کاتێک ئه‌م ڕۆمانه‌م خوێنده‌وه، به‌ڕاستی وێڕای ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی ناوه‌ڕۆکه‌که‌ی نیم، به تایبه‌تی ئه‌و ئه‌نجامه‌ی سه‌باره‌ت به پێشمه‌رگه و خه‌باتی کوردایه‌تی باسی ده‌کات، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو نائومێدییه‌ش نیم، به‌ڵام هه‌موو ئه‌مانه‌یش هێشتا وای لێ کردم به یه‌کێک له نه‌مرترین به‌رهه‌مه ئه‌ده‌بییه‌کانی کورد بێته به‌رچاوم. ڕۆمانێکه هه‌رچی پێویسته له ته‌کنیک و جوانکاریی نووسین، تێیدایه و به‌مانای وشه شایه‌نی به‌جیهانیبوونه.
پاڵه‌وانی ڕۆمانه‌که، پێشمه‌رگه‌یه‌کی که‌رکووکییه، به‌شداریی شۆڕی ئه‌یلوول و گوڵانی کردووه، باوکی له‌ژێر ئه‌شکه‌نجه‌دا ده‌کوژرێت و خوشکه‌که‌یشی ئه‌تک ده‌کرێت. ئه‌و پێشمه‌رگه دڵسۆزه که له‌لایه‌ن هاوسه‌نگه‌ره‌کانییه‌وه به گرت ده‌درێت، ئیدی هێنده نا‌ئومێد ده‌بێت، له چاوه‌ڕوانیی مه‌رگدا، وا هه‌ست ده‌کات، خه‌بات یان دروستتر ژیان، شتێکی هێنده پووچه، بێجگه له سه‌گوه‌ڕ هیچی دیکه نییه.
له‌م چیرۆکه‌دا، ئه‌وه گێڕه‌ره‌وه‌ی هه‌مووشتزانه، به‌سه‌رهاتی ژیانی کاره‌کته‌ره‌که ده‌گێڕێته‌وه و نووسه‌ر بۆ گێڕانه‌وه‌ی ڕووداوه‌کان، سوودی له ته‌کنیکگه‌لی نوێی چیرۆکنووسین، به تایبه‌تی هاتوچۆ له نێوان ئێستا و ڕابردوودا و تێکه‌ڵکردنی زه‌مان و شوێنی جیاواز، وه‌رگرتووه، وه‌لێ زێده‌ڕۆیی له به‌کارهێنانیاندا نه‌کردووه. ڕه‌نگه ناوبانگی ئه‌م چیرۆکه بۆ ئه‌وه بگه‌ڕێته‌وه، که یه‌که‌مین جار هه‌رچه‌نده له‌ناو پێشمه‌رگه‌دا بڵاو بووه‌ته‌وه و قاره‌مانه‌که‌یشی پیشمه‌رگه بووه، که‌چی ئه‌و قاره‌مانه به‌ر له‌وه‌ی به‌ره‌و په‌تی سێداره به‌ڕێ بکه‌وێت، هه‌م ژیان به سه‌گوه‌ڕ ده‌چوێنێت و هه‌میش له ژووره تاکه‌که‌سییه‌که‌ی زینداندا که چاوه‌ڕیی مه‌رگه، وه‌ک سه‌گ ده‌وه‌ڕێت.
سه‌گوه‌ڕ چیرۆکێکه ده‌که‌وێته خانه‌ی ئه‌و ئه‌ده‌به‌وه که به ئه‌ده‌بی بێهووده‌یی ناسراوه، باس له ناماقووڵیی ژیان ده‌کات و که‌م و زۆر کاریگه‌ریه‌تیی ئه‌و ئه‌ده‌به‌ی پێوه دیاره که سه‌مۆیڵ بێکیت و ئه‌لبێر کامو ده‌یاننووسی.
ڕۆمانی “سه‌گوه‌ڕ” بۆ یه‌که‌م جار ساڵی 1982 بڵاو بووه‌ته‌وه و دوای ئه‌وه چه‌ندان جاری دیکه چاپ کراونه‌ته‌وه، وه‌ک چاپی ده‌زگه‌ی ئاراس و دواهه‌مینیش چاپی ئه‌ندێشه، ئه‌م هه‌موو چاپه‌ش ڕه‌نگه مانای گرنگی و به‌نرخیی ڕۆمانه‌که نیشان بدات که نه‌وه دوای نه‌وه، ئاشنای بوون.
لە لیستی باشترین ڕۆمانەکانی کورد لە مێژوودا، پلەی 23ی بەدەست هێناوە.
- بۆ ئامادەكردنی ئەم بابەتە، سوودی زۆر لە بابەتێكی درێژی مامۆستا حەمەسەعید لەبارەی ڕۆمانەكەوە وەرگیرەوە.