به‌ختیار عه‌لی، ڕۆماننووسی ناوداری کورد، ڕانگه ناسراوترین نووسه‌ر بێت له ماوه‌ی په‌نجا ساڵی ڕابردوو که هه‌موو دیوار و ته‌مه‌ن و تا ڕاده‌یه‌ک ناوچه‌کانی کوردستانی بڕیبێت، هه‌ر بۆیه شتێکی ئاسایییه، له ڕاپرسییه‌کی ئاوادا که ڕیزبه‌ندیی باشترین ڕۆماننووسه‌کانی مێژووه، به‌رهه‌می هیچ ئه‌دیبێکی تری کورد هێنده‌ی ئه‌وانه‌ی ئه‌و تێیدا جێیان نه‌بووبێته‌وه و هه‌ر ڕه‌خنه‌گره په‌سنی دانه‌یه‌کی ده‌کات. ئه‌وه‌یش ئاسایییه، وێڕای ستایشێکی زۆر، ڕه‌خه‌یه‌کی زۆریشی لێ گیراوه که ئه‌ویش بۆ پانتایی بڵاوبوونه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌کانی ده‌گه‌ڕێته‌وه.
خاڵێک که زۆر جێی سه‌رنجه، هه‌ر له‌ناو ڕه‌خنه‌گری ئه‌ده‌بیی کورددا، که‌سانێک هه‌یه پێیان وایه، ئه‌گه‌ر ئێمه وه‌ک میلله‌تێک خاوه‌نی ده‌وڵه‌ت بووینایه، به‌رهه‌مه‌کانی به‌ختیار عه‌لی هیچیان که‌م نییه تا خه‌ڵاتی نۆبڵ وه‌ربگرن، له به‌رانبه‌ریشدا، هه‌ندێک ڕه‌خنه‌گر پێیان وایه، جگه له زۆری و بۆری، هیچی دیکه نییه و هه‌موو ئامانجه‌که‌ی ئه‌وه بووه، وه‌ک پڕبه‌رهه‌مترین ڕۆماننووسی کورد بناسرێ. که‌واته جیاوازییه‌کی زۆر له نێوان بۆچوونه‌کانی سه‌ری هه‌یه. بۆیه باشترین ڕێگه بۆ خوێنه‌ر ئه‌وه‌یه، خۆی به‌رهه‌مه‌کانی بخوێنێته‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندنیان بۆ بکات، ئینجا سه‌رنج بداته‌وه ئه‌و ڕه‌خنانه، بزانێت کامانه‌یان زیاتر لۆژیکین.
ڕۆمانی “مه‌رگی تاقانه‌ی دووه‌م”، به‌لای به‌شێک له ڕه‌خنه‌گرانه‌وه، سیمایه‌کی جیاوازی له زۆربه‌ی به‌رهه‌مه ئه‌ده‌بییه کوردییه‌کاندا هه‌یه، کاره‌کته‌ر و شوێن و کات له‌م ڕۆمانه‌دا، یاریی به ئاوه‌زی خوێنه‌ر ده‌کات، خۆی ڕه‌نگه ئه‌مه یه‌کێک بێت له دیارترین ڕووکه‌شه‌کانی به‌رهه‌می به‌ختیار عه‌لی، به زمانێکی سوریالی و ته‌واو خه‌یاڵ و زۆر جار ئه‌فسانه، باسی واقیعێک ده‌کات که له ماوه‌ی ڕابردوویه‌کی نزیکی کوردستان یان سلێمانیدا ڕوویان داوه، به‌ڵام نووسه‌ر به ته‌واوی دیدی خۆیت پێ ئاشنا ده‌کات و له‌ڕێی ئاڵوگۆڕکردنی زه‌مه‌نه‌کانه‌وه، فێڵێکت لێ ده‌کات، تا ته‌واوی نه‌که‌یت نازانی چۆن که‌وتوویته ژێر کاریگه‌ریی ئه‌وه‌وه.
گوته‌یه‌ک هه‌یه، زۆرێک له ئه‌دیبانی دونیا بڕوایان پێیه‌تی ئه‌ویش ئه‌وه‌یه، گه‌وره‌ترین ڕۆماننووسه‌کان، له‌گه‌ڵ ڕۆماننووسه‌ر زۆر ئاسایییه‌کانیش، هه‌میشه ده‌توانی له ڕێی به‌رهه‌می یه‌که‌مییه‌وه پێناسه‌ی بکه‌ی، چونکه ئه‌و به‌رهه‌مه یه‌که‌م هه‌نگاوی بووه و زۆری ویستووه تا بوێریی ئه‌وه‌ی تێدا بێت بڵاوی بکاته‌وه، هه‌وڵی داوه هه‌موو هێزێکی خۆی تێدا خه‌رج بکات. ڕۆمانی “مه‌رگی تاقانه‌ی دووه‌م” یه‌که‌م ڕۆمانی به‌ختیار عه‌لییه، بۆیه ده‌کرێ له‌م ڕۆمانه‌وه ته‌واوی توانای ئه‌و که‌سه له‌ڕووی هزرییه‌وه ئاشکرا بکه‌ین، وێڕای ئه‌وه‌ی به‌رهه‌می ئه‌ده‌بی، وه‌ک کارێکی پیشه‌سازی، تا زیاتر بچیته ناوی و زۆرتر بنووسیت، باشتر تێیدا قاڵ ده‌بیته‌وه. باشترین به‌رهه‌می دۆستۆیڤسکی، یه‌که‌مه‌ی نییه، دواهه‌مینه‌که‌یه‌تی. به‌ڵام له یه‌که‌مه‌وه ده‌زانین ئه‌و که‌سه چ توانایه‌کی هه‌یه.
ئه‌م ڕۆمانه بۆ یه‌که‌م جار له ساڵی 1997 له وڵاتی سوید چاپ کرا، دواتر ساڵی 2014 له‌لایه‌ن داوه‌ندی ئه‌ندێشه‌وه به قه‌باره‌یه‌کی نیمچه گه‌وره له 140 لاپه‌ڕه‌دا چاپی کرده‌وه و یه‌کێکه له پڕفرۆش‌ترین ڕۆمانه‌کان.
لە لیستی باشترین ڕۆمانەکانی کورد لە مێژوودا، پلەی 31ی بەدەست هێناوە.