بایه‌خی هه‌ره گه‌وره‌ی ڕۆمانی “که‌ناڵی مه‌یموونه چه‌کداره‌کان”ی کاروان عومه‌ر کاکه‌سوور ئه‌وه‌یه، به زمانێکی فه‌لسه‌فی نووسیویه‌تی و هه‌وڵ نادات مرۆڤ بگات به ئامانج، به‌ڵکوو ده‌یه‌وێ مرۆڤ له‌و به‌هایانه‌ی تا ئێسته به‌لایه‌وه پیرۆز بوون، جارێکی تر به‌رسه‌ریاندا بچێته‌وه و گومانیان لێ بکات و دواتر ده‌رئه‌نجامیش بۆ خوێنه‌ر به‌جێ ده‌هێڵێ.
“زۆر له‌مه‌وبه‌ر، بۆ یه‌که‌مین جار هه‌ستم به‌وه کرد، گه‌لێک بیروباوه‌ڕی ناڕاستم له سه‌رده‌می منداڵی‌دا وه‌ک ڕای ڕاست وه‌رگرتووه. له‌وه‌یش گه‌یشتم، بناغه‌ی ئه‌و هزرانه‌ی من ته‌واو له‌سه‌ر بنه‌مایه‌کی ناڕاست دروست بووبوون، تا چ ڕاده‌یه‌ک پشتیان پێ نه‌ده‌به‌سترا، بۆیه له‌وه گه‌یشتم ئه‌گه‌ر بمه‌وێت له زانست‌دا به ئه‌نجامی تۆکمه و ڕه‌سه‌ن بگه‌م، ده‌بێ ڕاسته‌وخۆ و بۆ هه‌میشه ده‌ستبه‌رداری ئه‌و ڕایانه بم که پێشان هه‌مبوون و کاره‌کانیشم به ته‌واوی له‌سه‌ر بنه‌مای نوێ ده‌ست پێ بکه‌مه‌وه” ده‌قێکی ناو ڕۆمانه‌که.
من که مرۆڤێکم تا ئێسقان بڕوام به گومانه، چێژی زۆرم له گومانه‌کانی کاروان عومه‌ر کاکه‌سوور کرد، ئه‌مه‌ش خه‌سڵه‌تێکه به گشتی له به‌رهه‌مه‌کانی نووسه‌ردا ڕه‌نگ ده‌ده‌نه‌وه، هه‌ر بۆیه وه‌ک بابه‌تێکی فه‌لسه‌فیش خوێنه‌ر پڕ ده‌که‌ن.
“ئامانج” پاڵه‌وانی ڕۆمانی “که‌ناڵی مه‌یموونه چه‌کداره‌کان” هه‌ر زوو گومانه‌کانی خۆی ئاشکرا ده‌کات و له وتوێژدا له‌گه‌ڵ خۆی، ده‌یاندرکێنێ. ده‌ڵێی گوێت له گومانه‌کانی “ڕاسکۆلینکۆف”ی ڕۆمانی “تاوان و سزا” ده‌بێ، هه‌ندێک جار، گومانه‌کانی به‌ره‌و هه‌مان گومانه‌کانی دیکارت و سارته‌ریش ده‌ڕوات.
کاروان عومه‌ر کاکه‌سوور، نووسه‌ر، ڕۆماننووس، چیرۆک‌نووسی ناودار، خاوه‌نی چه‌ندان به‌رهه‌مه، وه‌ک: “ڕێبه‌نێکی سوور و ملپێچێکی ڕه‌ش”، “گازینۆی منداڵان”، “ماڵی نانی”، “گه‌ڕانه‌وه‌یه‌کی کاتیی بۆ دیالۆگێکی به‌رده‌وام” و زۆری دی.
لە لیستی باشترین ڕۆمانەکانی کورد لە مێژوودا، پلەی 13ی بەدەست هێناوە.