پێش هه‌موو شتێک ده‌بێ بڵێم، عه‌زیزی مه‌لای ڕه‌ش، یه‌کێکه له گه‌نجینه‌کانی ئه‌ده‌ب و ڕۆشنبیریی کوردی، به‌ڵام به‌داخه‌وه وه‌ک زۆرێکی دیکه له نووسه‌ره گه‌وره‌کانی ئه‌م وڵاته، هه‌رگیز هێنده‌ی ناوه گه‌وره‌که‌ی بایه‌خی پێ نه‌دراوه، ئه‌مه‌یش وای کردووه، به‌رهه‌مه‌کانی له‌چاو ئاسته باڵاکه‌ی نه‌گه‌یشتوون به خوێنه‌ر، بەتایبەتی نەوەی نوێ، چونکە دەزگە تازەکانی چاپ و پەخش، بەرانبەری بەئەمەک نەبوون و هەوڵیان نەداوە جارێکی دیکە بەرهەمەکانی چاپ بکەنەوە، وەک چۆن دەیان کتێبی کۆنی زمانە بێگانەکانیان جارێکی تر چاپ کردووەتەوە، یان هەندێکیان تەنانەت جارێکی تر وەریان گێڕاونەتەوە.
ڕۆمانی غه‌واره، یه‌کێکه له کۆنترین ڕۆمانه‌کانی نووسه‌ری به ئه‌زموون، عه‌زیزی مه‌لای ڕه‌ش که به زمانێکی کوردیی هێنده پوخت و جوان نووسراوه، جارێ پێش ئه‌وه‌ی سه‌رسامی چیرۆکه‌که بیت، چێژ له‌و هه‌موو ده‌ربڕین و وشه‌کاری و ڕسته‌سازییه کوردییه ده‌که‌یت که له ناوه‌ڕۆکیدا تێی ئاخنیوه. شوکور مسته‌فا، نووسه‌ری گه‌وره گوتوویه‌تی: “ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێت فێری کوردی ببن، بڕۆن ڕۆمانی کوڕی مه‌لای ڕه‌ش بخوێننه‌وه.”
عه‌زیزی مه‌لای ڕه‌ش، وێڕای به‌رگه خاکییه کوردانه‌که‌ی، کاتێک ده‌یبینی به شەڕواڵ و مورادخانییه‌کی ساده و جامانه‌یه‌کی وه‌ک ده‌شتی هه‌ولێری له‌سه‌ره، گەنجینەیەکی زمانی کوردییه و به‌ڕێدا ده‌ڕوات، خاوه‌نی چه‌ند ڕۆمانێکه، هه‌ریه‌که‌یان ده‌کرێ وه‌ک فه‌رهه‌نگێکی تایبه‌ت به زمان و شێوه‌زاری کوردی و فه‌رهه‌نگی که‌له‌پووری کورده‌واری لێیان بڕوانرێت.
یه‌که‌م ڕۆمانی عه‌زیزی مه‌لای ڕه‌ش “کوێخا سێوه” بوو له کۆتایی ساڵانی حه‌فتای سه‌ده‌ی ڕابردوو نووسیویه‌تی، دووه‌م ڕۆمانیشی “غه‌واره”یه که له‌م لیسته‌دا به‌پێی ده‌نگی ڕه‌خنه‌گران جێی بووه‌ته‌وه.
لە لیستی باشترین ڕۆمانەکانی کورد لە مێژوودا، پلەی 20ی بەدەست هێناوە.