پێده‌شتی کارمامزه کوژراوه‌کان، بۆ یه‌که‌م جار ساڵی 1996 بڵاو بووه‌ته‌وه و دواتر چه‌ند جارێکی دیکه چاپ کرایه‌وه، به‌هۆی ئه‌و ناوه‌ڕۆکه ورووژێنه‌ر و ئاڵۆزه‌ی هه‌یه‌تی، چه‌ندان خوێندنه‌وه‌ی بۆ کراوه و له‌لایه‌ن ڕه‌خنه‌گرانه‌وه به شێوه‌ی جیاواز له‌سه‌ری گفتوگۆیان کردووه.
به‌گشتی ڕۆمانه‌کانی شێرزاد حه‌سه‌ن، تایبه‌تمه‌ندییه‌کی خۆیان هه‌یه، به شێوه‌یه‌ک تۆ هه‌ر ڕۆمانێکی بخوێنیته‌وه، به‌بێ ئه‌وه‌ی ناوه‌که‌شی بزانی، زوو ده‌زانی که به ده‌ست و قه‌ڵه‌می کێ نووسراوه، وه‌ک بڵێی ته‌واوی ڕۆمان و چیرۆکه‌کانی نووسه‌ر، وێڕای جیاوازیی ئه‌و بابه‌تانه‌ی ده‌یگرنه خۆ، هێشتا خاڵی هاوبه‌ش له نێوانیاندا هه‌یه و له بازنه‌یه‌کی فراوانی دیاریکراودا دێن و ده‌چن.
به پێده‌شتی کارمامزه کوژراوه‌کان وفڕێدانی هه‌ردوو عاشقه‌که له‌لایان ڕیشۆڵه‌کانه‌وه، دواتر فڕێدانیان بۆ ناو شار که له‌ناو شار جارێکی دی لێک بزر ده‌بنه‌وه، کۆتاییهێنانه به ڕاوکردن، به‌وه‌ی کوشتن ده‌بێ به چاره‌نووسی کارمامزه‌کان، گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ گه‌ڕانی به‌رده‌وامی بایز به‌دوای هه‌مین، گه‌ڕانێک بایزی به‌ره‌و شێتیی بردووه، به مانایه‌کی تر، پرسیارکردنی بایز له هه‌مین، ده‌بێته پرسیاری شێتێک له کۆمه‌ڵگە.
کۆمه‌ڵگە له‌پشت شێتبوونی بایز وه‌ستاوه، هه‌ر ئه‌ویشه ئه‌و ناوه‌ی لێ ده‌نێت “گوناهی شکانی هه‌ر په‌نجه‌ره‌یه‌ک وجامخانه‌ی کۆگایه‌ک له‌هه‌ر کوێ بوایه له ئه‌ستۆی تۆ بوو، ڕۆژێکیان خاوه‌نی جوانترین کۆگای شار که لاوێکی قۆڵ ئه‌ستوور بوو به‌رزه‌فتی کردیت و به به‌رچاوی سه‌ده‌ها که‌س و ڕێبواری تیژتێپه‌ڕ و پۆلیسه‌وه ده‌متی پڕ کرد له ورده شووشه‌ی شکاوی جامخانه‌که‌ی و هه‌ردوو لا ڕوومه‌تی تۆی به زللـه ئاگر ده‌دا و هه‌ڕه‌شه‌ی لێ ده‌کردی که ئه‌گه‌ر ورده شووشه‌کان نه‌جووی، به‌رت نادات، ده‌یگوت: مه‌گه‌ر ده‌روێش نیت؟”.
ئه‌و گریانه‌ش ده‌شێ بۆ خۆی بێت نه‌ک بۆ پیرداود، که گێڕانه‌وه له‌ناو شێتی قسه له گریان ده‌کات تا گێڕانه‌وه‌کانیش به گریان کۆتایی دێنێت، گریانێک که ئه‌و بازنه زه‌مه‌نیه ته‌واو بکات که به زه‌مه‌نی گێڕانه‌وه له‌ناو ده‌ق ناو ده‌برێت، زه‌مه‌نێک بتوانێ له زه‌مه‌نی وه‌همی ده‌ربازی بێت، بۆ ئه‌وه‌ی گێڕانه‌وه بتوانێ زه‌مه‌نی ڕووداو به سیستم بکات، ئه‌وه‌ش له‌ڕێگه‌ی ئه‌و ده‌نگانه‌ی ده‌یانگه‌ڕاندینه‌وه بۆ ڕابردوو که گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌مینی کارمامز بوو له جه‌سته‌یه‌کی ون بووه‌وه بۆ نێو نووسین، ئه‌وه‌ش له‌ڕێگه‌ی گێڕانه‌وه‌ی بایزی شێت ئاماده‌بوونی خۆی سه‌پاند، تا به نه‌مریی له‌نێو یاده‌وه‌ری ئێمه‌دا جێگیر بێت که زه‌مه‌نی یاده‌وه‌ریی بایزه‌و دواجار ده‌ق به ئاماده‌گی ئێمه له‌ناو ئه‌و یاده‌وه‌رییه ده‌مانکات به ده‌نگێک له‌ناو ده‌نگه‌کانی تری (پێده‌شتی کارمامزه کوژراوه‌کان).
لە لیستی باشترین ڕۆمانەکانی کورد لە مێژوودا، پلەی 19ی بەدەست هێناوە.