خوێنه‌ر ڕاهاتووه، كاتێك ناوی “جه‌بار جه‌مال غه‌ریب” دێ، یه‌كسه‌ر ده‌زانێ ئێمه باسی شاكارێكی ئه‌و ڕۆماننووسه پڕبه‌رهه‌مه ده‌كه‌ین كه به ته‌واوی كه‌سێكی خوڵقاوه بۆ كاره‌كه و ده‌زانێ چی ده‌كات. ڕۆمانی كوردی ئه‌گه‌ر به چه‌ند ناوێكه‌وه ناسنامه‌ی بۆ دانێین، به دڵنیایییه‌وه یه‌كێك له ناوه هه‌ره دیاره‌كانی بریتییه له نووسه‌ری پێنجه‌مین كتێب كه ساڵی 2009 ئه‌م ڕۆمانه‌ی چاپ كردووه و یه‌كێكه له ناوازه‌ترین و ناسراوترین به‌رهه‌مه‌كانی.
ڕۆمانی پێنجه‌مین كتێب، بۆ خوێنه‌ری تایبه‌ت نووسراوه، وه‌ك جه‌بار جه‌مال غه‌ریب خۆی ده‌ڵێ: من بۆ که‌سێکى تایبه‌ت نانووسم، به‌ڵام بۆ خوێنه‌رێکى تایبه‌ت ده‌نووسم که سه‌رکێشه و حه‌ز به زمان و فه‌نتازیا و خه‌یاڵى جیاواز ده‌کات، دواجار خۆشى ده‌گاته حاڵه‌تێکى شیعرى و کتێبه‌که‌م هه‌ڵده‌داته ناو لافاوێک له خوێن که بێگومان خوێنى دڵیه‌تى، من بۆ هه‌ر رۆمانێک یه‌ک تاکه خوێنه‌رى وام هه‌بێ ده‌توانم درێژه به نووسین بده‌م.
خوێنه‌ری تایبه‌ت لای جه‌بار جه‌مال غه‌ریب كێیه، جیا له‌و پێناسه‌یه‌ی خۆی كردوویه‌تی؟ بۆ دۆزینه‌وه‌ی كۆدی ئه‌و وه‌ڵامه، ناچارت ده‌كات له‌نێو دێڕی ڕۆمانه‌كانیدا بۆی بگه‌ڕێیت. لای ئه‌و خوێنه‌ر به‌قه‌ده‌ر نووسه‌ره‌كه ژیره، بۆیه زۆر به به‌رپرسیارییه‌تییه‌وه بۆی ده‌نووسێ. ئه‌مانه‌تی قه‌ڵه‌م، كاتێك خوێنه‌ره‌كه‌ت پێ گه‌وره‌یه، گرانتر ده‌بێت، هه‌ر بۆیه كاتێك ئه‌م ڕۆمانه یان هه‌ر ڕۆمانێكی دیكه‌ی ئه‌م نووسه‌ره ده‌خوێنیته‌وه، هه‌ست ناكه‌ی هیچی لێ په‌ڕاندبیت، له به‌رانبه‌ریشدا درێژدادڕی نه‌كردووه و شتێك پێویست نه‌بێ بیڵێ، نایڵێ. له ڕۆمانی پێنجه‌مین كتێب، زمانێكی ڕیالیزم و سوریالیزمی تێكه‌ڵ كردووه و فه‌نتازیایه‌كی سه‌یری لێ به‌رهه‌م هاتووه! بۆ سه‌یر؟ ئاخر ئێمه به‌زۆری ڕاهاتووین، ڕۆمان یان مێژوویییه، یان فه‌لسه‌فییه، عیرفانییه، ڕۆمانسییه، كۆمه‌ڵایه‌تییه. تۆ لێره هه‌موویان ده‌بینی. كاتێك باسی ئه‌رمه‌نه‌كان ده‌كات، ڕه‌نگه هیچی كه‌متر نه‌بێ له‌و باسه‌ی ئۆرهان پامۆك له‌سه‌ریان ڕۆمانی پێ نووسیوه و نۆبڵی پێ وه‌رگرتووه. ئه‌ی كاتێك باسی نهێنیپارێزیی ئارتووشه‌كان ده‌كات؟ ئه‌ی كاتێك باسی میوزیك ده‌كات؟
من وه‌ك خوێنه‌ره‌ێكی به‌رهه‌مه‌كانی مامۆستا جه‌بار جه‌مال غه‌ریب، پێم خۆشه خوێنه‌ر ته‌واوی به‌رهه‌مه‌كانی بخوێنێته‌وه. هه‌میشه بیرمه‌ندان پێمان ده‌ڵێن، بۆ ئه‌وه‌ی له داروین بگه‌ین، پێویسته هه‌موو به‌رهه‌مه‌كانی به ژیانییه‌وه بخوێنینه‌وه، ئینجا ده‌توانین لێی حاڵی بین، نه‌وه‌ك له یه‌ك به‌رهه‌م یان تێز. منیش سه‌باره‌ت به‌م نووسه‌ره خۆماڵییه كه هه‌موو تاوانه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كورده بۆیه جیهانی نییه وا ده‌ڵێم، پێویسته هه‌موو به‌رهه‌مه‌كانی بخوێنینه‌وه.
لە لیستی باشترین ڕۆمانەکانی کورد لە مێژوودا، پلەی 32ی بەدەست هێناوە.