ژاندۆست، خۆی پیاوێکه وه‌ک “فیۆدۆر دۆستۆیڤسکی” کاتێک خوا بڕیاری دا دروستی بکات، بۆ ئه‌وه بوو ڕۆمان بنووسێ. مژاباد، یه‌کێکه له نه‌مرترین ڕۆمانه‌کانی ئه‌و مرۆڤه مه‌زنه‌ی له کۆبانێ، ڕۆژئاوای کوردستانه‌وه، جگه له‌وه‌ی به جیهان ده‌ڵێ ئێمه‌ش ده‌زانین ڕۆمان بنووسین، به ئاوی کوردبوون نه‌مامی دڵمان دەژیێنێتەوە. ده‌بێ چ هه‌ستێکی نه‌ته‌وه‌یی تێدا بێت، له ڕۆژئاواوه، کوچه‌وکۆڵانی مه‌هاباد له ڕۆژهه‌ڵات و شه‌قامه‌کانی سلێمانی له باشوور ده‌نووسێته‌وه!
ئەم ڕۆمانە، باس لە سەردەمى کۆمارى کوردستان لە مەهاباد دەکات، کارەکتەرى سەرەکیی ڕۆمانەکە بادین ئامێدییە، خۆى لەناو ڕووداوەکاندا دەژى. یونس، باوکى بادین، پێوەندى بە شۆڕشەکەى شێخ مەحمووده‌وه دەکات لە سلێمانى و لە شەڕى دەربەندى بازیان شەهید دەبێت، دایکى بادینیش ئەرمەنییە. بادین، ڕوو دەکاتە سلێمانى و چەند ساڵێک لەوێ دەژى، چەندان کەس دەناسێت، پێوەندى لەگەڵ حزبى هیوا دروست دەکات و هەر لەوێش کچێک بە ناوى ژاڵە جاف دەناسێت و دەبێـتە خۆشەویستى، دواتر بۆ جارێکی تر ئەم کچە لە مه‌هاباد دەبینێتەوە. دواى ئەوەى کە بارزانییەکان ڕوو دەکەنە کۆمارى کوردستان، بادین یەکێک دەبێت لەو کەسانەى دەچێتە شارى مه‌هاباد و بۆ خۆى لەناو ڕووداوەکانى کۆمارى کوردستان دەژى و دەبینێت.
ئه‌و زمانه‌ی رۆمانه‌که‌ی پێ نووسراوه، بریتییه له زمانێکی نۆستالژیکی. ژاندۆست ئەوەی لەبەر چاوە کە مرۆڤ و کۆمەڵگەی کوردی بە‌گشتی، مرۆڤ و کۆمەڵگەیەکی نۆستالژییە، بەردەوام ئاوڕ بۆ دواوە دەداتەوە و هەمیشە لەگەڵ یادەوەرییەکانی پشتەوەی خۆیەتی و دڵی لای رابردووە. ئەمە پێوەندییەکی زۆری بە ژیانی سەخت و نالەباری سیاسی و کۆمەڵایەتیی کوردەوە هەیە، بەتایبەتی ساتەوەختی دروستبوون و کەوتنی یەکەمین کۆماری کوردستان لە مێژووی هاوچەرخدا. به‌کارهێنانی وشه فرەشێوەزارەکانی زمانی کوردی لە شێوەی شوورایه‌کی ره‌ش، مناره‌ی به‌ژن زراڤ، پێ ده‌چێت هه‌وڵێک بن بۆ لێک نزیکخستنەوەی شێوەزارە‌کان له یه‌کدی، هەروەها پساندنی ئه‌و سنووره دەستکردانەی که شێوەزارەکانی به یه‌کدی نامۆ کردووه. ڕۆمانه‌که به کرمانجی نووسراوه، فه‌رهاد چۆمانی کردوویه‌تی به سۆرانی.
ژاندۆست، له ساڵی 1965 له شاری کۆبانێ ڕۆژئاوای کوردستان له‌دایک بووه و ئێسته له ئه‌ڵمانیا ده‌ژی. له‌سه‌ر به‌رهه‌مه ئه‌ده‌بییه‌کانی، چه‌ندان خه‌ڵاتی جۆراوجۆری له وڵاتانی جیاواز وه‌رگرتووه و هه‌موو به‌رهه‌مه‌کانی کراون به عه‌ره‌بی و زۆرێکی به زمانی دیکه‌یش هه‌ن، جگه له‌وه‌ی خۆی هه‌ندێک له ڕۆمانه‌کانی به عه‌ره‌بی نووسیوه.
لە لیستی باشترین ڕۆمانەکانی کورد لە مێژوودا، پلەی 4ی بەدەست هێناوە.