ئه‌و که‌سه‌ی ڕۆمانی “کۆبانی” نووسیوه، خۆی خه‌ڵکی شاره‌که‌یه و کۆڵان به کۆڵانی شاره‌زایه و هه‌موو سه‌رده‌مه‌کانی ئه‌و شاره‌ی ئه‌زبه‌ر کردووه، بۆیه ئه‌و له دووره‌وه ئه‌گه‌ر بتوانێ شاکارێک له‌سه‌ر مەهاباد و کۆماری کوردستان به‌ناوی “مژاباد” دروست بکات و شارکارێکی دیکه‌ی مه‌زن له‌سه‌ر ئه‌حمه‌دی خانی به‌ناوی “میرنامه” بنووسێ، به دڵنیایییه‌وه، زۆر قووڵتر ده‌توانێ سه‌باره‌ت به شاره‌که‌ی خۆی بدوێ.
ڕۆمانی کۆبانی، به‌رهه‌مێکی نوێی ژاندۆست (جان دۆست)ـه، ساڵی 2017 بڵاوی کردووه‌ته‌وه سه‌ره‌تای 2019 له‌لایه‌ن وریا غه‌فووری کراوه به سۆرانی. تێیدا مێژوویه‌کی کۆبانی تا هاتنی چه‌ته‌کانی ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش ده‌گێڕێته‌وه و تۆی خوێنه‌ر له‌ڕێی ئه‌و ڕۆمانه‌دا، وێڕای ئه‌و هه‌موو ته‌کنیکانه‌ی له هونه‌ری گێڕانه‌وه‌دا به‌کار هاتووه، چه‌پکێکی تێری مێژووی ئه‌و شاره‌ت پێشکه‌ش ده‌کات و ده‌کرێ وه‌ک به‌رهه‌مێکی مێژووییش ته‌ماشا بکرێ.
ژاندۆست، ئازارێکی نەتەوەیی و پڕۆژەیەکی مرۆڤایەتی پێیه، ئەو مێژووی کۆمەڵگه‌ی کوردی لە ناوەوەڕا دەنووسێتەوە. پڕۆژە گەورەکەی ئەو، پڕۆژەی ڕۆماننووسە گەورەکانی وەک بەڵزاک و نەجیب مەحفووز و ڕۆماننووسە جیهانییەکانمان دێنێتەوە یاد کە کۆمەڵگای خۆیان بە وردی خستۆتە بەر دیدەی خوێنەران.
کاتێک ئەم ڕۆمانە دەیخوێنیتەوە، ناتوانی سنوورەکانی خەیاڵ و ڕاستیی لێک جودا بکەیتەوە. کۆبانی مرۆڤ لە ئاستێکەوە دەباتە ئاستێکی دی، مردن و ژیان بەشێوەیەکی سەیر ئاوێتەی یەک دەکات و دەرفەتی حەسانەوە بەخوێنەر نادات.
لە لیستی باشترین ڕۆمانەکانی کورد لە مێژوودا، پلەی 22ی بەدەست هێناوە.