نزیكی بیست ساڵ بەسەر بڵاوبوونەوەی ئەم ڕۆمانە تێ پەڕیوە، هێشتا دڵخوازی زۆرێک لە خوێنەرانە و بەردەوام لە پێشانگەكانی كتێبدا دەفرۆشرێت. ڕۆمانه‌که ساڵی 2005 بۆ یه‌که‌م جار بڵاو کراوه‌ته‌وه که 625 لاپه‌ڕه‌یه و تا ئێسته چه‌ندان جار چاپ بووه و خه‌ریکه بڵێم له زۆربه‌ی ماڵه‌کاندا هه‌یه.
ئه‌م ڕۆمانه، ده‌کرێ وه‌ک کلیکی چوونه ناو خوێنه‌ر هه‌ژمار بکرێ، چونکه ئیدی نووسه‌ر له‌دوای ئه‌م ڕۆمانه‌وه، به ته‌واوی هه‌موو جومگه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی گرتو‌وه و ناوێکی گه‌وره‌ی له‌دوای خۆی دروست کرد.
به‌ختیار عه‌لی، ڕۆماننووس و ڕۆشنبیری کورد، له ساڵی 1960 له شاری سلێمانی له‌دایک بووه و به‌شی زه‌ویناسی ته‌واو کردووه. ئێسته له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌ژی و خاوه‌نی چه‌ندان به‌رهه‌می پڕخوێنه‌ره و یه‌کێکه له ناودارترین نووسه‌رانی کورد له مێژوودا.
لە لیستی باشترین ڕۆمانەکانی کورد لە مێژوودا، پلەی 8ی بەدەست هێناوە.