باقه‌بێن، یه‌کێکه له به‌رهه‌مه نه‌مره‌کانی ئه‌حمه‌د قازی، نووسه‌ر و ڕۆماننووس و وه‌رگێڕی به‌ئه‌زموونی کورد و به یه‌کێک له باشترین به‌رهه‌مه‌کانی ئه‌ده‌بی کورد ده‌ژمێردرێ. هه‌ڵبه‌ت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م به‌رهه‌مه ڕۆمانه یان ده‌چێته قاڵبه‌کانی تری چیرۆکه‌وه، قسه‌وباسی زۆر کراوه، ئه‌و ڕه‌خنه‌گرانه‌ی له‌م لیسته‌دا به‌شدارییان کردووه و ده‌نگیان پێ داوه، دیاره وه‌ک ڕۆمان هه‌ژماریان کردووه.
دووه‌م ڕۆمان له دوای گۆڕانی ئێران بۆ کۆماری ئیسلامی دوای ڕۆمانی “پێشمه‌رگه”ی ڕه‌حیمی قازی، ڕۆمانی “باقه‌بێن” بڵاو کراوه‌ته‌وه و له‌ناو ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستاندا، به‌هایه‌کی گه‌وره‌ی هه‌یه.
ئەحمەد قازی (1936-2015)، شاعیر، نووسەر، وەرگێڕ، ڕۆماننووس و زمان‌زان، خاوه‌نی ده‌یان به‌رهه‌مه، باقه‌بێن یه‌کێکه له به‌ناوبانگترین به‌رهه‌مه‌کانی. هه‌روه‌ها وه‌رگێڕانه‌کانی ئه‌و، هه‌میشه له هزری خوێنه‌ردا ده‌مێنێته‌وه، وه‌ک وه‌رگێڕانی ڕۆمانی “دۆن کیشۆت” و “کلیله دێمنه”. یه‌کێکیش له باشترین کتێبه‌کانی، ڕێزمانی کوردییه به هه‌ردوو زمانی کوردی و فارسی.
ئه‌حمه‌د قازی، فارسیزانێکی ده‌گمه‌نیش بووه، ئه‌و کتێبانه‌ی بۆ سه‌ر زمانی فارسی وه‌رگێڕاون، ساڵانه چاپ ده‌کرێنه‌وه. کوردی نه‌گبه‌ت نه‌بێ، نازانێ ڕێز له به‌رهه‌مه‌کانی خۆی بگرێ.
به‌داخه‌وه ده‌زگه‌کانی چاپ له باشووری کوردستان، ئه‌م هه‌موو وه‌رگێڕانه چاپ ده‌که‌ن، نایه‌ن کتێبه‌کانی پێش چه‌ند ده‌یه‌یه‌ک خوێنه‌ری کورد پێی ئاشنا بوون و هێشتا نه‌مرن، چاپ بکه‌نه‌وه. هیوادارم ئه‌م کارانه ببنه به‌شێک له پڕۆژه‌ی داهاتووی ده‌زگه‌یه‌ک یان چه‌ند ده‌زگه‌یه‌کی خه‌مخۆر.
لە لیستی باشترین ڕۆمانەکانی کورد لە مێژوودا، پلەی 14ی بەدەست هێناوە.