جۆر ئۆروێل له ڕۆمانی “1984” فێڵی له هه‌موومان کرد، ماوه‌ی حه‌فتا ساڵه وامان ده‌زانی ڕه‌خنه‌یه له سیسته‌می سۆسیالیستی و یه‌کێتیی سۆڤێت، به‌ڵام ئێسته ده‌رده‌که‌وێ، ئه‌و ڕۆمانه به ته‌واوی سیسته‌می لیبراڵدیموکراتی هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه و ئه‌وه‌ی ئه‌و باسی ده‌کرد، ئێسته‌ی وڵاتانی ڕۆژئاوایه، چۆن له ڕێی زلهێزیی سه‌ربازی، هه‌واڵگری و دارایییه‌وه، به شێوه‌ی به‌گه‌ڕخستنی ته‌کنه‌لۆژیا، هه‌ژموونیان به‌سه‌ر جیهاندا ده‌سه‌پێنن. مێژوو له “1984” وه‌ستا و ئیدی ساڵانی دوای ئه‌وه، خه‌ریکی دووباره‌کردنه‌وه‌ین.
دۆریان لاینسکی
هیچ ڕۆماننووسێکی سه‌ده‌ی بیست، هێنده به فراوانی نه‌چووه‌ته ناو ململانێ سیاسی و کولتوورییه‌کان، هێنده‌ی ئیریک بلێر، ناسراو به “جۆرج ئۆروێل”، به تایبه‌تی ڕۆمانی “1984” که ساڵی 1949 بڵاو کراوه‌ته‌وه. ڕۆمانه‌که، وه‌ک ژیانی جۆرج خۆی، مێژوویه‌کی جه‌نجاڵ و پێشبینییه‌کی ئاڵۆزی داهاتوو نیشان ده‌دا.
ڕۆمانی “1984” له سه‌رده‌می دووه‌م جه‌نگی جیهانگره‌وه‌دا، وه‌ک به‌شێک له شه‌ڕی سارد دژی یه‌کێتیی سۆڤێت به‌کار ده‌هێندرا، چونکه له‌ناو ڕۆمانه‌که‌دا، پڕیه‌تی له ڕه‌خنه‌ی توند له‌و سیسته‌مه، ئاخر ئۆروێل خۆی ته‌واو شاره‌زای چه‌پ بووه، پێش ئه‌وه‌ی هه‌ڵگه‌ڕێته‌وه و ببێته به‌شێک له پروپاگه‌نده‌ی بریتانیا و وه‌ک هه‌ندێک پێی ده‌ڵێن، ببێته “منداڵه نازداره‌که”. وێڕای ئه‌مانه، ڕۆمانه‌که پێوه‌ندییه‌کی به‌هێزی به دۆخی جیهانەوە هەیه، ته‌نانه‌ت دوای ته‌واوبوونی شەڕی سارد و توانه‌وه‌ی یه‌کێتیی سۆڤێت له 1991، تا ئێسته‌یش ئه‌و ڕۆمانه بۆ هه‌ر زمانێک وه‌رگێڕدرابێت، له ڕیزی پێشه‌وه‌ی پڕفرۆشترینه‌کانه و ڕکابه‌ریی نوێترین ڕۆمان ده‌کات.
وا 71 ساڵ به‌سه‌ر یه‌که‌م چاپ و بڵاوبوونه‌وه‌ی ڕۆمانی “1984” تێ په‌ڕی. ساڵی 2019 دوای ئەوەی تەمەنی بڵاوکردنەوەی ڕۆمانەکە بووە حەفتا ساڵ، دۆریان لاینسکی، ڕۆژنامه‌نووسی ناسراوی بریتانی، ئه‌و یاده‌ی قۆسته‌وه و وه‌ک یه‌کێک له نه‌مرترین ڕۆمانه‌کانی دونیا ناساندی، وێڕای ئه‌وه‌ی زۆرینه‌ی ڕه‌خنه‌گرانی ئه‌ده‌بی، ڕ‌ومانی “کێڵگه‌ی ئاژه‌ڵان”ی هه‌مان ڕۆماننووس به باشتر و نه‌مرتر هه‌ژمار ده‌که‌ن، به تایبه‌تی له ڕووی ئه‌ده‌بی و قووڵیی ناوه‌ڕۆکه‌که‌یه‌وه. کێڵگەی ئاژەڵان، بە زمانی ئاژەڵ، هەموو سیستەمە پێڕەوکراوەکانی سەر زەوی هەڵدەوەشێنێ و ڕەخنەی توندی لێ دەگرێ. دەڵێن ئەوەی کێڵگەی ئاژەڵان بخوێنێتەوە، بە تەواوی لە دەورانی سیاسی تێ دەگات، لە هەر چەرخێکدا بێت.
دۆریان له کتێبه‌که‌یدا به ناوی “وه‌زاره‌تی حه‌قیقه‌ت” به ته‌واوی له ڕۆمانی 1984ی جۆرج ئۆروێل که به‌لای ئه‌وه‌وه باشترینه، قووڵ بووه‌ته‌وه. هه‌ر خۆی ناونیشانی کتێبه‌که‌شی یه‌کێکه له‌و ده‌سته‌واژه سه‌رنجڕاکێشانه‌ی له‌و ڕۆمانه‌دا به‌کار هاتووه و به‌شێکه له‌و تاسانه‌ی تووشی خوێنه‌ری ده‌که‌ن.
ئیلهامبه‌خشی ڕۆمانی “1984” ئه‌وه‌نده پێوه‌ست نییه به ئه‌زموونی سیسایی جۆرج ئۆروێله‌وه وه‌ک زۆر که‌س بۆی ده‌چن، هێنده‌ی ده‌رئه‌نجامی ساتێکی مێژوویی خۆی بووه که له ساڵی 1937 تێیدا ژیاوه، به‌هۆیه‌وه تووشی شۆکێکی فکریی ترسناک بووه‌ته‌وه و به ته‌واوی گۆڕیویه‌تی و ئیدی له‌و کاته‌وه مه‌یلی له چه‌په‌وه بۆ ڕه‌وتی ڕاست گۆڕاوه و له دوا ساته‌کانی ژیانیدا وه‌ک به‌رهه‌مێکی ئه‌ده‌بی پێشکه‌شی کردووه.
دۆریان لاینسکی ده‌ڵێ، ساڵی 1937 چی بوو؟ جۆرج ئۆروێل وه‌ک زۆربه‌ی گه‌نجانی سەرگه‌رمی ئه‌و سه‌رده‌مه، خۆبه‌خشانه چوونه سووپای پشتیوانیی کۆماری ئیسپانی، ڕووبه‌ڕووی فاشیسته ڕاستڕه‌وه‌کان بووبوونه‌وه که له ڕۆژئاواوه پشتیوانی ده‌کران و جه‌نگی ناوخۆی ئیسپانیای لێ که‌وته‌وه. ئۆروێل که به‌شێک بوو له چه‌په ترۆتسکییه‌کان، به‌چاوی خۆی بینی چۆن زۆربه‌ی هاوڕێکانی به‌ده‌ستی خۆبه‌خشه مارکسییه‌کانی سه‌ر به مۆسکۆ ده‌کوژرێن، نه‌وه‌ک به ده‌ستی سه‌ربازانی جه‌نه‌ڕاڵ فرانکۆ. هه‌روه‌ها ده‌یبینی چۆن ڕاپۆرتی چه‌واشه‌که‌ر به‌رز ده‌کرانه‌وه و ڕووی ڕاستیی ڕووداوه‌کانیان ده‌گۆڕی. ئه‌مانه وای کرد، ئۆروێل به‌رشه‌لۆنه به‌جێ بهێڵێ و هه‌ڵبێت، دوای ئه‌وه‌ی سوپای سۆڤێت گه‌یشتنه ناوی، چونکه ده‌یزانی ئه‌ویش وه‌ک خۆبه‌خشه‌کانی تر له‌ناو ده‌برێ. ئۆروێل له ڕۆمانی “خوات له‌گه‌ڵ که‌ته‌لۆنیا” که ساڵی 1938 بڵاوی کردووه‌ته‌وه، ئه‌و ڕووداوانه‌ی هه‌موو گێڕاوه‌ته‌وه.
له ڕۆمانی “1984”دا، به پێچه‌وانه‌ی ڕۆمانه‌که‌ی پێشوو، کاتێکی زۆری ویست تا ته‌واوی کرد، له‌و کاته‌شدا هاوسه‌ره‌که‌ی تووشی نه‌خۆشی بوو، پاشان خۆی نه‌خۆش که‌وت و ماوه‌یه‌کی درێژ له نه‌خۆشخانه مایه‌وه. له‌م ماوه‌یه‌دا که به ته‌واوی وازی له بیری چه‌پ هێنابوو، هاوڕێ چه‌په‌کانی ئاگه‌داری ئه‌وه نه‌بوون، هه‌ر بۆیه کاتێک له نه‌خۆشخانه بووه، هه‌ر هاوڕێیه‌کی سه‌ردانی کردبێت، ناو زانیارییه‌کانی ده‌دایه حکوومه‌تی بریتانیا.
کتێبی “وه‌زاره‌تی حه‌قیقه‌ت” به دوو قۆناغی جیاوازدا باسی قۆناغه‌کانی پێگه‌یشتنی هزری جۆرج ئۆروێل ده‌کات و خاڵی چه‌قیش بریتییه له ڕۆمانی “1984”، قۆناغی پێش ڕ‌ومانه‌که و قۆناغی دواتر، مه‌به‌ستیشمان له‌و دواتره تا ئێسته‌یه.
ئه‌و ڕۆژنامه‌نووسه بریتانییه له کتێبه‌که‌یدا، ده‌یه‌وێ پێمان بڵێ، ئه‌وه‌ی جۆرج ئۆروێل باسی کردووه، پێشبینییه بۆ سه‌رده‌مه‌کانی دوای خۆی و ئێسته‌یش به‌شێکه له‌و پێشبینییانه.
شتێک که زۆر جێی سه‌رنجه، کاتێک ڕۆمانی “1984” بڵاو کرایه‌وه، له بریتانیا هیچ بایه‌خێکی ئه‌وتۆی وه‌رنه‌گرت، ته‌نانه‌ت هه‌ندێک ڕه‌خنه‌گر وا له‌سه‌ریان نووسی که ڕۆمانێکی ڕه‌شبینه و زۆر به ڕه‌شبینییه‌وه ده‌ڕوانێته داهاتوو و شایه‌نی خوێندنه‌وه نییه. ئه‌مه جاری یه‌که‌م نییه، به‌رهه‌مێکی مه‌زن نه‌مر، له سه‌رده‌می نووسه‌ره‌که‌یدا بایه‌خ په‌یدا نه‌کات، به‌ڵام دواتر گرنگییه‌که‌ی ده‌رده‌که‌وێ.
له‌وه‌ته‌ی دۆناڵد ته‌ره‌مپ بووه به سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا، زیاتر بایه‌خی ئه‌م ڕۆمانه‌ی جۆرج ئۆروێل ده‌رکه‌وتووه، چونکه ڕه‌خنه‌گران پێیان وایه، هه‌ندێک پێشبینیی ناو ڕۆمانه‌که، به هاتنی تره‌مپ هاتوونه‌ته دی، هه‌ر بۆیه به‌پێی ئه‌و ڕووپێوییه‌ی دۆریان لاینسکی کردوویه‌تی، له دوای هاتنی تره‌مپ، فرۆشی ڕۆمانه‌که 9500% زیادی کردووه و ئێسته‌یش خه‌ڵات وه‌رده‌گرێ.