ڕۆمانی “ژانی گه‌ل” له نووسینی ئیبراهیم ئه‌حمه‌د، ده‌کرێ به یه‌کێک له سه‌ره‌تاکانی ڕێچکه‌یه‌ی ڕۆمانی کوردی هه‌ژمار بکرێ، بۆیه تا ئێسته‌یش گرنگیی ئه‌و ڕۆمانه باس ده‌کرێ و لای زۆرێک له ڕه‌خنه‌گران، به باشترین ڕۆمانی مێژووی کورد هه‌ژمار ده‌کرێ و له‌م لیسته‌دا پله‌ی سێیه‌می به‌ده‌ست هێناوه.
قسه‌کردن له‌سه‌ر “ئیبراهیم ئه‌حمه‌د” و به‌رهه‌مه‌کانی، که‌مێک زه‌حمه‌ته. مرۆڤ ده‌بێ زۆر خۆی ماندوو بکات، تا تەنیا وەک نووسەر و ئەدیب تەماشای بکەیت! ئاخر هه‌ر که ناوی دێ، یه‌کسه‌ر ئه‌وه‌شمان به‌بیر دێته‌وه، کێ زاوای بووه و منداڵ و نه‌وه‌کانی کێن. هه‌روه‌ها مێژووی سیاسیی خۆیشیمان به‌بیر دێته‌وه. هه‌موو ئه‌م بارگاوییه سیاسییانه، ڕێ له ڕه‌خنه‌گر تێک ده‌دا که وه‌ک خۆی بیبینێ، چونکه هه‌رگیز قسه له‌سه‌ر سیاسه‌ت و که‌سی سیاسی بێلایه‌ن نابێ.
با واز له هه‌موو هه‌وراز و نشێوییه‌کانی سیاسەت بێنین، ته‌نیا له ڕووی ئه‌ده‌بییه‌وه بڕوانینه مامۆستا ئیبراهیم ئه‌حمه‌د، ده‌بینین له‌م بواره‌دا، به‌سه‌ر هه‌ورازی زۆر گه‌وره‌دا سه‌رکه‌وتووه و پله‌ی باڵای له‌ناو ئه‌ده‌ب و ئه‌دیبانی کورددا داگیر کردووه و یه‌کێکه له لووتکه‌کان، ئه‌گه‌رچی هه‌ر له‌و بواره‌شدا، نشێویشی بینیوه. ڕۆمانی “ژانی گه‌ل” یه‌کێکه له هه‌ورازه‌کانی نووسه‌ر.
ژانی گەل، لە ساڵی 1956 نووسراوە. بە گوتەی نووسەر لەبەر نەبوونی دەرفەتی گونجاو، نەتوانراوە لە کات و سەردەمی خۆیدا چاپ بکرێت، لە ساڵی 1972 بۆ یەکەم جار لە بەغدا چاپ کرا. وابزانم تا ئێسته شه‌ش چاپی هه‌یه، باشترین چاپه‌کانی ئه‌وه‌ی ده‌زگه‌ی ئاراسه.
لە لیستی باشترین ڕۆمانەکانی کورد لە مێژوودا، پلەی 3ی بەدەست هێناوە.