ڕۆمانی دواهه‌مین هه‌ناری دونیا، هۆکارێکی هه‌ره مه‌زنی ناوبانگی به‌ختیار عه‌لییه. “شێرکۆ بێکه‌س” شاعیری مه‌زنی کورد گوتی: “شکور نه‌مردم و خوێندمه‌وه”. ئه‌م ڕۆمانه ماندووبوون و سه‌رقاڵیی چه‌ندان ساڵی نووسه‌ره، بۆیه به‌لای به‌شێکی زۆر له ڕه‌خنه‌گرانه‌وه، باشترین به‌رهه‌مییه‌تی.
پێویسته ئه‌وه بڵێم، به‌ختیار عه‌لی، به‌ختیارترین ڕۆماننووسی کورده، چونکه ئه‌وه‌ی ده‌ینووسێ، یه‌کسه‌ر وه‌ک خێراییی ڕووناکی ده‌گات به خوێنه‌ره‌کانی و هه‌میشه ستایشیان ده‌کرێ. ئه‌گه‌ر پڕفرۆش‌ترین به‌رهه‌می کوردی بکه‌ینه پێوه‌ر، ئه‌وا به‌رهه‌مه‌کانی ئه‌م پێشه‌نگ ده‌بن. هه‌یه له ژیانیدا هیچ کتێبێکی نه‌خوێندووه‌ته‌وه، به‌ڵام “دواهه‌مین هه‌ناری دونیا” و “شاری مۆسیقاره سپییه‌کان” و “کۆشکی باڵنده غه‌مگینه‌کان”ی خوێندووه‌ته‌وه.
موزەفەری سوبحدەم پاش 21 ساڵ دیلی، دێتەوە و بەدوای کوڕەکەی دەگەڕێت. لەو ماوەیه‌دا پارتەکەی گۆڕانێکی زۆری بەسەردا ھاتووە، دەسەڵاتی گرتووه‌تە دەست و وەک پارتێکی سیاسی گەندەڵ، وڵاتی تووشی شەڕی ناوخۆیی کردووە. پاش گەڕانێکی زۆر، موزەفەری سوبحدەم ناونیشانی سێ کەسی دەست دەکەوێت… (خۆت بیخوێنه‌ره‌وه).
ئه‌م ڕۆمانه ساڵی 2002 چاپی یه‌که‌می بڵاو بووه‌ته‌وه و تا ئێسته به‌رده‌وام چاپ ده‌کرێته‌وه، ڕه‌نگه گه‌یشتبێته نۆیه‌م. جیا له‌وه‌ی کراوه به کرمانجی، بۆ سه‌ر زمانه‌کانی عه‌ره‌بی، فارسی، ئه‌ڵمانی و ئیتاڵی وه‌رگێڕدراوه.
لە لیستی باشترین ڕۆمانەکانی کورد لە مێژوودا، پلەی 9ی بەدەست هێناوە.