ڕۆمانی “پاسه‌وانانی خودا، مێژوویه‌کی تر بۆ بینینی خۆمان” یه‌کێکه له‌و ڕۆمانانه‌ی به شێوه‌یه‌کی به‌رچاو بڵاو بووه‌ته‌وه و گه‌یشتووه‌ته ده‌ستی ڕه‌خنه‌گرانیش، ئەوەتا وه‌ک یه‌کێک له گرنگترین ڕۆمانه‌کانی کورد په‌سه‌ندی ده‌که‌ن و هه‌ندێکیان به ڕۆمانێکی نه‌مر که حه‌قه بۆ سه‌ر چه‌ندان زمان وه‌ربگێڕدرێ ناوی ده‌به‌ن.
ئه‌م ڕۆمانه، بریتییه له کۆمه‌ڵێ ڕووداوی چه‌ند سه‌رده‌مێکی جیاوازی لێک دابڕاو، که‌چی پێکه‌وه‌ش لکاون و له نێوان کات و شوێندا یاری ده‌کات. له به‌شێکی ڕۆمانه‌که‌دا هاتووه: “هیچ ئه‌سڵێک بوونی نییه، ژیان بریتییه له ژیانی وێنه‌کان… ئه‌وه‌ی پێشی ده‌گوترێت رۆح یان جه‌وهه‌ری مرۆڤ، هیچ نییه جگه له هه‌وڵێک بۆ ده‌ربازکردنی مرۆڤ له‌و وێنه سێڕه‌هه‌ندییه‌ی درێژی و پانی و به‌رزی، بۆ ئه‌وه‌ی ره‌هه‌ندێکی تری بداتێ، که قوڵایییه، بۆ ئه‌وه‌ی له گیانداره‌کانی تری جیا بکاته‌وه.”
کاراکته‌ره‌کانی پاسه‌وانانی خودا، به‌رده‌وام بایه‌خی کرده‌ی ئاگایی له ئه‌زموونی ساته‌وه‌ختیدا تۆمار ده‌که‌ن، چونکه هیچ حه‌قیقه‌تێکی به‌ڵگه‌نه‌ویست به‌بێ ویست (ئیراده) و بێ هه‌ستکردن بوونی نییه، هه‌ر ئه‌وه درێژ ده‌بێته‌وه تا بڕیار له سه‌ر کرده بدات. به‌م جۆره خودی گێڕه‌ره‌وه‌کانی عه‌تا محه‌مه‌د ته‌نیا وه‌ک بکه‌رێکی زه‌مه‌نی نه‌بێ، ناتوانن بڵێن هه‌ین. زه‌مه‌نیش بوونه‌وه‌ره، چرکه‌ساته، جیابوونه‌وه‌یه، دابڕانه، داهێنان و خه‌لقکردن و عه‌شق و کرده‌ی چوونه ژووره‌وه‌ی له‌پڕه. (ئه‌م په‌ره‌گرافه‌م له نووسینێکی عه‌بدولموته‌لیب عه‌بدوڵڵا سه‌باره‌ت به ڕۆمانه‌که وه‌رگرتووه.)
لە لیستی باشترین ڕۆمانەکانی کورد لە مێژوودا، پلەی 10ی بەدەست هێناوە.