کاتێک باسی ڕۆمان و چیرۆکی کوردی ده‌کرێ، یه‌کسه‌ر ئه‌وه‌ی به‌خه‌یاڵی خوێنه‌ری ڕژدا ده‌چێ، “مه‌سه‌له‌ی ویژدان”ی ئه‌حمه‌د موختار جاف، “له خه‌وما”ی جه‌میل سائیب، “ژانی گه‌ل”ی ئیبراهیم ئه‌حمه‌د و “پێشمه‌رگه”ی ره‌حیمی قازییه. ئه‌مانه، بناغه‌ی به‌رهه‌می گێڕانه‌وه‌ی کوردین که به زمانی کوردی نووسرابێتن، بۆیه بۆ هه‌میشه گرنگییان هه‌ر ده‌مێنێته‌وه، ئه‌گه‌رچی ڕه‌نگه له زۆر ڕووی ته‌کنیکه‌وه، له دواتردا چه‌ندان ڕۆمانی له‌پێشتریش به‌رهه‌م هاتبن، به‌ڵام هه‌ر شکۆی ئه‌مانه وه‌ک خۆی پارێزراون.
ڕۆمانی “پێشمه‌رگه”ی ڕه‌حیمی قازی، نووسه‌ری گه‌وره‌ی کورد، به یه‌که‌مین ڕۆمان به کوردیی سۆرانیی نووسرابێت داده‌نرێت، ئه‌گه‌ر مێژووی چاپکردنی “ژانی گه‌ل” هه‌ژمار بکه‌ین نه‌وه‌ک مێژووی نووسینه‌وه‌ی. هاشمی ئه‌حمه‌د زاده ده‌ڵێ: ڕه‌حیمی قازی که هه‌م نووسه‌ر و هه‌م سیاسه‌تمدار و خه‌ڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بوو، ده‌کرێ به نووسه‌ری یه‌که‌م ڕۆمانی کوردی به سۆرانی دابنرێ، هه‌ر نه‌بێ به پێی مێژووی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڕۆمانه‌که ئەوەمان بۆ دەردەکەوێ. چاره‌نووسی ئه‌و نووسه‌ره و کتێبه‌که‌شی له‌و کتێبانه‌ی باس کران که‌متر سه‌رنجڕاکێش نییه. له سه‌روبه‌ندی کۆماری کوردستاندا، ده‌سته‌ڵاتدارانی کورد کۆمه‌ڵێک لاوی کوردیان بۆ خوێندن نارد بۆ یه‌کێتیی سۆڤییه‌تی پێشوو. ڕه‌حیمی قازی یه‌کێک له‌و لاوانه بوو که له‌وێ خوێندی و له به‌شی مێژوودا دوکتورای وه‌رگرت. له‌به‌ر ڕووخانی کۆماری کوردستان ئه‌و نه‌یتوانی بگه‌ڕێته‌وه کوردستان و له سۆڤییه‌ت مایەوه. ڕەحیمی قازی، پێشمه‌رگه‌ی له باکۆ نووسی، دواتر له ساڵی 1961 له به‌غدا چاپ کرا.”
له ساڵانی پەنجای زایینی‌دا به ئیلهاموه‌رگرتن له کورته به‌سه‌رهاتی مام مامه‌ند و ئه‌زموونی چالاکیی سیاسی خۆی له ژێ کاف، حیزبی دیموکرات و کۆماری کوردستاندا ڕۆمانی “پێشمه‌رگه”ی نووسیوه که زۆر زوو وه‌رگێڕدراوه‌ته سه‌ر زمانانی ئازه‌ربایجانی و ئه‌رمه‌نی.
ئه‌م ڕۆمانه باسی ئه‌و ڕووداوانه ده‌کات که پێش دامه‌زراندن و له سه‌روبه‌ندی دامه‌زراندنی کۆماری کوردستان، له مه‌هاباد له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ڕوو ده‌ده‌ن، باسی ئه‌و ئازار و مه‌ینه‌تییانه ده‌کات که خه‌ڵکی هه‌ژار چۆن به ده‌ستی ئاغا و ده‌ره‌به‌گه‌کان ده‌چه‌وسێنرێنه‌وه و خوێن و ماڵ و موڵک و ته‌نانه‌ت ئافره‌ته‌کانیشیان هه‌ر بۆ ئه‌وانه، هه‌روه‌ها چۆن پیاوانی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌وکاتی تارانیش لایه‌نگری ئه‌و ده‌ره‌به‌گانه‌ن و پشتی یه‌کتر ده‌گرن بۆ چه‌وسانه‌وه‌ی خه‌ڵکی ڕه‌ش و ڕووت!
دوو گه‌نج به ناوه‌کانی پیرۆت و شێرکۆ، له گوندێکی سه‌ر به شاری سه‌قزی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، دوای ئه‌وه‌ی یه‌کێک له ئاغاکان ده‌کوژن که ده‌ستدرێژی کردووه‌ته سه‌ر خوشکه‌که‌ی شێرکۆ (که هاوکات خۆشه‌ویستی پیرۆتیش بووه)، له ناوچه‌که‌ی خۆیان هه‌ڵدێن و دوای بێنه‌وبه‌رده‌ی زۆر په‌یوه‌ندی به کۆمه‌ڵه‌ی (ژ.ک) ده‌که‌ن، دواتر له خه‌بات به‌رده‌وام ده‌بن تا ئه‌وکاته‌ی له ساڵی 1945 ناوچه‌که‌یان له ده‌ره‌به‌گه‌کان پاک ده‌که‌نه‌وه و به‌سه‌ر دوژمنه‌کانیاندا سه‌رده‌که‌ون.
قازی له ساڵی 1958 نووسینی ڕۆمانی “پێشمه‌رگه”ی ته‌واو کردووه و یه‌که‌م جار له ساڵی 1961 له به‌غدا به کوردی چاپ کراوه. “پێشمه‌رگه” هه‌تا ئێستا چه‌ند جارێک به کوردیی سۆرانی و دوو جار به کوردیی کرمانجی چاپ کراوه.
لە لیستی باشترین ڕۆمانەکانی کورد لە مێژوودا، پلەی 18ی بەدەست هێناوە.