پێش ئه‌وه‌ی باسی ڕۆمانه‌که بکه‌م، ده‌بێ سه‌رنجێک بده‌م؛ لای زۆربه‌ی خوێنه‌رانی سۆرانی به هه‌ڵه وا بڵاو بووه‌ته‌وه، ژاندۆست ئه‌م ڕۆمانه‌ی له‌پێشا به عه‌ره‌بی نووسیوه، ئه‌مه‌یش وای کرد، له‌لایه‌ن زۆرینه‌ی ڕه‌خنه‌گرانه‌وه، ده‌نگی پێ نه‌درێ. چونکه ئه‌م لیسته‌ی بە کۆمەکیی پسپۆڕان دامناوه، بۆ ئه‌و ڕۆمانه کوردیانه‌یه که به زمانی کوردی نووسراون، هه‌ر بۆیه کاتێک خوێنه‌ر ڕۆمانی “قه‌لای دمدم”ی عه‌ره‌بی شه‌مۆ، یان “حه‌مه‌دۆک”ی یه‌شار که‌مال، یاخوود به‌رهه‌مه‌کانی سه‌لیم به‌ره‌کات نابینێ، ده‌بێ بزانێ هۆکاره‌که له‌به‌ر زمانی نووسینه‌که‌یه‌تی. ڕۆمانی میرنامه، هه‌ر خۆی نووسه‌ر به کرمانجی و به عه‌ره‌بی نووسیویه‌تی، بۆیه ده‌خرێته خانه‌ی ئه‌و ڕۆمانانه‌ی به کوردی نووسراون، به‌ڵام به‌داخه‌وه بەشێکی زۆری ڕه‌خنه‌گران له‌به‌ر نه‌بوونی ئه‌م زانیارییه، که‌متر ده‌نگیان پێ دا، ئه‌گینا ڕه‌نگه زۆر له‌پێشتر بوایه!
میرنامه باس له مێژووی ئێمه و یه‌کێ له سیمبوله‌کانی شیعری کوردی و سیمبوله‌کانی بیری ناسیونالیزمی کوردی ده‌کات که هه‌موومان که‌م تا زۆرێک ده‌یناسین و ئاشنای شاکاره ناوداره‌که‌یین، ئه‌ویش “ئه‌حمه‌دی خانی” و داستانی “مه‌م و زین”ـه‌که‌یه‌تی، به‌ڵام له میرنامه‌دا به جۆرێکی دی به‌ر ئه‌و دوو سیمبوله ده‌که‌وین و ژاندۆست ڕووبه‌ڕووی دونیایه‌ک پرسیار و ڕووداوی دیکه‌مان ده‌کاته‌وه که پێشتر بیرمان لێی نه‌کردووه‌ته‌وه و خه‌یاڵمان بۆی نه‌چووه، هه‌ر ئه‌مه‌یشه گرنگیی کارکردنی ڕۆماننووس له مێژوودا و خولقاندنی ڕۆمانی مێژوویی.
ئێمه کاتێک ناوی ژاندۆست به‌سه‌ر ڕۆمانێکه‌وه ده‌بینین، ئیدی به‌بێ سڵه‌مینه‌وه ده‌زانین ئه‌وه‌ی وا خه‌ریکه ده‌ستی بۆ ببه‌ین، شاکارێکی ئه‌ده‌بی کوردییه و شایه‌نی ئه‌وه‌یه بیکه‌ینه مه‌دالیا به‌سه‌ر سنگمانه‌وه، به جیهان بڵێین، ئێمه‌یش له بواری نووسینی ڕۆماندا، ئه‌م شاکاره‌مان هه‌یه. له هه‌موو ڕۆمانه‌کانیشی زیاتر که ئه‌م شانازییه‌ییان پێ ده‌بڕێ، “میرنامه” و “مژاباد”ـه که دوو شانازیی مه‌زنی هه‌موو مێژووی کوردن.
ڕۆمانی میرنامه، نووسیونه‌وه‌ی مێژووه، خۆی ژاندۆست زیاتر له 10 ساڵی ته‌مه‌نی بۆ ته‌رخان کردووه تا هه‌موو ئه‌و لێکۆڵینه‌وانه‌ی ویستوویه‌تی بیکات، ته‌واو ببێ ئینجا ده‌ست به نووسینه‌وه‌ی ئه‌م شاکاره بکات. خۆشبه‌ختانه ماندووبوونەکه‌ی له‌ناو گه‌لی خۆیدا به‌زیاده نه‌چووه و خوێنه‌رانی هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستان پێی ئاشنان، ئه‌مه جیا له‌وه‌ی خوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌کانی دیکه‌یش تا ڕادەیەک دەیناسن.
لە لیستی باشترین ڕۆمانەکانی کورد لە مێژوودا، پلەی 16ی بەدەست هێناوە.