاقیكردنه‌وه‌یه بكات، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی 20 دۆلاریان پێ درا، به‌زۆری پاره‌كه‌یان ڕه‌تكرده‌وه، چونكه پێیان وا بوو ئیشه‌كه زۆر بێزاركه‌ر بووه و 20 دۆلار ئه‌وه ناهێنێ درۆی بۆ بكه‌ن. هۆكاری ئه‌مه چییه؟
ئه‌وه‌ی پاره‌یه‌كی گونجاوی وه‌رگرت كه 20 دۆلاره، ئه‌قڵی “به‌گژداچوونه‌وه‌ی مه‌عریفه”ی به‌كار نه‌هێنا، به‌ڵام ئه‌وه‌ی یه‌ك دۆلاری وه‌رگرت مێشكی ده‌ستی به به‌گژداچوونه‌وه‌ی ئه‌و زانیارییانه كرد كه به‌ڕاستی وه‌ری گرتووه كه ئه‌و ئه‌زموونه هه‌رگیز چێژبه‌خش نه‌بووه، به‌ڵكوو پێچه‌وانه‌كه‌ی به‌كار هێنا كه به‌ڵێ زۆریش خۆش بووه.